Emacs

لە چاوگ

ئامرازی نووسینی emacs لە لایەن ڕیتشارد ستالمان پەرەی پێ دراوە، کاری: نووسینی دەق، نووسینی پۆستی ئەلیکترۆنی، بەڕێوەبردنی کاروباری پۆستی ئەلیکترۆنی، گەیاندنی فرمانەکانی Shell و Telnet، کردنەوە و خوێندنەوەی پەڕگەکانی تر، نووسینی کۆدەکانی C/C++/java/FORTRAN/Lisp ... هتد و چەندین کاری تری نووسین و بەڕێوەبردنی کاروباری سیستەمەکە ئەنجام دەدات.

کارکردنی emacs

دەکرێت emacs لە ڕێگەی کۆنسۆڵەکەوە بخرێتە کار:


٪ emacs


هاوکات دەکرێت ناوی پەڕگەیەک بنووسرێت وەک ڕاگەیێنێک بۆ بەرنامەکە، ئەوکات پەڕگەکە دروست دەکات و دەکرێتەوە بۆ کارتێداکردن:


emacs /home/me/prog1.cc


کورتکراوەکانی emacs

لە (emacs)دا دەتوانیت لیستە و کورتکراوەکان خۆت پێناسی بکەیت و به ‌خواستی خۆت گۆڕانکارییان تێدا بکەیت، لە بنچینەدا (emacs) چەندین کورتکراوەی ئامادە کردوە بۆ ئەنجامدانی کردارەکان، ئەم کورتکراوانە بۆ ئەو کەسانە بایەخدارە کە پەی بە بەکاربردنی (تەختەکلیل keyboard) دەبەن و کەمتر مشکەکە دەجووڵێنن. وا لە خوارەوە بۆ ئاسانکاریی بەکاربردنی (emacs) چەند کورتکراوەیەک دەنووسین:

دووگمە کاریگەری


--------------

ctrl+x ctrl+c دەرچوون لە emacs . ctrl+x ctrl+s پاشەکەوتکردنی پەڕگە. ctrl+x ctrl+f کردنەوەی پەڕگەیەک. ctrl+x ctrl+w پاشەکەوتکردنی پەڕگەیەک لەژێر ناوێکی تر.

جووڵان و کارکردن لە ناو نووسەرەکەدا: ctrl+x u پەشیمانبوونەوەی دواکردار یان دواگۆڕانکاری ctrl+x p دێڕێک بڕۆ بۆ سەرەوە ctrl+x n دێڕێک بڕۆ بۆ خوارەوە ctrl+x a چوونەسەری دێڕ

بۆ زیاتر تەماشای (بەڵگەنامه document)‌ی (emacs) بکە لەم بەستەرەدا: http://ftp.xemacs.org/pub/xemacs/docs/letter/new-users-guide-letter.pdf.gz


سەرچاوە

زانستپەروەرانی کورد - ++C له ژێر لینوكسدا - به‌شی دووه‌م