Chawgpodcast: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
(پەڕەی دروستکرد بە «{{DISPLAYTITLE:پۆدکاستی چاوگ}} 300px|thumb|left| پۆدکاستی چاوگ بریتییە لە بەرنامەیە...»ەوە)
 
ھێڵی ٢٢: ھێڵی ٢٢:
*[https://itunes.apple.com/dk/podcast/chawg-podcast/ پۆدکاستی چاوگ لە iTunes]
*[https://itunes.apple.com/dk/podcast/chawg-podcast/ پۆدکاستی چاوگ لە iTunes]


*[https://www.youtube.com/channel/UC3vmnlYEh_QlNUDuywrPdNgکەناڵی پۆدکاست لە یوتوب]
*[http://www.youtube.com/c/ChawgOrgCast کەناڵی پۆدکاست لە یوتوب]




[[Category:Tips and Tricks]]
[[Category:Tips and Tricks]]
[[Category:Others]]
[[Category:Others]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٥٨، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧

Chawgpo.jpg

پۆدکاستی چاوگ بریتییە لە بەرنامەیەکی پەخش لە ڕێگەی هەر پڕۆگرامێکی کۆمەڵانەیی یان پێکەوەبوون بێت وەکو سکایپ، هەنگئاوت، لە ١٩/١٢/٢٠١٦ یەکەم ئەڵقەی بەردەست کرا بۆ گوێگران لە SoundCloud, ئەم پەخشانە دوورن لە هەموو قەید و بەندی ڕۆژنامەوانی و بێژەری. تەنها وەکو گرووپێکی وتوێژی دەکرێن، کە ئەم جۆرە پەخشە لە نێو فێرخوازان و ئایتیزاناندا بڵاوە، هەروەها لە بوارە زانستییەکانی تریش چەندین پەخشی گرنگ هەن لە تونئین TuneIn ڕادیۆ یان ئایتونس Itunes. بەرنامەکان هەرکەس دەتوانێت تۆماری بکات و دەتوانین دەستکاری دەنگەکان بکەین بۆ بڕین و ئامادەکردن. پاشان دەخرێتە سەر نێت لە ریگەی ئەو دوو پەخشەرەوە لە مۆبایل و کۆمپیوتەر بۆ هەموو جیهان. پۆدکاستی چاوگ کراوەیە هەر فێرخواز و زانستخوازێک دەتوانێ بەشدار بێت، تەنانەت ئەگەر بۆ یەک ئەڵقەش بێت، ئامانجی سەرەکی بەخشین و پێدانی زۆرترین زانیاری و باسی پوختکراوە بۆ گوێگر.

بەشەکان

پۆدکاستی چاوگ پۆلێن کراوە بۆ چەند بەشێکی سەرەکی، کە لە دووبارەبوونەوە و پێویستی و زانیاری بەشداربووانی پۆدکاستەکەوە سەرچاوەیان گرتووە بەشەکان, بابەتی تری بێ هاوپۆل دەکرێ و کراوەیە هەمیشە بۆ باسکردن.

هەواڵی تەکنەلۆژی

بەشی یەکەمی پۆدکاستی چاوگە، لەو بەشە هەواڵە جیهانییەکان و ناوخۆییەکان دەربارەی هەر باسێکی بەرچاو و گرنگی تەکنەلۆژی پەخش دەکرێ، بە شێوەیەک کە پوختەی هەواڵەکە بگاتە گوێگر.

فێرکاری ئایتی

بەشی دووەمی پۆدکاستی چاوگە، لەو بەشە گرنگی دەدرێ بە کێشە باوەکان لەناو بەکارهێنەری کورد بە تایبەتی و فێرکار و پێدانی سوودی بابەت و ئامێرە تەکنەلۆژییەکان بەگشتی، پاشانیش گفتوگۆکردن لەسەری لەلایەن بەشداربووانی پۆدکاست.

یاری ڤیدیۆیی

بەشی سێییەمی پۆدکاستی چاوگە، لەو بەشە باسی هەواڵی یارییە ڤیدیۆییەکان و کۆنسۆلەکانی یاریکردن و نەرمەواڵەکانی تایبەت بە یاریکەر و یاریکردن دەکرێت، یاخود باسی یارییەکی تایبەت دەکرێ و خۆشی و تەکنیکەکانی یارییەکە بۆ گوێگر ڕوون دەکرێتەوە.

فیلم و زنجیرەکان

بەشی چوارەمی پۆدکاستی چاوگە، لەو بەشە باسی ترەیلەر و هەواڵی فیلم و زنجیرە دراماکان دەکرێ، لە ڕووی چیرۆک و تەکنەلۆژیای بەکارهاتوو و گرنگیییەکانی، ناساندنی زنجیرە دراما بەناوبانگەکان و چۆنیەتی ڕاکێشانی بینەر بۆیان، پاشانیش گفتوگۆی لەسەر دەکرێ لەلایەن بەشداربووانی پۆدکاستەوە.

بەستەری دەرەکی