Pidgin

لە چاوگ

Pidgin (پێشتر ناونرابوو Gaim) ڕاژەخوازێکی دەستبەجێی پەیامکردنی فرە-سەکۆیە، بنچینەکراوە لەسەر ژێدەرگەیەک بە ناوی Libpurple. Libpurple پاڵپشتی هەیە بۆ زۆربەی کۆنووسەکانی پەیامکردنی دەستبەجێ. ڕێگا بە بەکارهێنەر دەدات بۆ چوونەژوورە لە خزمەتگوزاری هەمەجۆری جیاواز لە یەک نەرمەکاڵاوە.
ژمارەی بەکارهێنەرانی Pidgin لە ساڵی ٢٠٠٧ بە ٣ ملیۆن بەکارهێنەر خەمڵێندرا. هەردوو Pidgin لەگەڵ libpurple بریتیین لە نەرمەکاڵای خۆڕا. وەشێندراوە لەژێر مەرجەکانی ڕێپێنامەی گشتی GNU.

هێمای Pidgin

تایبەتمەندییەکان

Pidgin ڕووکارێکی گرافیکییە بۆ libpurple بە بەکارهێنانی +GTK
Libpurple پاڵپشتی فرە کۆنووسی (Protocols) پەیامکردنی دەستبەجێ دەکات. Pidgin پاڵپشتی فرە سیستەمی کارپێکردن دەکات ،لەناویاندا ویندۆز ،هەروەک بە باشترین شێوە سیستەمی هاوڕاکانی Unix وەکو Linux ,BSD ,Mac OS X لەگەڵ AmigaOS (بۆناو بزوێنەری X11 ). پاڵپشتی بنیادناوی هەیە بۆ NSS. بەخشینی کۆنووسەکانی نهێنیکردنی پەیامی دەستبەجێ کە ڕاژەخواز-بۆ-ڕاژە پاڵپشتی دەکات. نەرمەواڵەکە فراوانکراوە بەناو پێوەکراوەکاندا، لەناویاندا "Off-the-Record Messaging" و نهێنیکردنی Pidgin, پێدانی نهێنیکردنی پەیامی کۆتا-بۆ-کۆتا. هەندێک لە ئامرازە ستانداردەکانی Pidgin پەیامکردنی دەستبەجێی ڕاژەخواز، وەکو لیستی پەیوەندی، ئاڵوگۆڕی پەڕگە لەسەر کۆنووسە پاڵپشتیکراوەکان ،گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارگەی دەمەتەقێ ،سەرخشتەکردنی گفتوگۆکان تایبەتمەندییەکی هەڵبژاردەییە لە Pidgin. پەنجەرەی IM پێکهاتووە لە پەنجەرەی گفتوگۆ و ئامرازەکانی فۆرماتکردن (ڕەنگ و خەندەکان و فۆنت ...هتد) ،لەگەڵ دەستکاری خشتە. بەکارهێنەر دەتوانێت هەژمارەکان زیادبکات (زیاتر ناسراوە بە هاوڕێیەکان) لە پەنجەرەی "Buddy list" یان لە پەنجەرەی IM ,وەکو ڕاژەخوازێک پاڵپشتی IRC و نەرمەكاڵاکانی تری دەمەتەقێ دەکات، هەروەها Pidgin دەتوانێت کەناڵە جیاوازەکانی IRC و دەمەتەقێکانی IM زیادبکات. هەژمارەکان لەگەڵ فرە کۆنووسی دەتوانرێت بکرێنە گروپ بۆ یەک پەیوەندی دەستبەجێی فرە کۆنووسی، وە دەتوانرێت هەژمارەکان (هاوڕێکانت) ناوی خوازیاریان پێبدرێت یان جێگایان بکرێتەوە لە گروپەکان.


کۆنووسە پاڵپشتیکراوەکان

ئەو کۆنووسانەی خوارەوە بە فەرمی پاڵپشتی کراون لەلایەن libpurple 2.6.4 ،بەبێ هیچ زیادکراوێک یان پێوەکراوێک.


هەندێک لە ڕاژەکانی XMPP گوێزەرەوەکان دەدەن. کە ڕێگا بە بەکارهێنەر دەدات بە گەیشتن بەکاربەری ڕایەڵەکان لەسەر بەکارهێنانی کۆنووسەکانی non-XMPP ،بەبێ پێویستکردن بە دامەزراندن پێوەکراوەکان یان نەرمەکاڵا زیادەکان ،پاڵپشتی Pidgin بۆ XMPP واتە ئەو گوێزەرەوانە دەتوانرێت بەکاربهێنرێن بە پێچەوانەی کۆنووسە پاڵپشتی نەکراوەکان. نەک تەنها کۆنووسەکانی پەیامکردنی دەستبەجێ ،بەڵکو کۆنووسەکانی بەکارهاتوو بۆ SMS(کورتە پەیام) یان پۆستی ئەلیکترۆنی.