No edit summary |
Sia (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ٢٥: | ھێڵی ٢٥: | ||
sudo chmod u+rwx Ku-* | sudo chmod u+rwx Ku-* | ||
</source> | </source> | ||
* ئێستا سیستەمەکە سەرلەنوێ داگیرسێنەوە و تەختەکلیلی کوردی زیاد بکە | |||
ھێڵی ٣١: | ھێڵی ٣٢: | ||
[[Category:Tips and Tricks]] | [[Category:Tips and Tricks]] | ||
{{DISPLAYTITLE:کێشەی تەختەکلیلی کوردی لە سیستەمە نوێکانی ماک}} | {{DISPLAYTITLE:کێشەی تەختەکلیلی کوردی لە سیستەمە نوێکانی ماک}} |
دوایین پێداچوونەوەی ١٧:٢٤، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
بەبۆنەی ئەوەی لە سیستەمە نوێکانی ماکدا واتا لە های سێراوە High Sierra هەم جۆری پەڕگەی سیستەم گۆڕاوە APFS. وە هەم جۆرەکانی دەسەڵاتی بوخچە و پەڕگەکان و توانای بەکارهێنەر. ئەمەش کێشمەکێشێکی زۆری یونیکس/لینوکسە و بەو حوکمەی ماکیش FreeBSD یە، قەت لەو جۆرە لەکۆڵ نابینەوە. بەڵام بەهەرحاڵ ئەو تەختەکلیلەی ماک خۆی هەیەتی Sorani Kurdish بردویانە و دایانناوە، زۆر کۆدی نادروستی یونیکۆد بەکاردەبات. کە تەواو جیاوازە لەوەی بنەڕەتی سیستەمەکان هەیانە و لەسەری ڕێککەوتوین و لە حکومەتی هەرێم پشتگیری کراوە. لاشم سەیرە ماک و تیمەکەیان بەهیچ جۆرێک وەڵام نادەنەوە، کە یان ئەوەتا ئەوەی Sorani Kurdish چاک بکەن، یان ئەوەتا ئەوەی کوردی ئارامی و لاتینی بەکاربەرن، کە تەواو دروستە.
جا تاوەکو تیمەکەیان ئاوڕێک لەو کێشەیە دەدەنەوە. ئەگەر تەختەکلیلی کوردیت دامەزراندووە و ئێستا لەسەر سیستەمی نوێت و کێشەی کارنەکردنیت هەیە یان دووبارەبوونەوەی لە لیستەکە.
- یەکەمجار کوردییەکان بسڕەوە لە لیستی تەختەکلیلەکان
- پاشان بڕۆ Terminal ماک و ئەمە لێ بدە
sudo mv /Library/Keyboard\ Layouts/* ~/Library/Keyboard\ Layouts/
- پاشان بۆ ئەوە خاوەندارێتی بکەیت
cd ~/Library/Keyboard\ Layouts/
پاشان بە:
sudo chown sia Ku-*
تێبینی: لەوێ ناوی من بەکارهێنەرم sia بەڵام تۆ دەبێت ناوێکی تر بێت وەکو govar, dilman, aso ..هتد.
- ئێستا گرووپەکەیان بگۆڕە بە staff کە گرنگە بۆ دەسەڵاتەکان وە سیستەم بەکاری بەرێت.
sudo chgrp staff Ku-*
- لە کۆتایشدا دەسەڵاتی خوێندنەوەیان بدەرێ بەم شێوەیە
sudo chmod u+rwx Ku-*
- ئێستا سیستەمەکە سەرلەنوێ داگیرسێنەوە و تەختەکلیلی کوردی زیاد بکە