گرنگی RSYNC چییە؟

لە چاوگ
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

نەرمەکاڵایەکە بۆ گواستنەوەی پەرگەکان بەکاردێت لە نێوان و ڕاژە و ڕاژەخوازەکاندا. تایبەتمەندی ئەم کە لە SCP جودا دەکاتەوە، ئەوەیە ئەم دەتوانێت پەڕگە دووبارەکان بهێڵتەوە و تەنها گۆڕانکارییە نویکان بگوازێتەوە. بۆیە یەکێکە لە تووڵە/پڕۆگرامە گرنگەکان لە دروستکردنی پاڵپشت Backup لەسەر ڕاژەکان. ئەم پڕۆگرامە سوود لە Checksum searching وەردەگرێ بۆ ناسینەوە و بارکردنی پەڕگەکان لە هەموو ئەگەرەکاندا.

بەکارهێنانی

ڕووکاری سەرەکی فرمانەکانی لەم ڕەگەوە دێن، کە:

 # rsync FLAGS/OPTIONS SRC DEST

زۆر گرنگە لە هەموو فرمانەکاندا -a دابنێی، چونکە سەلامەتی گواستنەوەی دەسەڵاتەکانی پەرگە و بوخچە بۆ خاوەنەکانیان دەهێڵێتەوە. ئەمەش بۆ بەڕێوبەر و پڕۆگرامەکانی ڕاژە و سیستەم زۆر بایەخدارە.

هەندێک لە فرمانەکان

  • -r بوخچەکان ڕوونووس دەکات
  • -l بەستەرە پەڕگە ڕوونووس دەکات
  • -p مافەکانی پەڕگەی سەرچاوە دەهێڵێتەوە
  • -t کاتەکانی پەرگەی سەرچاوە دەهێڵێتەوە
  • -g مافەکانی گرووپ بۆ پەرگەی سەرچاوە دەپارێزێ
  • -o مافەکانی خاوەنێتی پەڕگەی سەرچاوە دەهێڵێتەوە (root)
  • -D زانیاری ئامێرەکانی سەرچاوەکە دەپارێزێ (root)

کاتێک پەڕگەیەک دەگوازێتەوە بۆ ئەو هەژمارەی دەسەڵات و مافی هەیە لەو پەڕەیە:

 rsync -a /boot/grub /bo/buxche  

یاخود پەڕگەکان بکاتە شێوە پەڕگەی پەسطێنراوە TAR و لە شوێنێکدا هەڵی بگرێت:

 # rsync -zvh pallpisht.tar /tmp/backups/  

یان گواستنەوەی گورزەیەک پەڕگە بۆ شوێنێکی دیاریکراو لەسەر ڕاژە بە:

 # rsync -avz bo/gurze/ root@192.168.1.124:/home/sia  

یان کاتێک پەڕگەکان لەسەر ڕاژەیە و دەتەوێت بیخەیتە نێو ئامێری بەردەستت و بوخچەیەکەی تایبەت هەمان شت:

 # rsync -avzh root@192.168.1.124:/home/sia/mallper /tmp/gurzekan  


سەرچاوەکان