نەرمەکاڵای PhpMyAdmin چییە؟

لە چاوگ
لۆگۆی فەرمی PhpMyAdmin بۆ دواهەمین وەشاندن

نەرمەکاڵایەکی سەرچاوەکراوەی وێبە بۆ بەڕێوەبردنی بنکەدراوی MySQL. بەزمانی PHP نوسراوە. یەکێکە لە باوترین کەرەستەکان کە بەکارهێنەر و بەڕێوبەری ڕاژە بەکاری دەبەن. دیارە بۆ مەبەستی سووکەڵەکردن و زیاتر ئاسانترکردنی بەشەکان زمانی جێگیر و بزۆکی تریش لێرەولەوێ بەکارهاتوون وەکو HTML CSS وە JavaScript لە پەڕەکانی بەڕێوبەرایەتی. وەکو گورزە بۆ دامەزراندن بە نزیکەیی لە هەموو جۆرە سیستەم و دابەشکردنەکاندا هەیە.

چۆنیەتی دامەزراندنی

دامەزراندنی لەسەر هەموو سیستەمەکان، تەنها لە ئامرازەکانی سیستەمەکە دەگۆڕدرێن. ئەگینا ناوی بوخچەکە و ڕاژەکە هەر وەکو خۆیەتی. لێرەدا لەسەر بڵاوترین و باوترین دایکە دابەشکردنی لینوکس دێبیان باس دەکەین، کە زۆرترین ڕاژەی ئەمڕۆشی لەسەرە. ئەم وردەکاریانە لە وەشاندنی نوێکاندا زۆر گرنگی پاراستن/ئاسایشی هەیە.

دامەزراندن

بۆ دامەزراندن

# apt-get install phpmyadmin

ئێستا سەردانی <your-ip>/phpmyadmin بکە لە وێبگەڕەکەت. ئەوە بزانە کە بە هەمان ناو و تێپەڕەوشەی MySQL دەتوانی بچیتە ژوورەوە. کە ئەویش root</root> و تێپەڕەوشەش ئەوەی کە کاتی دامەزراندنی MySQLـــە. ئێستا بۆ دڵنیاکردنەوە و جیاکردنەوەی