پشووی چاوگ – ئەڵقەی 10 | دەکرێت بڵێین ئاساییە داتا و تایبەتمەندییەکانمان کۆبکرێنەوە؟

  • دەربارەی یاری (Far Cry 6) (01:22)
  • مایکرۆسۆفت لە بڕیارەکەی پاشگەزبۆوە دەربارەی (NET.) (14:45)
  • خەڵکی تا چەند گرنگیی بە پاراستنی زانیارییەکانیان دەدەن؟ دەکرێت بڵێین ئاساییە با زانیارییەکانمان کۆبکرێنەوە؟ (21:25)
  • ئاستی هۆشیاری خەڵک و دانانی یاسا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ پاراستنی زانیارییەکان (36:20)
  • هەندێک باسی وەرزشی (43:20)
  • زنجیرەی (Angolmois: Genkou Kassenki) (56:04)
  • هۆکاری ئاست بەرزیی کۆمپیوتەرەکانی ئەپڵ چییە؟ بۆچی لە زۆر لایەنەوە لە ئامێرەکانی هاوتای خۆی باشتر و تۆکمەترە؟ (1:03:19)
  • خەڵکی تەنها حەز دەکەن بنووسن! لە بابەتەکان ناکۆڵنەوە و بەشداریی و سەرنجی زانستییان نییە! (1:14:41)
  • هەندێک لەو نەرمەواڵانەی پێشنیار کراون
  • لیبرا ئۆفیس، سەرچاوەکراوەیە و هاوتای بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیسە و تەواوی چارەسەرەکان پێشکەش دەکات، زۆر باش کار دەکات و تەواو گوونجاوە لەگەڵ ڕاست بۆ چەپ و زمانی کوردی.
  • ئۆنڵی ئۆفیس، سەرچاوەکراوەیە و چارەسەرێکی بەهێز و گونجاوە بۆ خاوەنکار و کۆمپانیاکان، چەندین چارەسەر لەخۆ دەگرێت، وەکو: پۆستی ئەلیکترۆنی، بەڕێوەبردنی پڕۆژە، بەڕێوەبردنی پەیوەندیی کڕیار و ئۆفیس.
  • هەندێک لەو بەرهەمانەی پێشنیارکراون
  • بەرهەمەکانی (TUXEDO Computers)
  • بەرهەمەکانی (Entroware)
  • لە دووای کڕینی ئەم کۆمپیوتەرانە، دەتوانیت ئازاد و سەربەخۆبیت لەوەی چ سیستەمێکی کارپێکردن دادەمەزرێنیت، هەروەها بەهێز و تۆکمەن و باترییەکانیان ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.

بەشداربووان:

  • سیامەند نەریمان
  • ئالان هیلال
  • هاوکار خەلیل
  • ڕێبین سەربەست

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *