- هۆکار چییە هەندێک لە بەرنامەکان، تایبەتمەندییەکانیان پاشەکەوت دەبن و دوای دووبارە دامەزراندنەوەشیان هەمان تایبەتمەندیی وەردەگرنەوە؟ (01:58)
- خێرا پڕبوونەوەی بیرگە بەهۆی پەڕگەکانی کاشەوە (06:13)
- کڕاککردنی بەرنامەکانی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ و دەنگ و دیزاین کردن، لەلایەن ئەو کۆمپانیا و کەسانەوە کە داهاتەکانیان لەو ڕێگایانەوەیە (16:48)
- دەربارەی (PIA) و کڕینەوەی لەلایەن کۆمپانیایەکی ترەوە، هەروەها باسی (VPN) بەگشتی و چاوەشەکاریی کۆمپانیاکان (28:45)
- مێتا بڕیاریدا کە هاشکردنی نامەکانی مەسنجەر و ئینستاگرام دوابخات بۆ ساڵی 2023 (47:01)
- دەربارەی زنجیرەی (For All Mankind) بۆچی ئەوەندە گرنگی بە هاوڕەگەزخوازیی دەدرێت لەلایەن کۆمپانیا و بەرهەمهێنەرەکانەوە؟ (56:00)
- ئەگەر هاوڕەگەزخوازیی ڕزگاربوون بێت لە تەوقی دابونەریت، کەواتە دەیان بابەتی تریش هەن، مرۆڤ لەژێر هەمان بیانو دەتوانێت ئەنجامیان بدات! (01:16:46)
- دەکرێت وەکو کارێکی ڕەوشتیی وڵاتەکان بە یەکسانی تەماشای هەموو مرۆڤەکان بکەن و هەموو مرۆڤێک لە کوێ پێی خۆش بێت بژی، یاخوود گەشتی بۆ بکات (01:27:25)
بەشداربووان:
- سیامەند نەریمان
- ئالان هیلال
- ڕێبین سەربەست
وەڵامێک بنووسە