لێدەری ڕەنگاڵەی VLC

لە چاوگ
پێداچوونەوی ‏١١:٤٨، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ لە لایەن AdminWiki (لێدوان | بەشدارییەکان) (Rûpela nû: thumb|left|350px|فیلمی نیوەی مانگ لەسەر لێدەری ڕەنگاڵەی VLC بە کوردی VLC لێدەر، پەخشکەر، گ…)
فیلمی نیوەی مانگ لەسەر لێدەری ڕەنگاڵەی VLC بە کوردی

VLC لێدەر، پەخشکەر، گۆڕەرێکی سەرچاوە کراوەیە. VLC ئەتوانێ پەڕگەی سەر CD, DVD و پەخشە ڕایەڵییەکان بخوێنێتەوە و وێنەی ڤیدیۆیی شاشەی کۆمپیوتەرەکەت بگرێت. VLC کۆدێکی خۆی بەکار دەبات و لەسەر زۆرینەی سیستەمەکان کار دەکات و پاڵپشتی زۆرێک لە زمانەکانیش دەکات. لەوانە زاراوەی سۆرانی کە بە ڕێژەی %٣٣ی وەرگێڕدراوە و ئێستا لە نەرمەکاڵاکەدا هەیە و زاراوەی کرمانیش کە بە ڕێژەی %١١ی وەرگێڕدراوە، بەڵام تا ئێستا تێکهەڵکێشی نەکراوە.

VLC لە سەرەتادا پڕۆژەی لە VideoLan پێکهاتبوو، کە بریتیبوو لە ڕاژەخوازێک و ڕاژەکارێک بۆ پەخشکردنی ڤیدیۆ لەسەر ڕایەڵە کە لەلایەن چەند خوێندکارێکی École Centrale Paris ـەوە داڕێژرابوو کە لە ١ شوباتی ٢٠٠١ ـدا یەکەم وەشانی لەژێر مافی GPL ـدا وەشێندرا، بەڵام ئێستا چەندین داڕێژەر و هاوکاریکەر بەشدارن لە پڕۆژەکەدا لە سەرانسەری جیهاندا.


ئەمانەش ببینە