Symbian

لە چاوگ

سیمبیان (ئینگلیزی Symbian) سیستەمی کارپێکردنی ژێدەرکراوەی تایبەت بە مۆبایلە و زۆرترین بازاڕی لە سیستەمەکانی مۆبایل داگیرکردووە بە شێوەیەک کە لە هەر ١٠ مۆبایلێک چواریان سیستەمی سیمبیانی لەسەرە. لە سەرەتاوە لە لایەن Symbian ltd ـیەوە پەرەی پێ دراوە تا لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٨ نۆکیا پشکەکانی تری Symbian ltd کڕی و دامەزراوەی سیمبیانی دروست کرد.

سیمبیان و سەرچاوەکراوە

پاش نیوەڕۆی ٤ی شوباتی ٢٠١٠ سیستەمی کارپێکردنی Symbian OS تەواوی کۆدەکانی کرد بە سەرچاوەی کراوە و خرانە بەردەست بۆ پەرەپێدەران. پێشتر تەنها ناووکی Kern سیستەمەکە لەڕێگەی مۆڵەتی گشتی Eclipse خرابووە بەردەست، بەم کردارە هەموو داوانامە و نەرمەکاڵاکانی سیستەمەکە کراون بە سەرچاوەکراوە.

هەنگاونان بەرەو ژێدەرکراوەبوونی سیمبیان لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە دەستی پێکرد پاش ئەوەی نۆکیا زۆرینەی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەی کڕی و، دامەزراوەی سیمبیانی دروستکرد. کە ئەمەش یەکێکە لەو هەوڵانەی نۆکیا داویەتی بۆ زیندوکردنەوەی سیمبیان بەتایبەت لەدوای ئەو گەشە خێرایەی iPhone و Android و دابەزینی ڕێژەی بەکارهێنانی سیمبیان، زۆرێک پێیان وایە کە سیمبیان سیستەمێکی کۆنە و وردەوردە بەکارهێنانی ڕوو لە کەمی دەکات و سیستەمەکانی تری جێگەی دەگرنەوە.

سەرچاوە

  1. ماڵپەڕی سەرەکی سیمبیان
  2. Symbian OS now fully open source

بەستەری دەرەکی

سیمبیان چییە؟