گنو/لینوکس

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

گنو/ لینوکس سیستەمێکی کارگێڕییە

لۆگۆی گنو

دەتوانین بڵێین کە گنو/ لینوکس وەک سیستەمێکی کارگێڕی وایە کە پێک هاتووە لە چەندها نەرمەکاڵا. بەکورتی ئەو سیستەمە کارگێڕیەیە کە وا دەکات نەرمەکاڵاکان بگونجێن لەگەڵ ڕەقەکاڵاکان. خودی بیرۆکەی نەرمەکاڵای خۆڕا وەکو بیرۆکەی سەرەتا دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراندنی ئەم پڕۆژەیە. تێکەڵبوون لەوناوەی کەئێستا بەدابەشکردنی لینوکس ناسراوە دەگەڕێتەوە بۆ کرۆکی پێکەوەکارکردن و فەلسەفەی GNU.

گنو/ لینوکس سەرچاوەیەکی کراوەیە

گنو/لینوکس نەرمەکاڵایەکی خۆڕاییە. مەبەست لە نەرمەکاڵای خۆڕایی ئەوەیە کە بتوانیت و دەسەڵاتی ئەوەت هەبێت بۆ گۆڕانکاری و پەرەپێدانی تەواو لەو نەرمەکاڵایەدا. مەبەستمان لێرەدا ئەوەیە کە سەربەستی تەواوت هەیە لە:

  • بەکارهێنانی پرۆگرامەکە وەک ئەوەی کە بتەوێت
  • بینینی تەواوی کۆدەکانی پرۆگرامەکە
  • گۆڕانکاری کردن لە پرۆگرامەکە بە پێی پێویستی تایبەتی خۆیی
  • دابەشکردنی ئەو گۆڕانکارییە لەنێوان خۆت و کەسانی تردا

هەر ئەمەشە وای کردووە کە ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ ملیۆنان کەس کە بتوانن پەرەبدەن بە پرۆگرامە سەرچاوە کراوەکان کە من و تۆو هەموومان بتوانین بە خۆڕایی دایبگرین .

دابەشکردنەکانی لینوکس

گنو / لینوکس-سیستەم پێکهاتووە لە چەندەها پرۆگرام - سەدان پرۆگرام. دابەشکردنەکانی لینوکس پێکهاتوون لە کۆمەڵێک نەرمەكاڵا کە وا دانروان ئاسان بن بۆ دامەزراندن و بەکارهێنان. هەرچەندە پێویستە هەندێک گۆڕانکاری بکرێت لە کاتی دامەزراندندا بە پێی پێویست. (ئەتوانین بڵێن: دابەشکردنەکانی لینوکس وەک ئەوە وایە کە خانوویەکی سەربەخۆی تەواو بکڕیت و پاشان بە ئارەزووی خۆت گۆڕانکاری تێدا بکەیت)

دابەشکردنەکانی لینوکس جیاوازیان هەیەو دەکرێت تەنها بەکاربهێنرێن وەک ڕاژەکارێک وە هەندێکیان وەک تەنها ڕوومێزێک و لە شوێنی کار.

لایەنە باشەکانی گنو / لینوکس

لێرەدا زۆر کەس بە هەڵەدا چووە کە دەڵێت گنو / لینکوس خۆڕاییە مەبەستی سەرەکی لە باشیدا تەنها ئەو خۆڕاییە نییە. ئەوەی گرنگە وەک ووتراوەو گرنگی پێدراوە «لینوکس خۆڕایی و سەربەستیە وەک ئاخاوتن - نەک وەک بە خۆڕایی کردنی بیرە».

  • گنو / لینوکس سیستەمێکی کارگێڕی خۆڕاییە کە ئازادی تەواوت هەیە لە بەکارهێنای هەموو پرۆگرامەکان و بینین و گۆڕانکاری لە کۆدەکانیدا بۆ ڕێکخستن و باشترکردنی، لە کاتێکدا تۆ تواناو لێهاتووییت هەبێت.
  • گنو / لینوکس تەواو خۆڕاییە یان زۆر هەرزانە. بە بەکارهێنانی گنو / لینوکس دەتوانیت پارە پاشەکەوت بکەیت ئەویش بە نەبوونی License costs لەسەر پرۆگرامەکان.
  • ژمارەیەکی ئێجگار زۆر پرۆگرامی خۆڕایی هەیە کە دەگاتە هەزاران کە زۆر جار نەک هەر شان بە شانی ئەو پرۆگرامانەی کە بە نرخێکی زۆرن بەڵکو باشترن.
  • لە ڕووی پاراستنەوە زۆر بەهێزەو ئەمەش وای کردووە کە نەتوانرێت تووشی ڤایرۆس و تۆرجان ببێت. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە پێویستە نوێکرنەوە (update) بکەیت.
  • گنو / لینوکس بە هیچ جۆرێک نە ڕیکلام و نە کاری سیخوڕی ناتوانرێت بکرێت تێدا وەک هەندێک جار لەگەڵ هەندێک پرۆگرام دادەمەزرێن.
  • ئەوەش بزانە کە ئەم چەند خاڵە تەنها لە کردارە باشەکانی گنو / لینوکس نییە بەڵکو زۆر زیاترن لەوەی کە لێرەدا باسکراوە وەک خێرایی لە کارکردندا و توانای بەرەو پێشبردنی زیاتر و ... هتد.

کەموکوڕییەکانی گنو / لینوکس

  • گنو / لینوکس زۆر جیاوازە بە واتای ئەوەی کە بەکارهێنەر دەبێت خۆی فێری سیستەمێکی کارگێڕی تر بکات. وەک لە ڕاپرسیەکدا کراوە و پیشاندراوە کە منداڵێك کە تا ئێستا هیچ سیستەمێکی کارگێڕی بەکارنەهێناوە بە دڵنیاییەوە هیچ کێشەیەکی نابێت لە کاتێکدا کە ڕاستەوخۆ گنو / لینوکس بەکاربەرێت.
  • بەکارهێنانی Command Line Interface ئاسان نییە، ئەمەش وا دەکات بەکارهێنەر تەواو بترسێت کاتێک دەیبینێت. بەڵام ئەوەش بزانە بە فێربوونی ئەوە بەدڵنیاییەوە بەکارهێنەر لەدواییدا ئارەزووی بەکارهێنانی زیاتری دەکات.
  • کەمی زانیاری لەسەر گنو / لینوکس.

ناکۆکی لەسەر ناوی گنو / لینوکس

بەشێوەیەکی تەکنیکی ئەتوانین بڵێین کە لینوکس ناوکی ئەو سیستەمە کارگێڕییەیە کە پێیدەوترێ گنو / لینوکس. لەم دەوروبەرەدا چەندەها پرۆگرام پەرەی پێدەردرێت لەژێر پرۆژەی گنو (GNU). زۆر کەس پێی وایە کە گنو / لینوکس ناوهێنانێکی تەواوە بۆ لینوکس. Richard M. Stallman یەکەم کەسە کە پێیوایە گنو/ لینوکس ناوهێنانێکی تەواوە بەڵام Linus Torvalds پێی وایە کە هیچ پێویست ناکات بووترێت گنو / لینوکس چونکە دابەشکردنەکان لسەر بنەمای گنو-ن. ئەگەر چی دوای ئەم مشتوومڕە هەر زۆر ئاساییە کە ناوبنرێت بە تەنها لینوکس.