داڕێژە:وتاری هەڵبژێردراو

لە چاوگ
یەکەم هاندی جۆری Galaxy Nexus کە بە سیستمی ئاندرۆیدی 4 کار دەکات

ئەندرۆید
سیستەمێکی کارگێڕیی مۆبایلە کە لەسەر ناوکی لینوکس Linux Kernel 2.6 بناغەی گرتووە. کۆمپانیای ئاندرۆید Android Inc لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کالیفۆرنیا لە ناوچەی Palo Alto دامەزرا، کاریان پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی نەرمەکاڵا software بوو بۆ ئامێری مۆبایل، نەخشەشیان هەبوو کە سیستەمێکی کارگێڕی برەو پێبدەن، لە ساڵی ٢٠٠٥ گووگڵ ئەم کۆمپانیایەی کڕییەوە، بەو ئامانجەی کە دەسەڵاتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای مۆبایلدا فراوان بکات.
سیستەمی کارگێڕی ئاندرۆید لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، لەو کاتەوە زۆر بەخێرایی گەشەی کردووە و بەرفراوانترین کۆمەڵەی پەرەپێدەری لە پشتەوەیە کە دەروبەری 500000 پڕۆگرامی بۆ دروست کراوە تا ئێستا و بەرە بەرە لە زیاد بووندایە .

وتاری سەرەکی »