داڕێژە:وتاری هەڵبژێردراو

لە چاوگ
لۆگۆى Perl

Perl کە کورتکراوەى Practical Extraction and Reporting Languageیەکێکە لە زمانە بزۆکەکان وە سەرچاوە کراوەیە،وەک هەموو زمانە بزۆکەکان تر بەکاردێت بۆ بەڕێوەبردنى ماڵپەڕ،وە ئێستا لە زۆربەى ڕاژەکانى جیهان دامەزێنراوە،هەندێک تایبەتمەندى هەیە وەک زمانە بزۆکەکانى C, shell scripting (sh), AWK لەگەڵ sed هەورەها پاڵپشتى یونیکۆد دەکات،سەرەتایی دروستبوونى دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى ١٩٨٧ لەلاین Larry Wall،سەرەتا Perl ناوى Pearl بوو.

  • Larry Wall لە ساڵى ١٩٨٧ دەستیکرد بە نوسینى Perl وەک پڕۆگرامنووسێک کاریدەکرد لە Unisys،وەشانى ١.٠ وەشاند بۆ comp.sources.misc لە ١٩٨٧/١٢/١٨ هەورەها لە ساڵى ١٩٨٨ وەشانى ٢ وەشاند،ساڵێک دواى وەشانى ٢، لە ساڵى ١٩٨٩ وەشانى ٣ بڵاوکرایەوە لەم وەشانە پاڵپشتى binary data دەکرد،لە ساڵى ١٩٩١ لەلاین زۆربەى پڕۆگرامکەران بە پەڕتووکى وشتر ناسراوە،لە هەمان کاتدا وەشانى ٤ وەشێندار،گۆڕانکارى لەم وەشانە نەکرابوو بۆ بەرەوپێشچوونى Perl،تەنیا بۆ ناساندنى وەشانە بوو کە پەڕتووکەکە باسکرابوو،


وتاری سەرەکی »