گیمپ

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١٦:٣٣، ١٢ی نیسانی ٢٠١٠ لە لایەن ئارا (لێدوان | بەشدارییەکان) (چاککردنی هەڵەی ڕێزمانی، چاککاری)
ڕووکارى پڕۆگرامى گیمپ لە ئوبونتو گیراوە،

GIMP کورتکراوەی GNU Image Manipulation Program ـە. نەرمەکاڵایەکی سەرچاوە کراوەی بەتوانای دەستکاریکردنی وێنەیە. گیمپ لە ساڵی ١٩٩٥ دەرکەوت کە لە سەرەتاوە بریتیبوو لە پڕۆژەیەکی زانستی ھەردوو Spencer Kimball و Peter Mattis لە پۆلێکی زانستی کۆمپیوتەر. لەدوای ساڵێک، گەشەی کرد بۆ پڕۆگرامێکی زۆر بەکاربراوی سەرچاوە کراوەی دەستکاریکردنی وێنە لەگەڵ ھاوکاری بەکارھێنەران لە سەرتاسەری جیھانەوە. ئێستاش GIMP لە لایەن ژمارەیەکی بێشوومار بەکارھێنەرەوە بەکاردەھێنرێت،


داگرتنى گیمپ

ئەوانەى یەکێک لە دابەشکردنەکانى لینوکس بەکاردەهێنن، ئەوە بە بنەڕەت دادەمەزراوە، بەم شێوەیە بیکرەوە:

Applications > Graphics > GIMP Image Editor

ئەگەر گیمپ بە بنەڕەت نەبوو، ئەوە ئەم فرمانە لە تێرمیناڵ بنووسە:

ئوبونتو و دێبیان

apt-get install gimp

OpenSuse

yast -i gimp or zypper in gimp

فێدۆرا

yum install gimp

بەستەری دەرەکی