Openssh

لە چاوگ
  • OpenSSH چییە؟

OpenSSH کورتکراوەی Open Secure Shell ـە وە جێگرەوەیەکی خۆڕاییە بۆ SSH. بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردنی ڕاژەکار و ڕاژەخوازەوە Server & Client یانیش دروستکردنی پەیوەندەی لە نێوان دوو کۆمپیوتەری سەر ڕایەڵەیەک، کە سیستەمی کارگێڕییان یونیکس (یا هاوشێوەیەکی وەکو لینوکس، FreeBSD...هتد) بێت. جا ئەو دوو ئامێرە مۆبایل، کۆمپیوتەر یان tablet ـبن.

  • دامەزراندن

لێرەدا چۆنیەتی دامەزراندن و ئامادەکردنی لەسەر دابەشکردنێکی بەربڵاوی لینوکس کە ئەویش ubuntu ـە ڕووندەکەینەوە.
دامەزراندنی ڕاژەخواز

sudo apt-get install openssh-client

دامەزراندنی ڕاژەکار

sudo apt-get install openssh-server

کاری دامەزراندن تەواوبوو.

  • ئامادەکاری

ئامادەکاریەکان لە پەڕگەیەک دەکرێت بەناوی sshd_config کە دەکەوێتە ئێرەوە:

/etc/ssh/sshd_config

پێش هەر گۆڕانکاریەک ئێمە پەڕگەکە پاشەکەوت دەکەین بۆ ئەوەی لەکاتی هەر هەڵەیەک بتوانین بیگەڕێنینەوە دۆخی ستاندارد. ئەمەش لە ڕێگای ئەم فرمانەوە دەکرێت

sudo cp /etc/ssh/sshd_config /etc/ssh/sshd_config.original

یەکێک لە بەربڵاوترینی گۆڕانکاریەکان لەم پەرگەیە ئەوا گۆڕینی ژمارەی پۆرتە. ssh وەکو ستاندارد پۆرتی 22 بەکاردەبات، بۆ زیادکردنی پاراستن دەکرێت ژمارەی پۆرتەکە بگۆڕیت.
بۆ گۆڕین دەبێت پەڕگەی sshd_config بکەیتەوە لەوێ ژمارە 22 بکە بەژمارەی ئەو پۆرتەی کە خاڵیە واتە هیچ چالاکیەکی تری لەسەر نییە و بەتاڵە بۆ نمونە پۆرتی 2222.

  • پەیوەندی دروستکردن

ئێستا ئێمە کاری دامەزراندن و ئامادەکاریمان تەواوکرد. لەم بەشەدا باسی چۆنیەتی پەیوەندی دروستکردن دەکەین.
بۆ نمونە ئێمە دەمانەوێت پەیوەندی لەسەر دوو کۆمپیوتەر دروست بکەین بەم ناوانە chawg و kurditgroup
chawg ئەمە ئایپی ئەدرەسەکەیتەی 192.168.42.131،
kurditgroup ئەمە ئایپی ئەدرەسەکەیەتی 192.168.42.30

Note= تێبینی گرنگ: زۆر گرنگە کە ژمارەی ئایپیەکان هەمان range ـیان هەبێت

ئێستا لە کۆمپیوتەری chawg ەوە دەمانەوێت kurditgroup بکەینەوەو کارەکان ڕاپەڕێنین
terminal بکەوە ئەمەی تێدا بنووسە

ssh -X kurditgroup@192.168.42.30

دوای ئەمە داوای تێپەڕەووشەی kurditgroup ـت لێدەکات، بینووسە و کارەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.
تێبینیەک لەو فرمانەی سەرەوە X- بۆ ئەوە بەکارهاتووە بۆ ئەوەی بتوانی کۆنترۆڵت هەبێت بەسەر بەشی گرافیکیشەوە GUI نەک هەر CLI.


وێبگەی سەرەکی

سەرچاوە