Pidgin: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٥٠: ھێڵی ٥٠:
*[http://sourceforge.net/projects/pidgin/ پڕۆژەی Pidgin] لەسەر SourceForge
*[http://sourceforge.net/projects/pidgin/ پڕۆژەی Pidgin] لەسەر SourceForge
*[http://developer.pidgin.im/l10n/ زمانە بەردەستەکان لە Pidgin]
*[http://developer.pidgin.im/l10n/ زمانە بەردەستەکان لە Pidgin]
[[Category:Software]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٠٦، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠

Pidgin (پێشتر ناونرابوو Gaim) ڕاژەخوازێکی دەستبەجێی پەیامکردنی فرە-سەکۆیە، بنچینەکراوە لەسەر ژێدەرگەیەک بە ناوی Libpurple. Libpurple پاڵپشتی هەیە بۆ زۆربەی کۆنووسەکانی پەیامکردنی دەستبەجێ. ڕێگا بە بەکارهێنەر دەدات بۆ چوونەژوورە لە خزمەتگوزاری هەمەجۆری جیاواز لە یەک نەرمەکاڵاوە.
Pidgin لە زۆربەی زمانەکان بەردەستە ،بەخۆشحاڵییەوە زمانی کوردیش یەکێکە لەو زمانانە. ژمارەی بەکارهێنەرانی Pidgin لە ساڵی ٢٠٠٧ بە ٣ ملیۆن بەکارهێنەر خەمڵێندرا. هەردوو Pidgin لەگەڵ libpurple بریتیین لە نەرمەکاڵای خۆڕا. وەشێندراوە لەژێر مەرجەکانی ڕێپێنامەی گشتی GNU.

هێمای Pidgin

مێژوو

نەرمەکاڵاکە لەلایەن Mark Spencer نووسراوە لە ساڵی ١٩٩٩ ،لە قۆناغی دووەمی لە زانکۆی Auburn .وەکو ململانێ لەگەڵ نەرمەکاڵای IMەکانی AOL ،نەرمەکاڵای پەیامکردنی دەستبەجێی AOL، لەسەر Linux بە بەکارهێنانی ڕێنماییەکانی +GTK ،ناونرا GAIM بەپێی (GTK+ AOL Instant Messenger) ،ململانێکە لەسەر پێچەوانەی ئەندازیاری بنچینە نەکرابوو ،بەڵکو لەجیاتی متمانەکردن بە زانیاری دەربارەی کۆنووسەکان کە AOL بڵاوکردەوە لەسەر پێگەکە ،گەشەپێدەران یارمەتیاندا بە هەندێک کەلوپەلی تەکنیکی AOL ،پاڵپشتی بۆ کۆنووسەکانی تری IM زوو زیادکرا بۆ نەرمەکاڵاکە.


تایبەتمەندییەکان

Pidgin ڕووکارێکی گرافیکییە بۆ libpurple بە بەکارهێنانی +GTK
Libpurple پاڵپشتی فرە کۆنووسی (Protocols) پەیامکردنی دەستبەجێ دەکات. Pidgin پاڵپشتی فرە سیستەمی کارپێکردن دەکات ،لەناویاندا ویندۆز ،هەروەک بە باشترین شێوە سیستەمی هاوڕاکانی Unix وەکو Linux ,BSD ,Mac OS X لەگەڵ AmigaOS (بۆناو بزوێنەری X11 ). پاڵپشتی بنیادناوی هەیە بۆ NSS. بەخشینی کۆنووسەکانی نهێنیکردنی پەیامی دەستبەجێ کە ڕاژەخواز-بۆ-ڕاژە پاڵپشتی دەکات. نەرمەواڵەکە فراوانکراوە بەناو پێوەکراوەکاندا، لەناویاندا "Off-the-Record Messaging" و نهێنیکردنی Pidgin, پێدانی نهێنیکردنی پەیامی کۆتا-بۆ-کۆتا. هەندێک لە ئامرازە ستانداردەکانی Pidgin پەیامکردنی دەستبەجێی ڕاژەخواز، وەکو لیستی پەیوەندی، ئاڵوگۆڕی پەڕگە لەسەر کۆنووسە پاڵپشتیکراوەکان ،گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارگەی دەمەتەقێ ،سەرخشتەکردنی گفتوگۆکان تایبەتمەندییەکی هەڵبژاردەییە لە Pidgin. پەنجەرەی IM پێکهاتووە لە پەنجەرەی گفتوگۆ و ئامرازەکانی فۆرماتکردن (ڕەنگ و خەندەکان و فۆنت ...هتد) ،لەگەڵ دەستکاری خشتە. بەکارهێنەر دەتوانێت هەژمارەکان زیادبکات (زیاتر ناسراوە بە هاوڕێیەکان) لە پەنجەرەی "Buddy list" یان لە پەنجەرەی IM ,وەکو ڕاژەخوازێک پاڵپشتی IRC و نەرمەكاڵاکانی تری دەمەتەقێ دەکات، هەروەها Pidgin دەتوانێت کەناڵە جیاوازەکانی IRC و دەمەتەقێکانی IM زیادبکات. هەژمارەکان لەگەڵ فرە کۆنووسی دەتوانرێت بکرێنە گروپ بۆ یەک پەیوەندی دەستبەجێی فرە کۆنووسی، وە دەتوانرێت هەژمارەکان (هاوڕێکانت) ناوی خوازیاریان پێبدرێت یان جێگایان بکرێتەوە لە گروپەکان. بۆ گەیشتن بە بەکارهێنەران کاتێک کە دێنەژوورەوە یان گۆڕینی دۆخ (وەکو ڕۆیشتن لە "away"دوورەوە بۆ "available"بەردەست)، Pidgin پاڵپشتی سکرێپتی خۆکاری لەسەر-کار دەکات بەناوی Buddy Pounces بۆ گەیشتنی خۆکاری بە بەکارهێنەران لە ڕێگای جیاواز. Pidgin پاڵپشتی هەندێک ئاڵوگۆڕی پەڕگە دەکات بە توانای ڕاگرتن و بەردوامبوون و هەڵوەشاندنەوەی ئاڵوگۆڕ، وە توانای ئاڵوگۆڕی فرە پەڕگە بە شێوازی فرە پەنجەرە، وە تایبەتمەندی پەرەسەندوو وەکو بەشدارکردنی بوخچە لە Yahoo. تایبەتمەندی زۆرتر وەکو پاڵپشتی بۆ ڕووکارەکان ،خەندەکان ،پشکنینی حنجە ،وە مەودای ئاگادارکردنەوە لە هاتنی پەیام و کردەکانی تر.

کۆنووسە پاڵپشتیکراوەکان

ئەو کۆنووسانەی خوارەوە بە فەرمی پاڵپشتی کراون لەلایەن libpurple 2.6.4 ،بەبێ هیچ زیادکراوێک یان پێوەکراوێک.


هەندێک لە ڕاژەکانی XMPP گوێزەرەوەکان دەدەن. کە ڕێگا بە بەکارهێنەر دەدات بە گەیشتن بەکاربەری ڕایەڵەکان لەسەر بەکارهێنانی کۆنووسەکانی non-XMPP ،بەبێ پێویستکردن بە دامەزراندن پێوەکراوەکان یان نەرمەکاڵا زیادەکان ،پاڵپشتی Pidgin بۆ XMPP واتە ئەو گوێزەرەوانە دەتوانرێت بەکاربهێنرێن بە پێچەوانەی کۆنووسە پاڵپشتی نەکراوەکان. نەک تەنها کۆنووسەکانی پەیامکردنی دەستبەجێ ،بەڵکو کۆنووسەکانی بەکارهاتوو بۆ SMS(کورتە پەیام) یان پۆستی ئەلیکترۆنی.

پێوەکراوەکان

هەمەجۆری تایبەتمەندیەکانی پێوەکراوەکانیش دەگرێتەوە ،وەکو ئەو تایبەتمەندییانە:

  • نهێنیکردن و تایبەتێتی ، لەناو Off-the-Record Messaging.
  • ئاگادارکەرەوەکان (وەکو نیشاندانی بزمارەکانی "toaster" یان ئاگادارکەروەکانی Snarl ،یان درەوشانەوەی LEDەکان لە لاپتۆپ).
  • نیشاندانی پەیوەندییەکانت (هاوڕێیانت) کە گوێ لەچی دەگریت لە لێدەری هەمەجۆری ڕەنگاڵە.
  • زیادکردنی نووسینی هاوکێشەی بیرکارییانە لە گفتوگۆی LaTeX.
  • سەیرکردنی گرتەی ڤیدیۆیی ڕاستەوخۆ لە پەنجەرەی گفتوگۆ کاتێک ڤیدیۆییەک وەردەگریت یان بەشداردەکرێت لەگەڵ بەستەری پێگەیەک ،وەکو Youtube یان Vimeo.

بەستەری دەرەکی