هاوڕێکەت زیاتر دەتناسێت؟ یان مەکینەی گەڕانەکەت؟

ئایا دەزانیت ڕۆژانە بە تەنها مەکینەی گەڕانی گووگڵ وەڵامی زیاتر لە ٣.٥ ملیار پرسیار دەداتەوە؟ ڕێژەیەکی یەکجار زۆرە وایە؟ بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە خوودی بابەتەکە نیە، دەمەوێت بیر لە شتێک بکەینەوە و گریمانەیەک بکەین، ئەگەر مەکینەکانی گەڕان یان تەنانەت هەر تەکنەلۆجیا نەبووایە، لە ڕاستیدا ڕۆژانە لەسەر زەوی هەموو ئەم پرسیارانە دەکران؟ ئێمە دەڵێین گریمان ٣.٥ ملیار پرسیاری تەواو بەبێ زیاد و کەم دەکرێن، دەشڵێین گریمان هەر دانەیەک لەو پرسیارانە لەلایەن مرۆڤێکەوەیە، گەر مەکینەکانی گەڕان نەبوونایە، ئایا ئێمە هەموو ئەو پرسیارانەمان لە مرۆڤەکانی تر دەکرد؟ واتە کەسە نزیکەکانمان یاخوود تەنانەت ئەو کەسانەش کە پێمان وایە (بێسنوور) متمانەمان پێیان هەیە؟ من لە ڕاستیدا دەڵێم نەخێر، ئەو ژمارەیە لە پرسیارکردن لە ڕۆژێکدا ئەنجام نەدەدرا. باسی دەکەین بۆ!

بەردەوام بە لە خویندنەوەی هاوڕێکەت زیاتر دەتناسێت؟ یان مەکینەی گەڕانەکەت؟

ئەڵقەی 13 – (وه‌رزی دووه‌م) – داتا و زانیاری

داتا و زانیاری

    • نەبوونی داتا و زانیارییەکان لەسەر نەخۆش و سەرژمێری لەم زەمەنی کرۆنادا، سەرەڕای بوونی تەکنیک و تەکنەلۆژیا. باجەکەی لەوە قورستر دەکات، کە چاوەڕێین.
    • ئایا بەبێ هەبوونی داتا و زانیاری چارەسەری کێشەکان دەکرێت؟
    • چۆن چارەسەری کێشەکانمان بکەن بەو داتا و زانیارییەی لە ژێر دەستمان دایە؟
    • چۆن باشتر سوود لە تەکنەلۆژیا وەربگرین؟

بەشداربووان: