Sia (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
|||
ھێڵی ١٢: | ھێڵی ١٢: | ||
ئێستا بۆ دڵنیاکردنەوە و جیاکردنەوەی ئامرازی '''apache2-utils''' دامەزرێنە وە دڵنیابەرەوە ئەو ئەندامە/گرووپەی دروستت کردووە بەو ناوەوە دەسەڵاتی بدەیتێ بە: | ئێستا بۆ دڵنیاکردنەوە و جیاکردنەوەی ئامرازی '''apache2-utils''' دامەزرێنە وە دڵنیابەرەوە ئەو ئەندامە/گرووپەی دروستت کردووە بەو ناوەوە دەسەڵاتی بدەیتێ بە: | ||
# htpasswd -c /etc/phpmyadmin/htpasswd.setup user | # htpasswd -c /etc/phpmyadmin/htpasswd.setup user | ||
ئێستا لە ویبگەڕەکەت بڕۆ بۆ <tt> <your-ip>/phpmyadmin/setup </tt> ـو ناو و تێپەڕەوشەت بنوسە بۆ ڕێکخستنی بە دروستی. بەڵام | ئێستا لە ویبگەڕەکەت بڕۆ بۆ <tt> <your-ip>/phpmyadmin/setup </tt> ـو ناو و تێپەڕەوشەت بنوسە بۆ ڕێکخستنی بە دروستی. بەڵام پێش ئەو کردەیە، ئەم فرمانە بەگەڕ بخە: | ||
#/usr/sbin/./pma-configure | #/usr/sbin/./pma-configure | ||
بۆ ڕێگەدان بە دەسەڵاتی دەستکاریکردن، وە پاش تەواوبوونی ڕێکخستنەکانت ئەم فرمانە بەگەڕ بخە بۆ جێگیرکردن و دڵنیابوونەوەی گۆڕانکارییەکان: | بۆ ڕێگەدان بە دەسەڵاتی دەستکاریکردن، وە پاش تەواوبوونی ڕێکخستنەکانت ئەم فرمانە بەگەڕ بخە بۆ جێگیرکردن و دڵنیابوونەوەی گۆڕانکارییەکان: |
دوایین پێداچوونەوەی ١٥:٢٩، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤
نەرمەکاڵایەکی سەرچاوەکراوەی وێبە بۆ بەڕێوەبردنی بنکەدراوی MySQL. بەزمانی PHP نوسراوە. یەکێکە لە باوترین کەرەستەکان کە بەکارهێنەر و بەڕێوبەری ڕاژە بەکاری دەبەن. دیارە بۆ مەبەستی سووکەڵەکردن و زیاتر ئاسانترکردنی بەشەکان زمانی جێگیر و بزۆکی تریش لێرەولەوێ بەکارهاتوون وەکو HTML CSS وە JavaScript لە پەڕەکانی بەڕێوبەرایەتی. وەکو گورزە بۆ دامەزراندن بە نزیکەیی لە هەموو جۆرە سیستەم و دابەشکردنەکاندا هەیە.
چۆنیەتی دامەزراندنی
دامەزراندنی لەسەر هەموو سیستەمەکان، تەنها لە ئامرازەکانی سیستەمەکە دەگۆڕدرێن. ئەگینا ناوی بوخچەکە و ڕاژەکە هەر وەکو خۆیەتی. لێرەدا لەسەر بڵاوترین و باوترین دایکە دابەشکردنی لینوکس دێبیان باس دەکەین، کە زۆرترین ڕاژەی ئەمڕۆشی لەسەرە. ئەم وردەکاریانە لە وەشاندنی نوێکاندا زۆر گرنگی پاراستن/ئاسایشی هەیە.
دامەزراندن
بۆ دامەزراندن
# apt-get install phpmyadmin
ئێستا سەردانی YOUR IP/phpmyadmin بکە لە وێبگەڕەکەت. ئەوە بزانە کە بە هەمان ناو و تێپەڕەوشەی MySQL دەتوانی بچیتە ژوورەوە. کە ئەویش root و تێپەڕەوشەش ئەوەی کە کاتی دامەزراندنی MySQLـــە. ئێستا بۆ دڵنیاکردنەوە و جیاکردنەوەی ئامرازی apache2-utils دامەزرێنە وە دڵنیابەرەوە ئەو ئەندامە/گرووپەی دروستت کردووە بەو ناوەوە دەسەڵاتی بدەیتێ بە:
# htpasswd -c /etc/phpmyadmin/htpasswd.setup user
ئێستا لە ویبگەڕەکەت بڕۆ بۆ <your-ip>/phpmyadmin/setup ـو ناو و تێپەڕەوشەت بنوسە بۆ ڕێکخستنی بە دروستی. بەڵام پێش ئەو کردەیە، ئەم فرمانە بەگەڕ بخە:
#/usr/sbin/./pma-configure
بۆ ڕێگەدان بە دەسەڵاتی دەستکاریکردن، وە پاش تەواوبوونی ڕێکخستنەکانت ئەم فرمانە بەگەڕ بخە بۆ جێگیرکردن و دڵنیابوونەوەی گۆڕانکارییەکان:
#/usr/sbin/./pma-secure
ئەم دوو هەنگاوە، تایبەتن بەو سیستەم/دابەشکردنانی لەسەر Debian چێکراون. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرە بکە.