دەربارەی چاوگ

گرووپێکی ئایتی کوردیین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا. دەمانەوێت پەرە و گرنگی بەو بوارە بدەین بە زمانی کوردی.

دەربارەمان

ئێمە سەرنج و کارمان لەسەر سەرچاوە کراوەکان، لینوکس/یونیکس و پڕۆژەکانی وێب دادەنێین. هەروەها ئارەزوومان بۆ ڕاژەکار و ڕاژەخوازی وێب، سیستەمەکانی کارپێکردنی کۆمپیوتەر، پاراستن و بەرگری، بەڕێوەبردنی ڕاژە و بەرنامەداڕێژی زۆرە.

ئامانجمان ئەوەیە، کە ناوەڕۆکی نوێ و سودبەخش دروست بکەین. شتانێک، کە پێشتر بەدیمان نەکردبێت.

کەناڵەکانمان

🎧 پۆدکاست

کەناڵێکی ڕادیۆی تۆمارکراومان هەیە، کە دەتوانیت:

  • لە هەر شوێنێکی جیهانەوە گوێبیستی بیت
  • لە ڕێگەی مۆبایل و کۆمپیوتەرەوە بیبیست
  • بە شێوەی دەرهێڵ دایبگریت

▶️ یوتوب

کەناڵەکەمان لە یوتوب پڕە لە:

  • وانەی تەکنەلۆژی
  • وشیاری زانستی
  • ناوەڕۆکی فێرکاری

بەشداریکردن

گوێگرتن: سەردانی یەکێک لە بەستەرەکانمان بکە بۆ گوێگرتن لە نوێترین ئەڵقەی پۆدکاست و ڤیدیۆکاستەکانمان.

ڕاوبۆچوون: ئەگەر ناوەڕۆکەکەمان سودبەخش بووە، ئەوە بیناسێنە! هەروەها ڕەخنە و پێشنیازەکانت جێگای بایەخمانە:

  • لەژێر ئەڵقەکە سەرنجت بنوسە
  • بە نامەی تایبەتی بۆمان بنێرە

لە هەردوو حاڵەتدا سوپاستان دەکەین! 🙏