هه‌ردوو نموونه‌ی پشیله‌كه‌ی شرۆدینگه‌ر و گیرۆده‌یی (ئاینشتاین-پۆدۆڵسكی-ڕۆزۆن EPR) بۆ دژی كوانته‌م داهێنراون، به‌ڵام دواتر بوون به به‌شێكی گرنگ له فه‌لسه‌فه‌ی كوانته‌م.
جارێك شرۆدینگه‌ر به نیڵز بور ده‌ڵێت:
“ئه‌گه‌ر (هاوكێشه‌ی شه‌پۆل)ی من بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌مكی ئه‌گه‌ر له فیزیكدا سه‌رهه‌ڵبدات، ئه‌وا من به‌ڕاستی ئیحساسی په‌شیمانی ده‌كه‌م.”
تاقیکردنەوەی پشیلەکە
بۆ لابردنی چه‌مكی ئه‌گه‌ر، شرۆدینگه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی پشیله‌كه‌ی داهێنا. وا دابنێ پشیله‌یه‌ك له‌ناو سندووقێكی داخراودایه، لە پاڵ پشیلەکەدا شوشەیەک گازی ژەهراوی، هەستەوەرێکی گایگەر و چەکوشێکی تێدایە.
بۆ نموونە ئەگەر لە چرکەیەکدا یۆرانیۆم تیشك بدات. ئەوا هەستەوەرەکە تیشکدانەوه‌کە دەخوێنێتەوە. ئەمە وا دەکات چەکوشەکە بەر شوشه‌کە بکەوێت و پشیلەکە بەهۆی ژەهرەکەوە بمرێت. بەڵام ئەگەر تیشکدان ڕوونەدات، ئەوە پشیلەکە بە زیندووی دەمێنێتەوە. کێشەی سەرەکی ئەوەیە تیشکدانی یۆرانیۆم کردارێکی هەڕەمەکی و پێشبینی نەکراوە. بۆیە ناچار دەبێت ئەگەری تیشکدان و نەدان پەنجا بە پەنجا دابنرێت.
شیکردنەوەی دۆخەکە
ئێمه هه‌تا ده‌رگای سندووقه‌كه نه‌كه‌ینه‌وه نازانین پشیله‌كه زیندووه یان مردوو. واته ئه‌گه‌ری ٥٠% هه‌ردووكیان ده‌گرێته‌وه. بەپێی میکانیکی کوانتەم بۆ ئه‌وه‌ی وه‌سفی حاڵی پشیله‌كه بكه‌ین ده‌بێت نەخشە شه‌پۆلی (wave function) هه‌ردوو ئه‌گه‌رەکە کۆبکرێتەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت پشیله‌كه له جیهانێکدایە له‌هه‌مانكاتدا ٥٠% زیندوو، ٥٠% مردووە.
ئێستا ئه‌گه‌ر سندووقەکە بكه‌ینه‌وه و بینین ڕووبدات، له ئه‌نجامدا چەمکی ئه‌گه‌ر له‌ناوده‌چێت و ئەو کات پشیلەکە یا زیندووە یا مردووە! واتە یەک نەخشە شەپۆلیان دەمێننەوە! به بڕوای شرۆدینگه‌ر پێش بینینی ناو سندووقەکە كارێكی ئه‌حمه‌قانه‌یه پشیله‌یه‌ك هه‌م زیندوو بێت و هه‌م مردوو. ته‌نها لەبەر ئه‌وه‌ی، كه سه‌یرمان نه‌كردووه! ئایا هه‌ر به بینین دێته بوونه‌وه؟
ئاینشتاین و مانگ
ئاینشتاین جارێك به میوانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: “چاو له مانگ بكه‌ن. ئایا هه‌ركه مشكێک سه‌یری ده‌كات مانگ دێته وجود/بوون؟” وه ئه‌و باوه‌ڕی وابوو، كه وڵامی پرسیاره‌كه نه‌خێره.
وێنای ئه‌وه بكه شوفێرێك له “ترافیك-لایت”دا ڕاوه‌ستابێت، له ناكاودا به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه هه‌ردوو گڵۆپی سوور و سه‌وز كارده‌كه‌ن. لێره‌دا شۆفێرێكی شرۆدینگه‌ری ده‌بێت له هه‌مانكاتدا هه‌م ئۆتۆمبیل لێبخوڕێت، هه‌میش ڕا‌وه‌ستێت!
لە پشیله‌كه‌ی شرۆدینگه‌ره‌وه بۆ پشیله‌كه‌ی هایزنبێرگ
له دایه‌لۆگێكی نێوان هایزنبێرگ و یه‌كێك له دۆسته‌كانیدا، هاوڕێكه‌ی پێی ده‌ڵێت: “ئێمه ته‌نها ده‌توانین كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌تۆمه‌كان ببینین نه‌ك خودی ئه‌تۆمه‌كان، ته‌نها شتێك له پشیله‌دا ده‌توانین بیبینین، گه‌ڕانه‌وه‌ی گورزه‌كانی ڕووناكیی. واته كاریگه‌رییه‌كانی پشیله‌كه‌یه، نه‌ك خودی پشیله‌كه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌ستیش به پشتیدا بهێنین، هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت.”
هایزنبێرگ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:
“پێم وانییه له‌گه‌ڵ تۆدا هاوڕابم. من ده‌توانم پشیله ڕاسته‌وخۆ ببینم، چونكه كاتێك سه‌یری ده‌كه‌م. ده‌توانم كاریگه‌رییه هه‌ستییه‌كانی خۆم بكه‌م به وێنه‌یه‌كی هه‌ڕەمه‌كی. له‌گه‌ڵ پشیله‌دا له دوو لایه‌نه‌وه به‌ره‌وڕووین،. یه‌كێك پشیله وه‌كو ‘شت’ و یه‌كێكی تر پشیله وه‌كو ‘چه‌مك’. لێ ئه‌تۆم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وانییه، لێره‌دا ناكرێت ‘چه‌مك’ و ‘شت’ له‌یه‌كتری جیابكرێنه‌وه، چونكه ئه‌تۆم نه ئه‌مه و نه ئه‌و.”
جارێك ئاینشتاین به هایزنبێرگ ده‌ڵێت: “ئایا به‌ڕاستی تۆ بڕوات وایه، كه له تیۆرییه‌كی فیزیاییدا ده‌بێت ته‌نها ئه‌و بڕانه بهێنرێته ناوه‌وه، كه ڕاسته‌وخۆ ده‌بینرێن؟!”
هایزنبێرگ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: “مه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌مان كار نییه بۆخۆت له ڕیژه‌ییدا كردووته؟ تۆ جه‌ختتكردووه‌ته‌وه ئێمه بۆمان نییه باسی كاتی ڕه‌ها بكه‌ین، به‌و هۆكاره ساده‌ی شیاوی بینین نییه؟!”123
کۆنفرانسی سۆڵڤەی ١٩٣٠
ئاینشتاین و بۆر له “كۆنفرانسی سۆلڤه‌ی ١٩٣٠”دا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و جه‌ده‌ل له‌سه‌ر پرسی ئه‌گه‌ر و ئیختیار له سروشتدا ده‌گاته ترۆپک. بۆر لایه‌نگیری ئه‌گه‌ره له كوانت7ــەمدا (probability)، ئاینشتاینیش باوه‌ڕی به ئامار (s8tats) و نه‌زمی سروشت هه‌یه.
فیزیسیستێك (Paul 10Ehrenfest) كه شاهیدی جه‌ده‌لی نێوانیانه ده‌ڵێت: “ئاینشتاین له‌به‌رامبه‌ر بۆردا به‌شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتاری ده‌كرد، كه به‌رگریكارانی ڕه‌هابوونی كات (فیزیكی كلاسیک- نیوتن) ڕۆژگارێك به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌یانكرد!”
ئه‌و به ئاینشتاین ده‌ڵێت:
“ئاینشتاین من له جیاتی تۆ شه‌رم ده‌مگرێت. ئارگۆمێنته‌كانی تۆ له‌به‌رامبه‌ر میكانیكی كوانته‌میدا هاوشێوه‌ی ئارگۆمێنته‌كانی دژه‌كانته بۆ پوچكردنه‌وه‌ی تیۆری ڕێژه‌یی.”
سندووقی ڕووناکی و وزە
ئاینشتاین دوا چه‌كی خۆی به‌كاردێنێت به‌رامبه‌ر میكانیكی كوانته‌م بە تاقیکردنەوەیەکی هزری. نموونه‌ی سندووقێك ده‌هێنێته‌وه، كه هه‌رجاره‌و بڕی یه‌ك فۆتۆن له ده‌رچه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌چێت. وه به دیققه‌ی (precision) ته‌واوه‌وه ده‌توانرێت وزه‌كه‌ی دیاریبكرێت (وه‌كو دژێك بۆ پره‌نسیپی نادڵنیایی).
بۆر ڕۆژی دواتر دوای شه‌وێك نه‌نوستن، هەڵەیەکی گه‌وره له نموونه هزرییه‌كه‌ی ئاینشتاین ده‌دۆزێته‌وه. به پێی بنه‌مای یه‌كسانی (ماده و وزه) دوای ده‌رچوونی فۆتۆنێك له سندووقه‌كه، سندووقه‌كه تۆزكێك سوكتر ده‌بێت، كه ئاینشتاین حیسابی بۆ نه‌كردبوو. چونكه وزه وه‌زنی هه‌یه به‌پێی هاوكێشه‌كه‌ی خودی ئاینشتاین ($E=mc^2$).
وتە و دیدگاکان
جارێك ئاینشتاین ده‌ڵێت: “خودا یاری به زار (dice) ناكات”.
بۆر له وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێت: “وازبهێنه له‌وه‌ی، كه به خودا بڵێیت چی بكات و چی نه‌كات “.
شاعیرێك له شیعرێكیدا ده‌ڵێت:
“زه‌مانێك پیاوێك وجودی هه‌بوو كه گوتی: ((خودا ده‌بێت زۆر سه‌ری سوڕبمێنێت كه ده‌بینێت ئه‌م دره‌خته هێشتا ماوه كاتێك كه‌سێك له‌م ده‌ورو به‌ره‌دا نییه.))”
لێ نه‌ناسێك به‌دیققه‌ته‌وه له وه‌ڵامدا ئاوای گوت:
“به‌ڕێز، له ئه‌وجی حه‌یرانبوونی ئێوه‌دا من هه‌میشه له‌م ده‌وروبه‌ره‌م وه هه‌ر به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌یه، كه دره‌خت هه‌میشه وجودی هه‌یه. چونكه به‌هۆی ئیراده‌ی ئێوه‌وە خودا ده‌بینرێت.”
نیڵز بۆر دوای كۆڕێك بۆ پۆزه‌تیڤیزمه‌كانی بازنه‌ی ڤییه‌ننا، كه ده‌بینێت هیچ پرسیارێكیان نییه، ده‌ڵێت:
“ئه‌وه‌ی میكانیكی كوانته‌م توشی شۆكی نه‌كردبێت، هێشتا لێی تێنه‌گه‌یشتووه”
نوسینی: موحسین بورهان – هاوار به‌رزنجی
سەرچاوەکانی ئەم بابەتە
- جهانهای موازی (سفری به آفرینش، ابعاد بالاتر و آینده جهان)، میچیو كاكو، ترجمه: سارا ایزدیار، علی هادیان، معمای گربه، ص 199-200، معمای كوانتوم، ص 424-425.
- آینشتاین، جرمی برنستاین، نظريه كوانتوم، ترجمه: احمد بیرشك، ص 187.
- گاتای كوانتومها (فلسفه فیزیك كوانتومی)، ژان پییرفربد-سون اورتلی، مترجم: دكتر مهران مصطفوى, ص84.
- ئه‌و دیوی فیزیا (چاوپێكه‌وتنه‌كان و گفتوگۆكان)، ڤێرنه‌ر هایزنبێرگ، و: حوسێن حوسێنی، لاپه‌ڕه‌كانی: 30-31، 102، 127.


وەڵامێک بنووسە