Kurdish Keyboard for MAC

لە چاوگ

تەختەکلیلی کوردی بۆ ماک تەواو بووە لە سەر شێوە تەختەکلیلی azerty, qwerty, qwertz دەتوانن لەم لێرەوە ەوە دا دانراوە دایبگرن و دوای کردنەوەی پەڕگە پێچراوەکە (وەکو باوە) بە دووجار کرتەکردن (گورزەیەکی ئامادەیە لە شێوەی package دایە) تەنها هەندێک هەنگاوە و پاشان خۆکارانە داوای چوونەدەرەوە لە ڕوومێزەکە دەکات Log Out و پاشان ئەم هەنگاوانە بکە بۆ زۆرکردنی شێوەی تەختەکلیل بۆ ماک:

System preferences > Language & Text > Input Sources 
یان دەتوانیت سوود لە وێنەکان وەربگریت کاتێک زمانی ماکەکەت ئینگلزی نەبوو، بۆ بەراوردکردن:

سوپاس بۆ: کاک حامید درودی وەکو تاقیکەرەو و وەرگرتنی زانیاری لەسەر تەختەکلیلی کوردی لە لایەن کۆمەڵێکی ترەوە. کاک ئارا بەختیار بە ناردنی زانیاری لەسەر پیتە بزوێنەکە و ڕوونکردنەوەی لە ویکی چاوگ. Tom Gewecke کە نەرمەکاڵاکەی یارمەتیدەرێکی باش بوو بۆ دیاریکردنی شوێن پەنجەکان و یارمەتی ڕاستەوخۆی بۆ ئەنجامدانی کارەکە.