Grep

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏٢٣:٥٤، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٠ لە لایەن Sia (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەیەک دروست کرا بە '248px|thumb|left|پەرتووکێک تایبەت بە grep لەلایەن OReilly ــەوە مانای پوختی ن...')
پەرتووکێک تایبەت بە grep لەلایەن OReilly ــەوە

مانای پوختی ناوەکە بریتییە ( Global Regular Expression and Print ) یەکێکە لەو ئامرازتووڵانەی گەڕانی پێشکەوتوو لە کون و کەلەبەری هەموو دابەشکردنەکانی لینوکس بەبنەڕەت هەیە و خێزانی BSDـــش هەمان شت (دیارە هەربۆخی لە بنەڕەتەوە لە UNIX ــەوە چێبووە). پرۆسەکانی دۆزینەوە و جیاکردنەوەی grep کارێکە ڕۆژانە لەسەر هەموو سیستەمان بەملیۆنەبارە دەبێتەوە ئەگەر زۆرتر نەبێت. بەتەنها خۆی تێگەشتنێکی باشی دەوێت، هەربۆیە چەندین پەرتووک و پەرتووکی سەرهێڵی لەسەرە. هەندێک ناویان لێناوە چاوی ئەدمین. بەبێ grep بەڕێوبەری سیستەم کوێرە.