کێشەی جاڤا و فایەفۆکس لەئوبونتو

لە چاوگ

نازانم کێ لەپشت ئەم کارەوەیە و بۆچی واکراوە. بەڵام ئوبونتو بەبنەڕەت لەوەشاندنەکانی ئێستا و پێشویدا بەتایبەت لەم وەشاندنەیەدا(تاقیکاریدا) 10.4 هەر sun-java6-plugin هەرنەهێشتووە لەگورزەکاندا و لەجیاتی ئەوە پلاتفۆرمێکی هاوشێوە و ڕوونتر لەمافی بەکارهێناندا بەکاردەبات بەناوی icedtea6-plugin . بۆخۆی وەکو بیرۆکە باشە و لەزۆرکات هەمان کاری ئەوەی تر دەکات، بەڵام زۆر دەبینم زۆرتانی بێتاقەت کردووە. بۆنمونە کاتی وێنەبارکردن و زۆر زۆر شتی سەر وێب کەپێویستیان بەو ئامێرەیە وەکو وێنەبارکردنی Facebook وێبگەڕەکەت لەکاردەخات و زۆرجار و لەزۆر ماڵپەڕ تووشی پرۆسەی pkill دەبێتەوە.

چارەسەر:

   sudo apt-get purge icedtea6-plugin


پاشان:

   sudo apt-get install sun-java6-plugin


کاش و شەکرۆکەی وێبگەڕ بسڕەوە و سەرلەنوی دایبگرسێنەوە.