Macosx keyboard

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.
تەختەکلیلی کوردی ئارامی و لاتینی

بەبۆنەی ئەوەی لە سیستەمە نوێکانی ماکدا واتا لە های سێراوە High Sierra هەم جۆری پەڕگەی سیستەم گۆڕاوە APFS. وە هەم جۆرەکانی دەسەڵاتی بوخچە و پەڕگەکان و توانای بەکارهێنەر. ئەمەش کێشمەکێشێکی زۆری یونیکس/لینوکسە و بەو حوکمەی ماکیش FreeBSD یە، قەت لەو جۆرە لەکۆڵ نابینەوە. بەڵام بەهەرحاڵ ئەو تەختەکلیلەی ماک خۆی هەیەتی Sorani Kurdish بردویانە و دایانناوە، زۆر کۆدی نادروستی یونیکۆد بەکاردەبات. کە تەواو جیاوازە لەوەی بنەڕەتی سیستەمەکان هەیانە و لەسەری ڕێککەوتوین و لە حکومەتی هەرێم پشتگیری کراوە. لاشم سەیرە ماک و تیمەکەیان بەهیچ جۆرێک وەڵام نادەنەوە، کە یان ئەوەتا ئەوەی Sorani Kurdish چاک بکەن، یان ئەوەتا ئەوەی کوردی ئارامی و لاتینی بەکاربەرن، کە تەواو دروستە.

جا تاوەکو تیمەکەیان ئاوڕێک لەو کێشەیە دەدەنەوە. ئەگەر تەختەکلیلی کوردیت دامەزراندووە و ئێستا لەسەر سیستەمی نوێت و کێشەی کارنەکردنیت هەیە یان دووبارەبوونەوەی لە لیستەکە.

  • یەکەمجار کوردییەکان بسڕەوە لە لیستی تەختەکلیلەکان
  • پاشان بڕۆ Terminal ماک و ئەمە لێ بدە
sudo mv /Library/Keyboard\ Layouts/* ~/Library/Keyboard\ Layouts/