ڕاژەی مەمبڵ Mumble

مەمبڵ بەرنامەیەکی دەنگە بە تەکنەلۆژی IP (VoIP)، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ بەکارهێنان لەلایەن یاریزانانەوە/گەمەکەرانەوە داڕێژراوە و هاوشێوەی بەرنامەکانی وەک TeamSpeak ــە. ڕاژەخوازی مەمبڵ، کە بە ڕوومەتی سەرەکی QT پرۆگرام کراوە. ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە ڕێگەی هەمان ڕاژەوە قسە لەگەڵ یەکتر بکەن. ڕووکارێکی کارگێڕی زۆر سادەی هەیە و تایبەتمەندی جۆرایەتی دەنگی بەرز و وەستانی کەمی هەیە. هەموو پەیوەندییەکان کلیل دەدرێن و هاش دەکرێن. بەهۆی ئەوەی دەتوانیت خۆت بەڕێوبەری دامەزراندنی بکەیت، لەسەر ڕاژەی خۆت. ئێمەش لە چاوگ سوودمان لێ وەرگرتووە و دامانمەزراندووە لەسەر ڕاژەی خۆمان و تایبەتە. بەهۆی ئەوەی لەکاتی قەیرانی نێتدا سەردەمی کۆرنا، زۆر خزمەتگوزارییەکانی تر، کە سەرچاوەی تریان هەبوو یاخود خۆڕایی بوون، کێشەی بڕینی دەنگ و دەرهێڵبوونی هەبوو. ئەمە ڕاژەیەکی بچووکە و لە سنوری کارەکانی ئێمەدایە بۆیە بەردەوامین لەسەری. هەمان کات گرنگترین خەسڵەتی هەیە، کە دەتوانیت دەنگی هەر بەشداربوویەک بەجودا تۆمار بکرێن و یارمەتییەکی باشی پاکی و دروستی دەنگەکان دەکات.

بەکارهێنانی لە پۆدکاست

سەرەتا لەسەر هەر سیستەمێکی کۆمپیوتەری دەتوانیت لێرەوە دایگریت. دیارە بۆ لینوکس هەڵبژاردنی تریش هەیە وەکو SNAP و FLATPAK گەر بەکارهێنەری ئەوانی، زۆر ئاسانترە لە داگرتنی و دامەزراندنی بەتەنها هەموو جارێک لەگەڵ نوێکردنەوەکان بەخۆکار لە پشتەوە دەیکات. بەهەرحاڵ بۆ سەر تەلەفۆنی ژیر (ئەندرۆید) و (ئای ئۆئێس) هەمان شت ئامادەیە. دوای کردنەوەی بەرنامەکە ئەم هەڵبژاردنانە بکە:

١. وەکو خۆی بنوسە کە

chat.chawg.org
""
mumble.chawg.org

٢. وەکو خۆی ٣ و ٤ تایبەتن بەخۆت وەکو ناوت لە پۆدکاست و ناسینەوەی ڕاژەکە چی دەنوسیت، ئازادیت. کاتێک دێیتە ژوورەوە داوای تێپەڕەوشەی چاوگ دەکات، ئەگەر لەگەڵ بەڕێوبەرانی پۆدکاست قسەت کردبێت، ئەوە ئەوەش دەزانیت و دەتوانیت بێیتە ژوورەوە.

زۆر گرنگە ئێمە جۆرایەتی دەنگەکە بپارێزین لە دەنگدانەوە و لەبیرچوونی کردنەوەی مایکەکە. بۆیە بڕۆ هەڵبژاردنەکان وەک ئەمەی کراوە:

پاشان قەدبڕێکی بۆ دابنێ وەکو دوگمەی CAPS LOCK بەنمونە وەکو دەیبینی، هەموو کات بەداگرتنی ئەو دووگمەیە دەنگ دەکرێتەوە و بەلابردنی دەنگ دادەدخرێت، بەم جۆرەش پاکترین تۆمارکردنی تێدا دەبێت:

هەڵبژاردنەکانی پرۆگرامەکەت ئاوها ڕێک بخە (دوو دوگمەیی)

دەتوانی دوو دوگمەیی دابنێی، تاوەکو هەمیشە کاتی قسەکردن پەنجەت لەسەر دوگمەیەک نەبێت. ئەویش دەبێت دوو قەدبڕ SHORTCUT دروست بکەیت بەم شێوەیە، کە یەکێکیان دەیکاتە دۆخی Push to Talk (داخستنی مایک) ئەوەی تریان دەیخانە دۆخی Continuous (کردنەوەی مایک) بەم شێوانە:

پاشان لە بەشی قەدبڕەکان ئاوها ڕێکم خستووە، تۆ دەتوانیت دوگمەی تر بە ئارەزووی خۆت هەڵبژێریت وەکو لە وێنەکە دەیبینیت.

لەسەر مۆبایل ئەندرۆید/ئای ئۆئێس

بەم شێوەیە لە ئەپی Plumble یاخود Mumla کە بەم شێوەیە دەبێت ڕێکی بخەیت:

پاشان ئەمانە بکە وەکو دەیبینی:

ئەنجا ئەمانەش وەکو وێنەکان بکە:

هەر تێبینی و پرسیارێکت هەیە، ئەوە لە گرووپەکە بینوسە هەموو هاوڕێیان دەتوانن ڕێنمایت بکەن.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *