ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
== دەربارەی چاوگ == | == دەربارەی چاوگ == | ||
[[Image:Chawg-logo-Wiki.png| | [[Image:Chawg-logo-Wiki.png|right|thumb|لۆگۆی وییکی چاوگ]] | ||
ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری [http://www.opensource.org سەرچاوەی کراوە]دا دەمانەوێت پەرە بەوبوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت. | ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری [http://www.opensource.org سەرچاوەی کراوە]دا دەمانەوێت پەرە بەوبوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت. | ||
وەک پێداچوونەوەی ١٥:٣٥، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨
دەربارەی چاوگ
ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەوبوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت.
پڕۆژەمان چییە؟
پڕۆژەمان لەکاتی ئێستادا بریتییە لە مەکۆکان و ئێرە دیارە ئێرەش وەکو یەکەم ویکی ئایتی کوردی دەمانوێت بابەت و زانیاریەکان بەزمانی کوردی پەخش بکەین. لێرەدا بەتایبەت دەمانەوێت سنوور نەبێت لەنێوان کەسی بەخشەر و خوێنەردا و بەرگی هیچ خاوەنێتیەک نەکرێت بەزانیاریەکاندا. تەنها و تەنها بۆ بەرەوپێشچوونی زانست بن.
مەکۆکان
- لینوکس
- سەرەتا و دامەزراندن: بۆ لینوکس؟ دەمەوێت دایمەزرێنم، کامە دابەشکردن بۆم شیاوە؟ چین و ئەو پێداویستیانەی کەهەمبێت پێش دامەزراندنی؟ کێشەکانی کاتی دامەزراندن.
- لەسیستەمەکەدا: نەرمەکاڵاکان، کارەکانیان، دامەزراندنیان و دەستکاری و هەڵبژاردنەکانیان لەسەر ڕوومێز و ڕاژەی لینوکس بەگشتی. ڕاپەڕاندن و باشترین و دروسترین ڕێگە.
- کۆمپیویتەر و ئینتەرنێت بە گشتیی
- نەرمەکاڵا: هەموو ئەو نەرمەکاڵایەی بەبەستنەوەیان بەهێڵی ئەنتەرنێتەوە کارا دەبن و نەرمەکاڵای تری سەر کۆمپیوتەر، کێشەکانیان و ڕێکخسنەکانیان. مەبەست لەو نەرمەکاڵایانەیە کەلەژێر سەرچاوەی و کراوە و مافی بڵاوکردنەوەی خۆڕادا پەخش دەکرێن.
- ڕەقەکاڵای کۆمپیوتر: کێشەکانیان چین؟ جۆرایەتیان تاچەندە و بۆ کام کار دەشێن؟ ڕایەڵە و بەستنەوەی پارچەکان.. ئامۆژگاریەکان دەربارەی جۆرایەتی ڕەقەکاڵایەک لەگەڵ نەرمەکاڵادا و چۆنیەتی کارکردنیان. هەروەها کۆکردنەوەی زانیاری پێش دابینکردن.
- وێب و ماڵپەڕ
- زمانە جێگیرەکان: مەبەست لە (Xhtml & CSS). ئەم دوو زمانە بنەڕەتی دانەوەی کۆدن بەوێبگەڕ و نیشاندانی. کێشەکانیان و چۆنیەتی ویستی داڕێژەر بۆ نیشاندانی و بنەبڕکردنی هەموو کەمترخەمیەکانی لەوێبگەڕدا.
- زمانە بزۆکەکان: مەبەست لە (PHP,Javascipt,Perl,Pyhton,Ruby) و زۆری ترە. هەموو کێشەکانی ئەم زمانە بزۆکانە و پێداویستیان و چۆنیەتی پێکەوە بەستن و ڕێکخستنیان لەگەڵ بنکەی دراوە و ڕاژەدا.
- ڕاژە و خانەخوێ: پڕۆژەیەک یان بیرۆکەیەکم لایە، دەمەوێت پێش دابینکردنی ڕاژە و خانەخوێ وردەکاری پێداویستیەکان و جۆرایەتیان بزانم. دەمەوێت ئاستی زانیاریەکانم پتەوتر بکەم لەبارەی وردەکاریانەوە.
- گەڕان لەپڕۆگرامۆکە: پڕۆگرامەیەکم دەوێت ئەم کارانە بکات، کامە پڕپێستە؟ کامەیان دەتوانێت ئەم داوایانەم جێبەجێ بکات؟ ئایا بەکارهێنان و کێشەکانی و بەڕێوەبردنی چۆنە، کاتێک بەکارم هێنا؟ هەموو ئەم شتانە و زیات لەم مەکۆیانە باس دەکرێن.
- پڕۆگرامۆکەی ڕاپەڕاندن و بەڕێوەبردن:تێکڕا هەموو پڕۆگرامۆکەکانی بەڕێوەبردن و ڕاپەڕاندن کەلێرەوە دەتوانین پشتگیری کوردی بۆ بکەین و بەردەوامبین لەپەڕەپێدانی.
- phpBB: خاوەن گورەترین ئەزموون و مێژووی دامەزراندنی مەکۆیە و زۆرترین پڕۆگرامۆکەکان لەسەر بنەمای ئەم دامەزراون. بەبەهێزی بەڕێوەردن و زۆری هەڵبژاردن و گەورەی لەکاردا ناسراوە. کێشەکان و وردەکاریەکانی داڕشتنی لێرە باس دەکرێن.
- WordPress: بەناوبانگترین و بڵاوترین نەرمەکاڵای بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ و بڵاگە. بەکوردیکردن و دامەزراندن و پێشختن و ڕێکخستینی هەموو پرسیارەکان لێرە جێگەیان دەبێتەوە.
- CuteNewsRu: پڕۆگرامۆکەیەکی بەهێزی سووکەڵە و ئاسانی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕە بەتایبەت هەواڵی و گتفوگۆی بابەتی. چۆنیەتی و دامەزراندن و کێشەکانیان هەمووی لەم مەکۆیە باس دەکرێن.
- NucleusCMS: پڕۆگرامۆکەیەکی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ و ویبڵاگە، بەئاسانی بەکارهێنان و بەهێزی لەڕووی پاراستنەوە ناسراوە. کێشەکانی و ڕێکخستنی و داڕشتنی وردەکاریەکانی لێرە باس دەکرێن.
باوەڕمان بەچییە؟
باوەڕبوون بەفەلسەفەی بەخشینی بێبەرامبەر و ماندووبون لەپێناوی ئامانجێکی مرۆیدا وامان لێدەکات لەهەمان کاتدا هاوڕاو و تەریب بین لەگەڵ بنەماکانی OSL دا ئەمەش بەڕوونی لەخواری ئێرەوە ئاماژەی بۆ کراوە. کرۆکی باسکردنێکی کوردی دەتوانن GNU چییە؟ بیخوێننەوە.
لۆگۆکەمان
لۆگۆکەمان بریتییە لە چاوگ و تەنها سێخاڵی ژێر پیتی چـ گۆڕدراوە بەپارچەیەک لەلۆگۆی سەرچاوەی کراوە.