پۆدکاستی چاوگ

لە چاوگ
Chawgpo.jpg

پۆدکاستی چاوگ، یەکەم پرۆژەی لەو جۆرەیە بەزمانی کوردی. کە بەرنامەیەکی وتوێژی زانستی سووکەڵەیە. دوور لە قەیدی فەرمی ڕۆژنامەوانی. ئامانجی ئەم بەرنامەیە پێدانی ئامۆژگاری و بەرزکردنەوەی هۆشیاری بەکارهێنەرە. هەروەها ناساندنی دیوێکی تری ئەم دنیایەیە بە مرۆڤی کورد. پۆدکاستی چاوگ بریتییە لە بەرنامەیەکی پەخش لە ڕێگەی هەر پڕۆگرامێکی کۆمەڵانەیی یان پێکەوەبوون بێت وەکو سکایپ، هەنگئاوت، لە ١٩/١٢/٢٠١٦ یەکەم ئەڵقەی بەردەست کرا بۆ گوێگران لە SoundCloud, ئ. تەنها وەکو گرووپێکی وتوێژی دەکرێن، کە ئەم جۆرە پەخشە لە نێو فێرخوازان و ئایتیزاناندا بڵاوە، هەروەها لە بوارە زانستییەکانی تریش چەندین پەخشی گرنگ هەن لە تونئین TuneIn ڕادیۆ یان ئایتونس Itunes. بەرنامەکان هەرکەس دەتوانێت تۆماری بکات و دەتوانین دەستکاری دەنگەکان بکەین بۆ بڕین و ئامادەکردن. پاشان دەخرێتە سەر نێت لە ریگەی ئەو دوو پەخشەرەوە لە مۆبایل و کۆمپیوتەر بۆ هەموو جیهان. پۆدکاستی چاوگ کراوەیە هەر فێرخواز و زانستخوازێک دەتوانێ بەشدار بێت، تەنانەت ئەگەر بۆ یەک ئەڵقەش بێت، ئامانجی سەرەکی بەخشین و پێدانی زۆرترین زانیاری و باسی پوختکراوە بۆ گوێگر.

بەشەکان

پۆدکاستی چاوگ پۆلێن کراوە بۆ چەند بەشێکی سەرەکی، کە لە دووبارەبوونەوە و پێویستی و زانیاری بەشداربووانی پۆدکاستەکەوە سەرچاوەیان گرتووە بەشەکان, بابەتی تری بێ هاوپۆل دەکرێ و کراوەیە هەمیشە بۆ باسکردن.

هەواڵی تەکنۆلۆجی

بەشی یەکەمی پۆدکاستی چاوگە، لەو بەشە هەواڵە جیهانییەکان و ناوخۆییەکان دەربارەی هەر باسێکی بەرچاو و گرنگی تەکنۆلۆجیا بەگشتی پەخش دەکرێت، بە شێوەیەک کە پوختەی هەواڵەکە بگاتە گوێگر. لەگەڵ خوێندنەوەی هەواڵەکەدا، بۆچوون و لێدوانی بەشداربووان و شارەزاییان لە ڕووی چمکی بابەتەکەوە وەردەگیرێت .

فێرکاری ئایتی

بەشی دووەمی پۆدکاستی چاوگە، لەو بەشە گرنگی دەدرێ بە کێشە باوەکان، هاوکات ئەو بابەت و ئامرازانەی کە لای بەکارهێنەری کورد بایەخدارن، پاشانیش گفتوگۆکردن لەسەری لەلایەن بەشداربووانی پۆدکاست.

یاری ڤیدیۆیی

بەشی سێییەمی پۆدکاستی چاوگە، لەو بەشە باسی هەواڵی یارییە ڤیدیۆییەکان و کۆنسۆلەکانی یاریکردن و نەرمەواڵەکانی تایبەت بە یاریکەر و یاریکردن دەکرێت، یاخود باسی یارییەکی تایبەت دەکرێ و خۆشی و تەکنیکەکانی یارییەکە بۆ گوێگر ڕوون دەکرێتەوە.

فیلم و زنجیرەکان

بەشی چوارەمی پۆدکاستی چاوگە، لەو بەشە باسی ترەیلەر و هەواڵی فیلم و زنجیرە دراماکان دەکرێ، لە ڕووی چیرۆک و تەکنۆلۆجیای بەکارهاتوو و گرنگیییەکانی، ناساندنی زنجیرە دراما بەناوبانگەکان و چۆنیەتی ڕاکێشانی بینەر بۆ تەماشاکردنیان، پاشانیش گفتوگۆی لەسەر دەکرێ لەلایەن بەشداربووانی پۆدکاستەوە.

بەستەری دەرەکی