No edit summary |
No edit summary |
||
ھێڵی ٣٤: | ھێڵی ٣٤: | ||
دوای ئەمە داوای تێپەڕەووشەی kurditgroup ـت لێدەکات، بینووسە و کارەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.<br /> | دوای ئەمە داوای تێپەڕەووشەی kurditgroup ـت لێدەکات، بینووسە و کارەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.<br /> | ||
تێبینیەک لەو فرمانەی سەرەوە X- بۆ ئەوە بەکارهاتووە بۆ ئەوەی بتوانی کۆنترۆڵت هەبێت بەسەر بەشی گرافیکیشەوە [[GUI]] نەک هەر [[CLI]]. | تێبینیەک لەو فرمانەی سەرەوە X- بۆ ئەوە بەکارهاتووە بۆ ئەوەی بتوانی کۆنترۆڵت هەبێت بەسەر بەشی گرافیکیشەوە [[GUI]] نەک هەر [[CLI]]. | ||
وەک پێداچوونەوەی ٢١:١٠، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١١
- OpenSSH چییە؟
OpenSSH کورتکراوەی Open Secure Shell ـە وە جێگرەوەیەکی خۆڕاییە بۆ SSH. بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردنی ڕاژە و ڕاژەخوازەوە Server & Client یانیش دروستکردنی پەیوەندەی لە نێوان دوو کۆمپیوتەری سەر ڕایەڵەیەک کە سیستەمی کارگێڕیان لینوکس/یونیکس بێت. جا ئەو دوو ئامێرە مۆبایل، کۆمپیوتەر یان tablet ـبن
- دامەزراندن
لێرەدا چۆنیەتی دامەزراندن و ئامادەکردنی لەسەر دابەشکردنێکی بەربڵاوی لینوکس کە ئەویش ubuntu ـە ڕووندەکەینەوە.
دامەزراندنی ڕاژەخواز
sudo apt-get install openssh-client
دامەزراندنی ڕاژە
sudo apt-get install openssh-server
کاری دامەزراندنمان تەواوکرد.
- ئامادەکاری
ئامادەکاریەکان لە پەڕگەیەک دەکرێت بەناوی sshd_config کە دەکەوێتە ئێرەوە
/etc/ssh/sshd_config
پێش هەر گۆڕانکاریەک ئێمە پەڕگەکە پاشەکەوت دەکەین بۆ ئەوەی لەکاتی هەر هەڵەیەک بتوانین بیگەڕێنینەوە دۆخی ستاندارد. ئەمەش لە ڕێگای ئەم فرمانەوە دەکرێت
sudo cp /etc/ssh/sshd_config /etc/ssh/sshd_config.original
یەکێک لە بەربڵاوترینی گۆڕانکاریەکان لەم پەرگەیە ئەوا گۆڕینی ژمارەی پۆرتە.
ssh وەکو ستاندارد پۆرتی 22 بەکاردەبات، بۆ زیادکردنی پاراستن دەکرێت ژمارەی پۆرتەکە بگۆڕیت.
بۆ گۆڕین دەبێت پەڕگەی sshd_config بکەیتەوە لەوێ ژمارە 22 بکە بەژمارەی ئەو پۆرتەی کە خاڵیە واتە هیچ چالاکیەکی تری لەسەر نییە و بەتاڵە بۆ نمونە پۆرتی 2222.
- پەیوەندی دروستکردن
ئێستا ئێمە کاری دامەزراندن و ئامادەکاریمان تەواوکرد. لەم بەشەدا باسی چۆنیەتی پەیوەندی دروستکردن دەکەین.
بۆ نمونە ئێمە دەمانەوێت پەیوەندی لەسەر دوو کۆمپیوتەر دروست بکەین بەم ناوانە chawg و kurditgroup
chawg ئەمە ئایپی ئەدرەسەکەیتەی 192.168.42.131،
kurditgroup ئەمە ئایپی ئەدرەسەکەیەتی 192.168.42.30
تێبینی گرنگ: زۆر گرنگە کە ژمارەی ئایپیەکان هەمان range ـیان هەبێت |
ئێستا لە کۆمپیوتەری chawg ەوە دەمانەوێت kurditgroup بکەینەوەو کارەکان ڕاپەڕێنین
terminal بکەوە ئەمەی تێدا بنووسە
ssh -X kurditgroup@192.168.42.30
دوای ئەمە داوای تێپەڕەووشەی kurditgroup ـت لێدەکات، بینووسە و کارەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.
تێبینیەک لەو فرمانەی سەرەوە X- بۆ ئەوە بەکارهاتووە بۆ ئەوەی بتوانی کۆنترۆڵت هەبێت بەسەر بەشی گرافیکیشەوە GUI نەک هەر CLI.
سەرچاوە [١]