شکستی سناپدراگۆن بەرامبەر ئەپڵ لەگەڵ تیکتۆک و دزینی زانیاری تاکەکەسی – چاوگ ئەڵقەی ١ وەرزی ٧

دەیان ساڵە وڵاتانی زلهێز هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاری بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دەدەن. ئەمریکا لەڕێگەی NSA و ئاژانسەکانی ترەوە چاودێری ئیمەیڵ و پەیوەندییەکان دەکات، وەک ئاشکراکردنەکانی سنۆدن پیشانیدا. چین لەڕێگەی کۆمپانیاکانی وەک هواوی و تیکتۆکەوە زانیاری بەکارهێنەران کۆدەکاتەوە.

تیکتۆک، کە خاوەندارێتی کۆمپانیای چینی ByteDance ـە، تۆمەتبار کراوە بە کۆکردنەوەی داتای بەکارهێنەران و دانی بە حکومەتی چین. ئەمەش بووەتە هۆی قەدەغەکردنی لە زۆر شوێنی حکومی لە ئەمریکا و هەندێک وڵاتی تر. هەروەها هەوڵی فرۆشتنی بەشێکی تیکتۆک بە کۆمپانیایەکی ئەمریکی دراوە بۆ کەمکردنەوەی ئەم مەترسییانە.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *