Bootstrap بووتستراپ

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏٢٣:٣٢، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە لایەن ئارا (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
لۆگۆی بووتستراپ

بووتستراپ Bootstrap چوارچێوەیەکی ئامادەکراوی CSS ـە بەکاردێت بۆ داڕشتنی ماڵپەڕی سەر مۆبایل، تابلێت و کۆمپیوتەر کە بەشێوەیەکی چالاک کار بکات لەسەر قەبارە جیاوازەکانی شاشەی سەرجەم ئامێرەکان. واتە ڕووکاری ماڵپەڕەکە بە شێوەیەکی خۆکار جیاواز دەردەکەوێت کاتێک لەسەر کۆمپیوتەر یان مۆبایل دەکرێتەوە. ماڵپەڕەکە ڕووکارێک نیشان دەدات کە بگونجێت لەگەڵ قەبارەی شاشەی ئامێرەکە.

بووتستراپ بەشێوەیەکی سەرەکی پێک دێت لە پەڕگەیەکی CSS کە دەیان قاڵب و نەخشی ئامادەکراوی جیاوازی تیادایە بۆ دروستکردنی فۆڕم، دوگمە و سەرجەم تووخمەکانی HTML. بۆ داڕشتنی ماڵپەڕ بەکارهێنەر تەنها پێویستی بە نووسینی پەڕەکانی HTML دەبێت. بووتستراپ چەند پێکهاتەیەکی جاڤاسکریپت بەکاردێنێت بۆ دروستکردنی وێنەی جوڵاو (Carousel) و PopUp Menu.