PHP: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە چاوگ
ھێڵی ٩٠: ھێڵی ٩٠:


==== magic_quotes_gpc = On ====
==== magic_quotes_gpc = On ====
گرنگی ئەمەیان لەوەدایە خاوەنی سەرەکی ڕاژە یان دەسەڵاتی یەکەم هەموو کارەکان دیاری دەکات چۆن کۆدەکان بنوسرێن لەڕیزبەندا. هەروەها هەموو تاکخاڵ <tt>'</tt>  جووتخاڵ <tt> "</tt> و  لاره‌هێڵی پێچه‌وانه <code>\</code> و <tt>NULL</tt> هەمووی بەخۆکار بە <code>\</code> بەربەستبکرێت، ئەمەش تائەندازەیەکی زۆر ڕێگە دەگرێت لەپەلاماری <tt>SQL-Injection</tt> دەگرێت.
گرنگی ئەمەیان لەوەدایە خاوەنی سەرەکی ڕاژە یان دەسەڵاتی یەکەم هەموو کارەکان دیاری دەکات چۆن کۆدەکان بنوسرێن لەڕیزبەندا. هەروەها هەموو تاکخاڵ <tt>'</tt>  جووتخاڵ <tt> "</tt> و  لاره‌هێڵی پێچه‌وانه <code>\</code> و <tt>NULL</tt> هەمووی بەخۆکار بە <code>\</code> بەربەستبکرێت، ئەمەش تائەندازەیەکی زۆر ڕێگە لەپەلاماری <tt>SQL-Injection</tt> دەگرێت.


= دروستکردنی پەڕەیەکی PHP =
= دروستکردنی پەڕەیەکی PHP =

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٤٩، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٩

لۆگۆی php

ئەم زنجیرە وانانەی لێرەوە بەزمانی کوردی دەنوسرێن، زادەی بیری تاکەکەسی خۆمان یان کەسێکی چــــاوگ نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای دەق بەدەقی ئەو وانە زانستی و دروستانەیە کەلەسەرچاوی فەرمی فێربوونی PHP/Manual ڕاژە دەکرێت. ئەم وانانە لە یەکەم هەنگاوە تاوەکو دواهەمین هەنگاو لەفێربوونی ئەم زمانە بەردەوام دەبێت. تەنها وەکو خوێنەر ئاگاداری ئەوەبە کەئەم بابەتانە نوێدەکرێتەوە و پێویستی بەچاکردنەوە و زۆرکردنی بەردەوام هەیە. هەروەکو ئێمە دەنوسین جەنابیشت دەتوانیت دەستکاری بکەیت و چاکیان بکەیتەوە یان دەرکردن و زۆرکردنی تێدابکەیت. لەکۆتایی ئەم وانانەدا دەیکەین بەپەرتووکێکی ئەلیکترۆنی تاوەکو زیاتر سوودمەندبن.

پێداویستی

  • بۆ ئەوەی بتوانیت ئەم زمانە فێربیت، دەبێت زمانی‌ HTML بەدروستی بزانیت، ئەگەر لەیەکێک لەزمانە گەورەکانی وەکو C و JAVA شارەزاییت هەبێت. زۆر پێشینەیەکی باشت بڕیوە و ئاسانتر ڕوونترە لەلات . وێبداڕێژەری سەرکەوتوو ئەوەیە زمانی CSS بەسەرکەوتوویی بپێکێت، بۆیە تاماشای CSS بکە.
  • پاشان پێویستە کەدەستکاریکەرێکی/نوسەرێکی باشت هەبێت بۆ ئەم کارە، لەکاتی ئێستادا دەستکاریکەری خۆڕایی زۆرن و کارەکان بەسەرکەوتوویی بێخەوش ڕادەپەڕێنن، لەوانە:

تێبینی: هەموو نوسەرەکانی WYSIWYG ئامۆژگاری نەکراوە بۆ نوسینی کۆدەکان و شارەزایی لێیان بەڵگەی شارەزایی نییە لەهیچ زمانێک.

    • نوسەری WYSIWYG وەکو FrontPage & Dreaweaver


دەستکاریکەرێک بۆ نوسینی کۆدەکان

  • لەکۆتاییدا تۆ پێویستت بەوەیە ڕاژەیەک هەبێت کۆدەکانی PHP لەسەر وەگەڕبخەیت، ڕاژەخواز زۆرن، لێرەدا بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز ئامۆژگاری دەکەین بە XAMPP :

بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز

XAMPP هەرچەندە ڕاژەخوازی تر زۆرن بۆ ئەم کارە بەڵام بەگشتی ئەوە بەبنەڕەت دەزانین.

بۆ بەکارهێنەرانی لینوکس

گورزەی Mysql-Server و Phpmyadmin و php php دابمەزرێنە. یان بەشێوەیەکی دروستر وایە بڵێین LAMP دابمەزرێنە. ئەم سەرەتا و پێداویستیانە بناغەی وانەکانی داهاتووە، دەبێت بەدروستی و بەبێ هیچ کێشەیەک کارەکان ئەنجام بدەیت و لەبچوکترین کێشە بەدوای چارەسەر بگەڕێی و لەمەکۆکان بینوسیت.

  • لەئوبونتو و دێبیان
# apt-get install apache2 apache2-doc php5 php5-mysql mysql-server phpmyadmin 
  • فیدۆرا
# yum install apache2 apache2-doc php5 php5-mysql mysql-server phpmyadmin

پشکنینی ڕاژە

200px|thumb|left|وێنەیەکی پەڕەی PHPinfo ئاسایی لەسەر ڕاژەی ئوبونتو

بۆئەوەی زانیاری لەسەر دامەزراندن و جۆری هەڵبژاردنەکانی PHP بزانیت لەسەر ئەو ڕاژەیە وەکو گۆڕاوەکان و بەستەری سەرەکی و GD Lib کەلەم ڕۆژەدا گرنگی تایبەتی هەیە دامەزراندنی لەسەر ڕاژە و زۆری تر وەکو نرخی بارکردن و بیرۆکە. لەپەڕەیەکی نوێدا ئەم کۆدە دابنێ:

<?php
phpinfo();
?>

بۆ نمونە ناوی بنێ phpinfo.php و باری بکە نێو بوخچەی سەرەکی و بانگی بکە لەوێبگەڕ:

 http://localhost/phpinfo.php

دەبێت زانیاریەکان نیشان بدات.

پاراستن لە PHP.ini

بەحوکمی توانای PHP لەبوارەکانی وێبدا و هەمیشە فراونترکردنی کارەکانی، هەمان کات بەڕێژەیی لەڕێگای کون و کەلێنەکانەوە پەلامار و تێکدانەکان زۆرتر دەبێت. وەکو دەزانرێت کرۆکی ڕێکخستنی هەڵبژاردنەکانی PHP لەپەڕەی PHP.ini دایە.جاوەکو شێوەیەکی گستی دەبێت هەڵبژاردنەکان تائەندازەیەک بنەڕەت بن و پاشان لەسەر خودی چۆنیەتی کاری ئەو ئامێرەی PHP ئایا mod_php ـه یاخود suPHP یان FastCGI یەوەیە. ئەوانە هەریەکە لەجۆر و شێوەکاردا خراپی و باشی خۆیان هەیە، بەگشتی mod_php ئاشناترە بەخەڵکی سەرەتایی و کەمتر ئاڵۆزە لەوانی تر. بەتایبەت کەسێك شارەزایی بنەماکانی دابەشکردنی دەسەڵات نەبێت لەلینوکسدا Linux directory owner نەبێت، هەموو وانەکە و خاڵەکان بۆی جامێکە لەحەوزێکی لێڵا. ئێمە لەم وانەناندا هەوڵ ئەدەین پەنجە بخەینە سەر گرنگترین و دیارتین هەنگاوەکانی پاراستنی PHP.ini و کورتەیەکی لەسەر بنوسین. هەمان کات دەڵێیین و دەیڵێینەوە پاراستن پرۆسەیە نـــــــــەک دۆخ. 200px|thumb|left|یەکێکە لەبڵاوترین پڕۆگرامۆکەکانی پەلاماردان کەبە C99/PHP-Shell ناسراوە

php.ini لەکوێیە؟

ئەمەیان لەڕاژەیەکە و دابەشکرنێکی لینوکسەوە بۆ دابەشکردن و سیستەمێکی تر دەگۆڕێت بۆ نمونە دێبیان و ئوبونتو و سوزە ...هتد بەم شێوەیەن بەبنەڕەت (هەرچەندە هەندێک ڕاژە بەحوکمی کۆدی کراوەی سیستەمی لینوکسەوە Linux modified versionبەکاردەبەن) بەڵام بەگشتی ئاوهان:

/etc/php5/apache2/php.ini 
    • ئەگەر وەشاندنی PHP یەکسان بوو بە php5.

یان لەسەر ویندۆز و لەگەڵ ڕاژەخوازی XAMPP دا لێرەیە

C:\xampp\php\php.ini 
    • بۆ ڕاژەکانی تر بەتایبەت دابەشکردنی لینوکس ئەتوانیت locate "php.ini" بەکاربەریت بۆ دۆزینەوەیان.

گرنگترین هەڵبژاردنەکان چین؟

وەکو باسمان کرد خاڵەکان ئەوەی دیارە و گرنگە پەنجە دەخینە سەری و هۆکار و شیکردنەوەی کورتی بۆ دەنوسین. هەروەها لەهەمووی گرنگتر پاش دەستکاریەکان دەبێت ڕاژەکارەکە Webserver(Apache) دابگیرسێنتەوە تاوەکو گۆڕانکاریەکان جێگیر بن. بۆ نمونە لەڕاژەی لینوکس:

/etc/init.d/apache2 restart

دیارە دەکرێت ئامراز و شێوەی تریش هەبن، بەڵام ئامانجەکە داگیرساندنەوەیەتی. هەمان شت زۆر گرنگە دوای هەموو کارەکان تەماشای پشکنینی ڕاژە ماڵپەڕ و ڕاژەکە بکەیت بزانیت گۆڕانکاریەکان ڕویان داوە!؟

register_globals = Off

رێگە دەگرێت لەوەی لەڕێگەی داواکردنی HTTP و شەکرۆکەوە Cookies گۆڕاوە جێگیرەکان Global Variables دەستکاری بکرێن. هەمان کاتدا وادەکات $_REQUEST دروستر مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

allow_url_fopen = Off

ئەمە وادەکات پڕۆگرامۆکە و سکریپتەکان تەنها لەڕێگای خانەخوێەوە بەستەرەکان وەربگرن و ئەمەش یەکێکە لەو خاڵانەی هەمیشە سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ شکاندنی ڕاژە و سکریت یان پڕۆگرامۆکەکان لەلایەن هاکەرەوە.

safe_mode = On

لەهەرە گرنگترین هەڵبژاردنەکان و پڕترین بابەتی جێگای لێدوانی پاراستنە و تائێستا گەورەترین باسە لە PHP دا، هەربۆیە بەخۆشحاڵیەوە لەوەشاندی PHP6 تەواو دەسڕێتەوە ئەم مشت و مڕە بنبڕ دەکرێت و نامێنێت. ناچالاککردنی بۆ ئەوەیە چیتر ئامێری PHP تەنها دەسەڵاتی ئەو پەڕگانەی هەبێت کەلەژێر ئەو بەکارهێنەرەدان و نەک ئەوانی تر. بەواتایەکی تر هەژماری www-data لەسەر ڕاژەی لینوکس بۆ نمونە سنوردار دەکات بۆ کوێ دەتوانن بڕۆن و تەماشای چی بتوانن بکەن. هەرچەندە لەخودی چۆنیەتی دامەزراندنی ئامێری PHP دا ئەمە دەگۆڕێت وەکو لەوانەی سەرەوە وەکو suPHP و FastCGI باسمان کرد.

open_basedir = /path/to/www-directory

هەمان شت یەکێکە لەگرنگترین و بەرچاوترین خاڵەکان لەبواری پاراستندا. ئەمە وادەکات ئەو بوخچەیە جێگیر بکرێت کەپڕۆگرامۆکەکانی تیادا وەگەڕ دەخرێت و لەدەرەوەیان هیج کاریگەریەکی نەبێت. بۆ نمونە لەڕاژەکەی ئێرەدا یەکسانە بە:

/var/www/webuser/chawg
  • زۆر ڕاژە هەیە نەرمەکاڵای Plesk یان CPanel بەکاردەبەن دەبێت زۆر بەوریاییەوە Vhost بەکارهێنەران ڕێک بخەن، بەتایبەت کاتێک Mod_Rewrite چالاک بێت. دەبێت زۆر وریا بیت لەڕاژەی خاوەن کڕیاردا بۆ هەر بەکارهێنەرێک بچێت بۆ بەشەکەی خۆی نەکەمتر و نەزیاتر!

display_errors = Off

ئەمە ئەو ئەرکە قورستر دەکات، کەپەلاماردەر لەکاتی بوونی هەر هەڵەیکدا هەموو بن و بنەچەی پەڕەکانی ماڵپەڕ و تەنانەت خشتەی SQL و ناوی بنکەی دراوە و ناوی بەکارهێنەر ببینێت. بۆ نمونە:


Warning: mysql_connect() [function.mysql-connect]: Access denied for user 'mysql_user'@'localhost' (using password: YES) in W:wwwumdatabase2.php on line 2

Could not connect: Access denied for user 'mysql_user'@'localhost' (using password: YES) 

  • زۆر ماڵپەڕی کوردی تەنها ناوی هاوپۆل یان ژمارەی ID بگۆڕە دەتبات بۆ ئەم پەڕەیە و بەڵگەی تەواو نەشارەزایی دەردەخات!

log_errors = On

ئەمەیان کاتێک هەڵەی و ئاگاداری هەبوو دەنێردرێت بۆ پەڕگەیەکی دیاریکراو لەسەر ڕاژەکە تاوەکو تەماشا بکرێن و بخوێنرێنەوە، بەڵام لەهەندێک ڕاژەدا ئەمە بەرجەستە نییە وەکو ڕێڕەوێکی تەنها و ئامادەکراو بەڵکو هەڵەکان لە Apache-Log دەخوێنرێنەوە. بۆ نمونە ڕاژەیەکی دێبیان یان ئوبونتو:

/var/log/apache2/

زۆریش گرنگە ڕێگە بدەیت کڕیار یان بەکارهێنەر ئەم لۆگانە ببینێت، ئەمە لەڕێگای ڕێخستنەوە دەبێت بۆ هەریەک لەو بەکارهێنەرانە.

magic_quotes_gpc = On

گرنگی ئەمەیان لەوەدایە خاوەنی سەرەکی ڕاژە یان دەسەڵاتی یەکەم هەموو کارەکان دیاری دەکات چۆن کۆدەکان بنوسرێن لەڕیزبەندا. هەروەها هەموو تاکخاڵ ' جووتخاڵ " و لاره‌هێڵی پێچه‌وانه \ و NULL هەمووی بەخۆکار بە \ بەربەستبکرێت، ئەمەش تائەندازەیەکی زۆر ڕێگە لەپەلاماری SQL-Injection دەگرێت.

دروستکردنی پەڕەیەکی PHP

کۆدەکانی php هەموو کات لەنێو کۆدەکانی html بنیات بنرێت، بۆچوونە ناو مۆدولی PHP ــیەوە دەبێت بە <?php دەستپێدەکات و کۆتاییهێنان بەم مۆدە بە ?> دەبێت. ئەم جۆرە شێوەپێدانە باوترین و گونجاترینە و بەخانەخوێکە دەڵێت کەلەنێو ئەم دوو هێمایەدا کۆدی php هەیە و ڕاژەکارەکە بەوپێی هەڵبژاردنە و ڕێکخستنانە مامەڵەی لەگەڵ دەکات. وە مەرجە هەمووکات پەڕەکان بە .php کۆتایی بێت. ئەمەش بەشێوەیەکی بنەڕەت ئێستا باوە، هەرچەندە لەلایەن بەڕێوبەری سیستەمەکەوە دەتوانرێت بگۆڕدرێت. نمونەیەکی ئاسایی:


<?php
echo "Nmunei kodêkî PHP\n";
?>

وەکو ئاماژەمان پێداوە پێشتر، مۆدی php دەتوانرێت تەنها لەو شوێنە بانگ بکرێت کەدەتەوێت، بۆ نمونە:


<?xml version="1.0" encoding="utf-8"?>
<!DOCTYPE html PUBLIC "-//W3C//DTD XHTML 1.0 Strict//EN"
    "http://www.w3.org/TR/xhtml1/DTD/xhtml1-strict.dtd">
<html xml:lang="en" lang="en">
    <head>
        <title>Sillaw</title>
    </head>
    <body>
        <?php
        echo "<p>Lêre kodekanî PHP  bnûse</p>\n";
        ?>
    </body>
</html>

بەم نمونەیە دەمانەوێت بڵێین ئەو کۆدەی لەنێو مۆدەکەدا نەنوسراوە وەکو php مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت و دەدرێتەوە بەوێبگەڕ بۆخوێندنەوەی وەکو خۆی بەبێ ئەوەی بچێتەوە ڕاژەکەوە لەوێ بەئامێری php وەگەڕبخرێت و ئەنجا بدرێتەوە بەوێبگەڕ. ئەم ڕۆیستن و خوێندنەوەی لەلایەن ڕاژەکار و ڕاژەخواز و پاشان دانەوەی بەوێبگەڕ گرنگترین بنەمایە لەمەدوا بۆ تێگەشتن لەزیندویی و خۆکاری ئەم زمانە. ئەگەر سەرنجی بدەیت دەبینیت لەسەرەتای کۆدەکاندا ئەم دێڕە هەیە:


<?xml version="1.0" encoding="utf-8"?>

ئەمە بریتییە لەheader وە بوونی ئەمە بەو واتایەیە کەچیتر پێویستت بە setcookie و Header نابێت بۆ ڕێکخستنی.


ڕیزبەند و دەرەنجام [Output and strings]

یەکەم ئامانج لەهەموو زمانێکی داڕشتن و پڕۆگرامۆکەیەک دەرەنجامە. هەروەها گرنگە بزانین چۆن ڕیزبەند دەکرێت لەنێو کۆدەکاندا. ڕیزبەند بۆ دیاریکردنی بڕێکە دوای دانەوە و بانگکردنی. لە PHP دا بانگکردنی شتیک بەبێ ئەوەی مۆدی PHP بەجێبهێڵیت واباوە echo بەکارببرێت. هەرچەندە ئەم بانگکردنە بەم شێوەیە شتێکە دەبێت تێگەشتنێکی تەواوی هەبێت پێش تێگەشتنی هەموو زمانەکە بەگشتی. بانمونەیەکی بۆ بهێنمەوە:

<?php
echo 'Deqeki asaiy u bangkirdni';
?>

بەڵام ئەوە بزانە echo کردارێک نییە بەڵکو بنیاتنەرێکی زمانە language construct. ئەمە هەمان شت لەخودی ماڵپەڕی سەرەکی ئاماژەی بۆ کراوە بەم شێوەیە:

echo() is not actually a function (it is a language construct), so you are not required to use parentheses with it.

دووەم شت کەزۆر گرنگە بیزانین ڕیزبەندە واتا ئەوەی دەکەوێت نێوان ' ئەوەی لەنێواندایە echo بانگی دەکات و دەرەنجامی دەکات. بۆیە دەبێت ئەنجامی نمونەکەی سەرەوە ئەمە بێت. کاتێک بەوەگەڕخەرێکی PHP بانگ دەکرێت و دەخوێنرێتەوە:

Deqeki asaiy u bangkirdni

ئێستا ڕیزێکی تر بۆ هەمان نمونەی سەرەوە زۆر دەکەین:

<?php
echo 'Deqeki asaiy u bangkirdni';
echo 'Eme deqeki tr bo nmuneke';
?>

ئێستا هەمان کۆد و نمونە بەگەڕ بخەین ئەمە ئەنجامەکەیەتی:

Deqeki asaiy u bangkirdni Eme deqeki tr bo nmuneke

ئەگەر دیقەت بدەیت دەبینیت سەرەڕای ئەوەی هەردوو بانگکردنە لەسەر یەکن لەکۆدەکانی PHP دا بەڵام لەتەنیشتی یەک دراونەتەوە بەیەک دێڕ. بۆئەی دێڕی دووەم بکەوێت خوار دێڕی یەکەمەوە لەکاتی دانەوەدا دەبێت <br/> لەکۆتایی یەکەم دێڕەوە دروست بکەین، تاوەکو دووەم دێڕ فڕیبداتە خوار خۆیەوە. بانمونەکە بەم شێوەیە لێبکەین:

<?php
echo 'Deqeki asaiy u bangkirdni<br/>';
echo 'Eme deqeki tr bo nmuneke';
?>

ئێستا دەرەنجامەکە ئەمە دەبێت:

Deqeki asaiy u bangkirdni 
Eme deqeki tr bo nmuneke

دیاریکردنی ڕیزبەند

ئەوەی زۆر گرنگە بیزانیت دەبێت هەموو کات ڕیزبەند دروست نیشانی ئامێری PHP بدرێت تاوەکو بەدروستی دەرەنجامیان بداتەوە. هەروەها لەکۆتایدا هەموو کات خاڵ و فاریزە ; بۆ فرمان و ئاگاداری کەڕیزبەندیەکە کۆتایی هاتووە. خستنە ناو ڕیزبەندەوە بە تاک خاڵ دەکرێت ' یان بەجووتخاڵ ". هەردوکیان کارەکە دەکەن بەڵام لەهەندێک شوێن و کاتی هەستیاردا دەبێت وریا بین. هەوڵ دەدەین بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکان و نمونەکە بگەینە مەبەست.

<?php
echo 'Deqek be ' Takxall';
echo 'Deqeki tr';
?>

ئەگەر تەماشا بکەیت ڕەنگکردنەکان تێکچوون دەرەنجامەکەش هەمان شت. لێرەدا جووتخاڵ " قسەی خۆی هەیە و دەتوانێت هەمان دەق دروست بداتەوە. بانمونەیەک بهێنینەوە و تەماشایەکی جوانی ڕەنگکردنی ناو ڕیزبەندەکە بکە:

<?php
echo "Deqek be ' Cutxall";
echo "Deqeki tr";
?>

ئەمجارەیان دروستە و تاکخاڵ لەناوەڕاستەوە هەژماری ناکرێت و ڕیزبەندیەکە ناشێوێنێت. تەماشای هەردوو نمونەکە بکە لەڕووی تاقیکردنەوە و دەرەنجام و ڕەنگکردنەوە. یان دەتوانیت ڕیزه‌ده‌ربازبوون Escape-Sequenz تاوەکو ناو ڕیزبەندەکە ' نەخوینرێتەوە بەڵکو هەژماری کۆتاییەکەی بکات. وەکو لەم نمونەیەدا دەردەکەوێت:

<?php
echo 'Deqek be \' Takxall';
echo 'Deqeki tr';
?>

ئێستا دەتوانین هەمان کۆد بەکار بەرینەوە بەڵام ئەمجارە بەجووتخاڵ " وەکو ئەم نمونەیە:

<?php
echo "Deqek be \" Cutxall";
echo "Deqeki tr";
?>

لێرەدا پرسیار ئەوەی چۆن بتوانم ڕیزه‌ده‌ربازبوون \ دروست بکات بەبێ بەکارهێنانی تاکخاڵ و جووتخاڵ؟ باتەماشایەکی ئەم نمونەیە بکەین:

<?php
echo "Eme le cutxallda \\ bzane chone";
echo 'eme le takxallda \\ bzane chone';
?>

هەرچەندە تاکخاڵ و جووتخاڵ هەمان کرداریان هەیە وەدەتوانرێت بەگوێرەی ئارەزووی نوسەر بەکارببرێن، بەڵام جووتخاڵ زیاتر دەتوانێت ڕیزه‌ده‌ربازبوون \ دەربخات و زەقی بکاتەوە.

خشتەی ڕیزه‌ده‌ربازبوون \ [escape sequences]

\n A newline
\r A carriage return, often used for network protocols.
\t A tab
\v A vertical tab, not often used
\f A form feed, even used less than \v
\$ The dollar character. Without these sequences php tries to find a variable and fills in the content of the variable.
\0 to \777 A character from the area of 0x000 to 0x1FF
\x0 to \xFF A character from the area of 0x00 to 0xFF

جۆری تری ڕیزبەند دیاریکردن

لەپاڵ جووتخاڵ و تاکخاڵدا دوو شێوەی تری دیاریکردنی ڕیزبەند هەیە وەکو heredocs & nowdoc. بۆ روونکردنەوە و زیاتر وردبوونەوە تەماشای Strings بکە.

سەرنج [Comments]

سەرنج نوسین وەکو باوە بۆ ئەوەیە زیاتر ڕوونکردنەوە بدەیت بەفرمان و کار شوێن و داخوازی. هەمان کات دەتوانێت سوودمەندبێت بۆ یەکێک پاس خۆت کەئەو کۆدانە بخوێنێتەوە بەبێ کێشە و مەبەستەکە بگات بزانێت بۆ ئەم کردارە کراوە. زۆرکات بۆ خودی کۆدنوسەکەش پێویستە کاتێک زۆر کۆد بنوسێت. بەهەمان شێوە دەتوانرێت فرمان و چەند کردەیەکی پێ ناچالاک بکەیت. لە HTML دا فێبوویت کەسەرنج نوسین بەهۆی

<!-- Serinc le HTML -->

وە دەکرێت.

جۆرەکانی سەرنج PHP

بەگشتی لە PHPدا چوا ر جۆر سەرنج نوسین هەیە. هەرچەندە 3 دانەیان بەکاردەبرێن و بڵاون. لەو 3 دانەیشدا دوانیان زۆرگرنگی تایبەتیان هەیە و وەکو بنەڕەت لەزۆربەی زۆری کۆدەکاندا بەرچاومان دەکەوێت.

  • سەرنجی تاکدێڕی one line comments
  • سەرنجی کۆمەڵەدێڕی multi line comments

سەرنجی تاکدێڕی

ئەم جۆرەیان تاوەکو کۆتایی مۆدێکی PHP کەبە?> کۆتایی دێت بڕ دەکات. وەهەمیشە بە // دەستپێدەکات. بەڵام ئاگاداری ئەوەبە لەگەڵ جووت ڕیزه‌ده‌ربازبوون \\ لێت نەگۆڕێت. هەوڵ بدە لەم نمونانەی خوارەوە زیاتر ڕوونبێتەوە لەلات:

<?php
echo 'Deqek'; // eme Deqek nishan dedat
 
// Deqeki tr bnuse
echo 'Deqeki tr';
 
// echo 'Karnakem chunke lenaw rizbendek kirawim';
 
echo 'Karnakem chunke lenaw // rizbendek kirawim';
 
// Serinc derrwat taweku kotaiy ?><?php echo 'Min tewaw itr Serinc nim '; ?>

ئەگەر تەماشای بکەیت دەبینیت هەموو // نەبووەتە سەرنج. تکایە جوان دیقەتی ڕسته‌كار، داڕستن Syntax بدە. بزانە چۆنە؟ و چۆن ڕەنگەکان کران؟

سەرنجی کۆمەڵەدێڕی

ئەمەیان باشترە و ئامۆژگاری کراوە ئەگەر سەرنجەکان نزیکەی دێڕێک یان کۆمەڵێک دێڕ بن. هەروەها لەسەرنجی تاکدێڕدا لەپێش ?> کۆتاییان دەهات. بەڵام لەمەیاندا بەم شێوەیە /* دەستپێدەکات و بە */کۆتایی دێت بەم شێوەیە:

/* Hemu deqek lenaw emeda weku Serinc derdekewt le PHP da */

ئەوەی لەو نێوانەدا بێت بەسەرنج و مردوو دەژمێرێت ناوخوێندرێتەوە وەکو کۆدێکی نێو مۆدی PHP. وەکو لەم نمونەیەدا دەیبینن:

<?php
echo "Disanewe serinc nusin";
/* ew kodei serewe chalake
hemise ewei dekewete erewe
ne reng ne frmani nabet
hergizish chalak nabet
 cwan diqeti bde ;)*/
echo "Disanewe hatinewe naw codi new MODi PHP.";
?>

یان ڕوونتر وەکو ئەم نمونەیە:

<?php
echo "Disanewe serinc nusin";
/*	ew kodei serewe chalake
	hemise ewei dekewete erewe
	ne reng ne frmani nabet
	hergizish chalak nabet
	cwan diqeti bde ;)
*/
echo "Disanewe hatinewe naw codi new MODi PHP.";
?>

وەکو ئاماژەمان پێدا ئەوەی لەو نێوانەدا بێت بەسەرنج و مردوو هەژمار دەکرێت، ئەگەر بەم شێوەیەش بێت:

<?php
/***********************
 * Darishtni Codekan Lerewe *
 ***********************/
echo "Codekan bang bike";
?>

لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت ئەگەر مۆدی PHP کۆتایی هات ?>. ئەوە ئەم کۆتایی نایەت.

سەرنجی لەشێوەی PHPDoc Style

ئەم جۆرەیان هەمان شێوەی سەرنجی کۆمەڵەدێڕە بەڵام بە/** وەپێش کۆتایی پێویستی بەبۆشاییەکە ئەنجا */. هەرچەندە زۆرکاتی دێنەوە سەری دێڕ ئەنجا کۆتایی بەسەرنجەکە دێنن. وەکو لەم نمونەیەدا دەیبینن:

<?php
/**
Serinc le shewei PHPDoc Style
*/
echo "Hemisan Codeki tri PHP dubare chalak";
?>

ئێستا پرسیارێک دێتە پێشەوە بۆ دوو جۆرە سەنج نوسین بۆ کۆمەڵەدێڕ، کەبەئەندازەیەکی کەمیش نەبێت جیاوازی نابینرێت؟ لەسەرنجی کۆمەڵەدێڕی PHPDoc Style دا. دەتوانرێت سەرنج بۆ بەشێکی دیاریکراو لەکردارێکی ناو PHP دا ئاماژەی پێبکرێت. هەروەها نەرمەکاڵای تایبەت دەتوانێت ئەو جۆرە سەرنجەی PHPDoc بخوێنێتەوە نیشانی بداتەوە لەشێوەی HTMLدا. ئەمەش تەواو گرنگە لەپڕۆژە گورەکان و فرە نوسەرەکان. باتەماشایەکی ئەم نمونەیە بکەین:

<?php
/**
 * Output a number.
 *
 * The following function outpus the given number.
 *
 * @param i The number to print.
 */
function output_number($i) {
    // ...
}
?>

سەرنج بە#

PHP لەبنەڕەتدا بۆ سەرنج وەکو 'C', 'C++' and Unix shell-style Perl style کاردەکات. بەڵام دەکرێت لەجیاتی سەرنجی تاکدێڕی ئەم شێوەیەش بەکارببرێت #. لەم نمونەیەدا بۆت ڕوون دەبێتەوە چۆنە؟

<?php # echo 'Deqeki Asaiy'; ?>

ناچالاککردن بەسەرنج (مراندن)

بۆ نمونە کۆمەڵێک کۆد و کردار و فرمانمان نوسیوە دەمانەوێت بەبێ ئەوە تاقیان بکەینەوە. کارێکی نادروستە ئەگەر بچین کۆدەکە بسڕینەوە، چونکە دەکرێت ئەوەی دەیسڕینەوە پەیوەندی بەباسەکەوە نەبێت. بۆیە واباشترە ناچالاکی بکەین. ئەگەر دوایی ویستمانەوە چالاکی بکەینەوە.

  • بۆ ڕیزێک دەتوانین سەرنجی تاکدێڕ بەکاربەرین وەکو ئێرە:
<?php
firmani_yekem();
//firmani_dwem(); eme Firmane nachalake
firmani_seiyem();
?>

دەبینین فرمانی دووەم بەسەرنج دەرپەڕێنراوە و ناچالاکە.

  • کۆمەڵە دێڕێک پێکەوە. وەکو ئێرە:
<?php
firmani_yekem();
/*firmani_dwem();
firmani_seiyem();
firmani_chwarem();
firmani_pencem():
firmani_sheshem();*/
firmani_hewtem();
?>

دەتوانیت دیسان فرمانەکان چالاک بکەیتەوە وەکو ئێرە:

<?php
firmani_yekem();
//*
firmani_dwem();
firmani_seiyem();
firmani_chwarem();
firmani_pencem():
firmani_sheshem();
//*/
firmani_hewtem();
?>

دەتوانرێت سەرنج درێژبکرێتەوە وەکو ئێرە:

<?php
firmani_yekem();
/*
firmani_dwem();
firmani_seiyem();
/*
firmani_chwarem();
firmani_pencem():
firmani_sheshem();
*/
firmani_hewtem();
?>

نمونەیەکی تر بۆخۆت:

<?php
do_this();
/*
do_that();
/*
deactivated();
deactivated2();
*/
and_this();
*/
and_that();
?>
  • بۆ زیاتر تێگەشتن هەمان شێوە بڕۆرەوە سەر Comments بۆ بینی نمونە و زانیاری زیاتر.

گۆڕاوەکان [Variables]

گۆڕاو: بریتیە لەشوێنی پاشەکەوتکردن لەگەورە پاشەکەوتکەرێکی وەکو کۆمپیوتەردا، ئەمە وەکو تێگەشتنێکی ڕووکەشی بۆ تێگەشتن لەمانای گۆڕاو. درووسترە بڵێن بریتیە لەقاپێکی پڕ لەنرخ و گۆڕاو، لەهەر کاتێکدا بتەوێت دەستبەریتەوە بۆ نرخ و گۆڕاوەکانی نێو ئەو قاپە. ئێمە وا دادەنێین گەورە پاشەکەوتکەرەکە بریتیە لەماڵپەڕی چــــاوگ وە لەنێو ئەو گەورەپاشەکەوتکەرەدا قاپێکی پڕ لەگۆڕاومان هەیە کەبریتین لەبەستەر و ڕوونکردنەوە بەسوودەکان بۆ تێگەشتن لەمانای وێب و سیستەمی کارگێڕی لینوکس و سەرچاوەی کراوە. هەرکات ویستمان بانگی بەستەرێکی یان گۆڕاوێکی نێو ئەو قاپە بکەین کەنرخەکەی یەکسانە بە بابەتێکی بەسوود، ئەوە دانانی گۆڕاو نرخێک بۆ ئەو بەستەرە بابەتەکە دێنینە پێشەوە وەدەیناسێن کەئەمە هەیە و دەتوانرێت بۆ هەنگاوی داهاتوو سوودمەند بێت، هەروەها نرخەکانی تر و بۆ گۆڕاوەکان هەردەکاتە بەستەر و بابەتێکی بەسوودی تر. هەمیشە بیر بکەرەوە لەوەی کەدانانی نرخی گۆڕاو بۆ کۆتایی پرۆژەکەت سەقامگیربێت، لەکاتی پێداویستی هەر گۆڕاوێکی نوێ. باشترە و زانستی ترە نرخێکی نوی بۆ گۆڕاوێکی تر دروستبکرێن و داوای بکەیتەوە. نەک دەستکاری گۆڕاوێک بکەین کەنرخەکەیمان پێشتر جێگیر کردوە. وابزانم پێناسەکە تۆزێک ئاڵۆزە، بەڵام بەهێنانەوەی نمونە و بەردەوامی وانەکان هەنگاو هەنگاو دەچینە پێشێ.


جۆری دراوەی(data type)ــی گۆڕاو چین؟

دوو جۆرە جۆری دراوەمان هەیە کەدەمانەوێت وەکو بنکەی سەرەتای فێربوونی پهپ بیزانین. ۱/ جۆری دراوەی ڕیزبەند String ۲/جۆری دراوەی تر کەبریتین لەژمارەکان. بەڵام لەزمانەکانی تری وەکو زەبەلاحی C++, java, VB. لەوێدا بۆ جۆری دراوە زۆری تر هەن وەکو:

Integer=ژمارەی تەواو
Boolean=نرخی ڕاستەقینە
Byte=(ژمارەی تەواو لەنێوان 0-255)
Double, Date, currency, Variant....etc

دیارە زۆرن بەڵام وەکو تێبینیەک و ڕوونکردنەوەیک نوسیمان بۆ نزیکبوونەوە لەتێگەشتنی مانای گۆڕاو لە پهپ. بەخۆشحاڵیەوە زمانی پهپ تەنها بۆ داڕشتنی وێبە بۆیە لەئاڵۆزیەکان زۆر دوورخراوەتەوە. وە پێشکەوتووخەرانی هەمیشە لەنوێکردنەوەی هەروەشاندنێکیدا هەوڵی کۆکردنەوە و ئاسانکاری دەدەن.

تێبینی: پهپ زۆر چوست و کارامانە لەگەڵ جۆری دراوەی( String,Integer,Float,هەروەها True/False)کاردەکات. وەپێوست نەکات بەخۆخەریکردن لەگەڵ چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ جۆری دراوەدا بەشێوەیەکی خۆکار خۆی دەناسرێتەوە لە پهپ.

ناوی‌ گۆڕاوە ڕێپێدراوەکان کامەنەن؟

دەبێت هەموو کات بزانین وەکو زمانەکانی تری C, JS، دەبێت هەموو کات گۆڕاوەکان بەهێمای دۆلار $ دەستپێبکەن. وە هیچ بۆشایی لەنێوان نەبێت(دەتوانرێت هێڵی خوارەوە _ بەکاربهێنرێت بۆ نێوان دوو وشەی جودا) وە پیتی گەورە و پیتی بچووک هەمیشە ڕەچاو بکرێت. وەدەبێت لەپێناسەدا بۆ نرخێک = بەکارببرێت. بۆ نمونە:

<?php
$var = 'Shteke';
$Var = 'Shteki tre';
$VaR = 'Eme shteki tr';
$_VaR = 'Eme tewaw shteki tre';
$10Var = 'Eme nadruste chunke jimare nabet!';
$yek_gorraw = $dwem_gorraw; // emesh druste u raste
?>

*تێبینی گرنگ: نابێت ناوە پێشوەخت پاشەکەوتکراوەکنی وەکو (if, while, switch) وەکو ناوی گۆڕاو بەکارببرێن.

  • تاوەکو زیاتر لەگۆڕاوەکان تێبگەیت، دەتوانیت سەردانی Variables بکەیت.

گرێدانی کردەهێما [Concatenation operator]

گرێدانی دوو ڕیزبەندی و گۆڕاو یان کۆمەڵێک پێکەوە لەزمانی PHP دا بە (.) تەنها خاڵ دەکرێت. تەماشایەکی ئەم نمونەیە بکە:

<?php
'Azad'.'Awat'; // encamekei dekate "AzadAwat"
?>

بۆیە گرنگ نییە گرێدانەکە لەنێوان کێو کێدایە. گۆڕاوە یان ڕستەبەندە یان ژمارەیە. تەماشایەکی ئەم نمونانە بکە:

<?php
'Shtek'.'Hich';
'Hich'.$var;
$var1.$var2;
?>

ئەم نمونەیە زۆر پراکتیکی نییە، بەڵکو زیاتر بۆ روونکردنەوەیە. بۆیە تۆ دەتوانیت بە echo بانگی ئەنجامی گرێدانەکە بکەیت لەگەڵ ڕیزبەندێکدا. وەکو ئێرە:

<?php
$deq = 'Shtek'.'hich';
echo $gorraw.'Rizbendek';
?>

گرێدان بێسنوورە و زۆر بەرچاو دەکەوێت لەکاتی نوسینی کۆد و فرماندا لەپڕۆگرامۆکەیەکدا.

<?php
$name = $naw.' '.$nawiBawk;
// naw + boshaiyek + nawiBawk
echo 'Min nawim '.$name.', Em katetan bash.';
?>

لەم نمونەیەی سەرەوەدا بۆت دەردەکەوێت گرێدانی دوو گۆڕاو لەنرخی گۆڕاوێکدا چۆنە.

گرێدان و درێژکردنەوە لەگەڵ کۆدی HTML دا

مانای گرێدان وەکو باسمان کرد گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، هەروەها دەتوانێت هەنگاوەکان قەدبڕ بکات و ئامانج زووتر بپێکێت لەوەی کەهەیە. باتەماشایەکی ئەم نمونەیەی خوارەوە بکەین بزانین چۆن نرخێک گرێ دەدەین و لەنێو کۆدێکی HTML دەیدەینەوە. بالەم نمونەیەدا سێ هەڵبژاردن بۆ ئەو جۆرە گرێدانە بکەین:

<?php
/* 
	min demewet em Bestere pek benim <a href="index.php?section=XYZ">Link</a> 
	leheman katda [XYZ] le gorrawekewe (Variable) werdegret.
*/
$var = 'XYZ';
echo '<a href="index.php?section='.$var.'">Bester</a>';   // bashtrin hellbjardin
echo "<a href=\"index.php?section=\".$var.\">Link</a>";
// emeyan <a href="index.php?section=".XYZ.">Link</a> dedate destewe ke namanewet u narreke!
echo '<a href="index.php?section=".$var.">Link</a>';
// emeyan <a href="index.php?section=".$var.">Link</a> dedate destewe
?>

وەکو دەبینین یەکەم بانگکردن باشترین دەرپەڕاندن و گرێدانە و مەبەستەکەمان دەپێکێت. ئەوەی گرنگە دەبێت بزانین ئێمە چۆن کارەکان دەکەین و چۆن بەدوای یەکیان دەکەین. واتا هەنگاوەکان پێش و پاشی یەکتر نەکەون. زۆرن بۆ نمونە لەدوای گرێدانەکە .'" بەکاردەبەن یان ."\". کەئەمانە وەکو ڕێڕەو نادروستە و سەئێشەیە زیاتر. باشترین و دروسترین ڕێگا ئەوەیە کەیەکەم جار بەستەرەکە دروست بکەیت لەکۆدەکانی HTML و دوای ئەوە گۆڕاوەکەی تێئاخنی. هەروەها زۆر دەبێت وریای ئەوە بیت. جووتخاڵ سەرەوە لەڕیزبەندی بەکار دەبەیت یان تاکخاڵ. هەمیشە وابکەیت ئەنجامەکەی پاکتر و کورتر بێت. وەکو لەم نمونەیەدا دیارە:

<?php
echo '<a href="index.php?section=XYZ">Link</a>';
//                               ^^^
//                 yekemcar  '..'  le cegay dabne(eme helleye ger betenha bet).
//                                |
//                                V
echo '<a href="index.php?section='..'">Link</a>';
//                                ^^
//              lekotaiyda Gorraw (Variable) teaxne
//                                 |
//                                 V
echo '<a href="index.php?section='.$var.'">Link</a>';
?>

زانیاری زیاتر لەجۆری ئەم گرێدانانە دەتوانن sprintf ببینن.

درێژکردنەوەی گرێدان

درێژکردنەوەی گرێدانەکان (وەکو باسمان کرد گرێدان بێسنوورە). هەموو کات دەتوانرێت بە .= درێژ بکرینەوە بۆ ڕێزی خوارتر. ئەمە لەو کاتانە پێویستە کەڕیزبەندێک کۆدی HTML بۆ چەند دێڕێک درێژ بووبێتەوە. لەم نمونەیەی خوارەوەدا دەیبینن:

<html>
<body>
<?php
   $litr = 14;
   $nrix = 1.35;
   $paredan = $litr * $nrix; 
   $koi1 = "litr";
   $koi2 = 'Dinar';
/*	
	####################################
	##  Temashai gredani be (.=) bike ##
	####################################
*/
   $koiGishti = "Prrkirdini Tanki: " . $litr . " " . $koi1;
   $koiGishti .= " Nirxekei " . $paredan . " " . $koi2 . "<p>";
   echo $koiGishti;
 
   echo "Prrkirdini Tanki: $litr $koi1 Nirxekei $paredan $koi2<p>";
   echo 'Prrkirdini Tanki: $litr $koi1 Nirxekei $paredan $koi2<p>';
?> 
</body>
</html>

ژمارەکان [Numbers]

تاوەکو لەناو PHP دا ئەنجامی بڕگە ژمارەییەکانی دەست بکەوێت لەنێو گۆڕاوێکدا. دەبێت جۆری داتای ژمارەیی بکەار بهێنێت تاوەکو ئەنجامەکەی لەدەرەوەی گۆڕاوەکە بداتەوە. لەهەمووی نادروستر ئەوەیە، کەخودی ژمارەکان لەنێو ڕیزبەندییەک بەکاربەریت و کۆیان بکاتەوە وەکو ئێرە:

<?php
echo "5"+"9";
?>

کەئەنجامی کۆکردنەوەیان دەکاتە 14. ئەمەش لەگەڵ یاساکاندا ناگونجێت کەڕیزبەندیەک بەکار ببرێت تەنها و تەنها بۆ هەڵگرتنی ژمارەیەک و کۆکردنەوەی لەگەڵ هەمان شێوەیەیدا بۆیە لە PHPدا دوو جۆرە ژمارەمان هەیە.

ژمارەی تەواو Integer

ژمارە تەواوەکان بریتین لەهەموو ژمارەکان بەڕووتی بەبێ داشکاندن و بڕگەکردن تییایدا. وەکو ژمارەکانی 4, 19, 72, 143 هەروەها ژمارە نێگاتیڤەکان وەکو -4, -19, -72, -143. لە PHP دا ژمارەکان لەناو کۆدەکان دەنوسرێن و ئامێری PHP بەخۆکار پێناسەیان دەکات. وەکو ئێرە:

<?php
$var = 5;
$var2 = 31;
$var3 = -10; //weku wtman emesh druste
?>

بەهەمان شێوە دەتوانرێت ژمارەکان لەشێوی hexadecimal & octal notation بەکار ببرێن. ئەگەر ئەنجامەکەیانی لەبیردا بێت. بۆ hexadecimal پریفێکسی 0x بەکاردەبرێت و بۆ octal notation پریفێکسی 0 بەکاردەبرێت. لەم نمونەیەدا دەیبینن:

<?php
$var = 0xFF; // hexadecimal (255), often use for protocols
$var2 = 0763; // octal (499), often used for chmod
$var3 = 0; // normal zero, it doesn't matter if hex-, oct- or decimal
?>

ژمارەی کەرت Float

هەر بەناوەکەیدا دەردەکەوێت کەدەربڕینە بۆچی جۆرە ژمارەیەک. هەموو ئەو ژمارانەی کەتەواو نین و بڕن وەک 5.7, 12.25, -4.07 لەهەمان کاتدا 10.0, 3.1E-10, 4.5e3 دەگرێتەوە.

<?php
$var = 5.7;
$var2 = 3.1E-10;
$var = .1;
?>

ژمارەی کەرتی بە . دەناسرێنەوە نەوەکو ، فایزە و کۆما. لەبەر ئەوەی هەمان شت وەکو گرێدانی کردەهێماکان هەمان شت بە . دەکرێت، بۆیە دەبێت تەواو وریا بیت کاتێک ژامرەیەکی کەرتیت دەبێت لەنێو ڕیزبەندێکدا و گرێدانی تێدایە. بۆیە دەبێت بیخەینە ناو کەوانەوە بۆ دڵنیای و گورزەکردنی بەدروستی. وەکو لێرەدا کردوومانە بەنمونەوە:

<?php
echo 'Brri Qazanc:'.77.3.'%'; // na Druste
echo 'Brri Qazanc:'.(77.3).'%'; // Druste
echo 'Brri Qazanc:'. 77.3 .'%'; // Druste, leber ewei boshaiyek peshi heye u yarmeti dedat
?>

بیرکاری [Calculation with numbers]

بۆ ئەوەی بەساکاری ئەنجامە بیرکاریەکانی ژمارەکانمان دەست بکەوێت، ئەوە لەوەشاندنی PHP6 ــوە هەیە. کەبریتین لە +, -, *, / هەروەها لەجیاتی / ئەمە : بەکاردەبرێت. هەرچەندە لەهەموو زمانەکانی تری پڕۆگرامسازیدا / بەکاردەبرێت بۆ دابەشکردن. هەروەکو لەبنەماکانی بیرکاری بنەڕەتیدا فێربووین کە - بۆ ژمارە سالیبەکانە و % ڕێژەی مانەوەی ئەنجامی دابەشکردنێک دەدات. باتەماشایەکی ئەم نمونانەی خوارەوە بکەین و یەک تۆز بگەڕێینەوە بۆ بنەڕەت:

<?php
$a = 10;
$b = 6;
echo $a-$b;   // 4
echo $a+$b;   // 16
echo $a*$b;   // 60
echo $a/$b;   // jimarei kerti float(1.66666666667)
echo -$a;     // -10, heman shite legell encami echo 0-$a; 
echo $a%$b;   // 4 (6 yekcar cegai debetewe lr 10, brre mawekesh 4)
?>

بۆ زیاتر ئەنجمادانی کردە بیرکاریەکانمان، ئەوە هەندێک کردار و ڕێکخستنی چڕتر هەیە کەدەتوانن Math Functions بیبینن.

گرنگی کردە بیرکاریەکان

وەکو لەژیانی ڕۆژانەماندا زۆر باوە کرداری لێکدان و دابەشکردان زۆرتر بەکار دەبرێن لەکۆکردنەوە و لێدەرکردن و ڕێژە. بۆیە هەمان شت لەزمانی PHP یش وایە. بانمونەیەک لەگرنگیدانیان ببینین:

<html>
<body>

<?php
   $litr1 = 16;
   $litr2 = 23;
   $litr3 = 34;
   $nrix = 1.35;
   $KoiGishti= ($litr1 + $litr2 + $litr3) * $nrix;
   echo $KoiGishti;
?>

</body>
</html>

ئەگەر تەماشا بکەین ئێمە کرادری کۆکردنەوەکانمان خستۆتە ناو کەوانەوە، تاوەکو ئەنجامەکەیان کەڕەتی نرخەکە بکات. لێرەدا کەوانەکە بۆ ئەوەیە ئەنجامی ناوەندەکەی بەیەک جار دەرپەڕێنێت. چونکە ئەگەر ئەوە نەبێت یەکەم جار لێکدانی $litr3 دەکات لەگەڵ نرخدا و دوای لەگەڵ ئەوانی تر کۆی دەکاتەوە. ئەمەش نادروستە.

pow

ئەم جۆرە کردەیە خاوەنی گرنگیەکی تایبەتە. کەئەنجامی ڕێژەیی لێدانی x up y دەکات. ئەوانەی نوێن لەم زمانەدا، دەچن ^ بەکاردەبەن. وەکو لەم نمونەیەدا دەیبینین:

<?php
$basis = 5;
$exponent = 7;
echo $basis^$exponent;        // encamekei 2 e, emesh nadruste.
echo pow($basis, $exponent);  // encamekei dekate 78125.
?>

ئەگەر تەماشای ئەنجامەکان بکەین، بۆمان ددەردەکەوێت pow کام ئەنجامی دروست دەدات.

پێکهاتەکۆنتڕۆڵ [Control structures]

جۆرە داتای boolean

لەزمانی PHP دا یەک جۆرە داتا هەیە، کەتەنها یەک bit جێگەی دەوێت بۆ پاشەکەوتکردن. وەکو دەزانین لەتەنها یەک bit دا دەتوانرێت تەنها لەبوخچەیەکدا نرخی 0 و 1 پێناسە بکرێن و بخوێنرێتەوە. لەزمانی پڕۆگرامسازیدا وەکو دەزانین true بۆ نرخی 1 دانراوە و false بۆ نرخی 0. ئەم جۆرە داتایە زیاتر بەکاردەبرێن بۆ ساغکردنەوەی وەڵامی شتێک ئایا دروستە یان نادروستە وە ئایا ڕاستە یان هەڵەیە و سنوور دانانە بۆ مەرجێک. لەزمانی PHP دا ئەم جۆرە نرخە boolean ناسراوە و دیاری کراوە، لەبەکاربردنیاندا گەورە و بچوک نوسین case-insensitive هیچ ڕۆڵێکی نییە. باتەماشەیەکی ئەم نمونەیە بکەین:

<?php
$var = true;
$var2 = false;
$var3 = TRUE;
$var4 = FaLsE;

$var5 = 'true'; // eme rizbendeki 4 ye 'true', nrxi boolani true niye!!
?>

لە لەزمانی PHP بۆ ڕێکخستنی پێکهاتەکۆنتڕۆڵ بەکاردێت، ئایا ئەو سکریپتە چالاک بێت یان نەخێر. ئایا نیشانی بدات یان نەخێر.

پێکهاتەکۆنتڕۆڵ

گرنگی پێکهاتەکۆنترۆڵ لەزمانی PHP دا، بووە بەدیمەنێکی جێگیری نێو نوسینی سکریپتەکان. هەموو کات بڕیار دەدات ئەم کردەیە بکرێت یان نەکرێت و ناچالاک بێت. وە تەواو پڕاوپڕە بۆ جێبەجێکردنی ڕستەیەکی if ئەگەری لەنێوان بەڵێ و نەخێردا.

<?php
if (destewaje) xemllandin
?>

لێرەدا دەستەواژەکە دەنێردرێت بۆ خەمڵاندنێک یان هەڵبژاردنێک. ئەگەر دروست بوو؟ ئەوە دەینێرێت و لەنرخێکی true پاشەکەوتی دەکات، ئەگەر نا؟ ئەوە بەپێچەوانەوە کارەکانی دواتر نەکات false. دەبێت ئاگاداری ئەوەبیت کۆمەڵێک دەستەواژە یان ڕستەی جێبەجێکردن لەنێوان دوو کەوانەی لەم شێوەیە { } ڕێک دەخرێت.

<?php
if (destewaje) {  // lerewe riste egereke bo kiradar u xemllanndinekan.
    xemllandin_1;  
    xemllandin_2;
    // emesh bo kiradreki trian.
    xemllandin_n;
}
?>

دەتوانێت لەمانە زیاتر لەخۆی بگرێت بۆ ئاراستەکردنی ئەگەرەکان. کەزۆر کات بۆ گرێدانیان ئەمانە and, or  !, xor بەکار دەهێنرێت.

ئەلتەرنتایڤ و ئەنجامدانی

ڕەنگە لەزمانی PHPدا ئەوە بەس نەبێت بەتەنها یەک ئەنجام و یەک مەبەسەت ڕاڤە بکرێت لەڕێگای ifــەوە بەتەنها. ئەلتەرناتیڤکردن بۆ بەرامبەرەکە زۆر گرنگە. بۆ نمونە ئەگەر ئەنجامی چوونەژوورەوەکەی دروست بوو؟

  • ئەوە پەڕەی بەڕێوەبەرایەتی نیشان بدە.

ئەگەر نە؟

  • ئەوە بیبەرەوە پەڕەی چوونەژوورەوە یان خشتەکەی نیشان بدە.

ئەمەش بە else دەکرێت کەئەلتەرنتایڤ هەڵبژاردنە بۆ if.

<?php
if (login_druste) {
    // perrei berrewberi nishan bide
} else {
    // xishtei chunejurewei nishan bide
}
?>

لەهەمان کاتدا دەتوانرێت بەنەخێرکردنی ڕستەی if هەمان کار بکرێت. وەکو لەم نمونەیە دەیبینن:

<?php
if (login_druste) {
    // Berrewberi nishan bide.
}
if (!login_druste)
    // Xishtei chunejuerewe nishan bide (!)
}
?>

تێبینی: ئەم شێوەیە ئامۆژگاری نەکراوە و زۆرجار بەهەڵەبەریتدا دەبات. لەهەندێک جاردا هەرنابێت. بۆ پەرەپێدان و هەڵبژاردن و درێژکردنەوەی ڕستەی ئەگەری و جیاکردنەوەی ئەلتەرناتیڤەکان elseif بەکار دەبرێت. کەدەکەوێت نێوان خشتەی if و خشتەی else ــەوە.

<?php
if (gredan) {
    // eme encam bide
} elseif (gredaneki_tir) {
    // eme encam bide
} else {
    // dwahemin hellbjardin eme bike.
}
?>

ئەم elseif کاتێک بەکاردەخرێت، ئەگەر ڕستەی پێش خۆی if ئەنجامی false بوو. بۆیە لەم کاتەدا کۆمەڵێک elseif پێکەوە گرێ بدرێن.

<?php
if (gredan) {
    // eme encam bide.
} elseif (gredani_tir) {
    // eme encam bide.
} elseif (eme_gredaneki_tirish) {
    // emesh encam bide.
} elseif (xemllandin) {
    // PHP code!
} else {
    // le dwaheminda eme encam bide!
}
?>

گرێدانەکانی یەکەم ئەگەر دروست بن ئەوە بەکار دەکەون، ئەگەر هیچ لەو گرێدانانە نەبوو؟ ئەوە خشتەی else وەگەڕ دەخرێت. ئەمەی خوارەوە نمونیەکی تۆزێک ڕوونترە. لەم نمونەیەدا ئاستی دەرچوون یەکسانە بە 50 و لەگۆڕاوێکدا پاشەکەوت دەکرێت و هەریەک لەنمرەی ئامانج و جوتیار لەگۆڕاوێکدا پاشەکەوت دەکرێت.

<?php

	$astiDercun = 50;    // asti derchun  50 %.
	$nCutiyar = 35;     // numrei Cutiyar.
	$nAmanc = 88;	   // numrei Amanc.
	
/* ########### ^^ Gorrawekan(Variable) Pashekewt kiran ########### */

if ($nCutiyar > $astiDercun) { // eger Cutiyar numrei zortr bu le 50%.
	echo "Piroze,Cutiyar";
}
elseif ($nAmanc > $astiDercun) {
	echo"le tosh Piroze, Amanc"; // eger Amanc numrei zortr bu le 50%.
}
elseif ($nCutiyar < $astiDercun && $nAmanc < $astiDercun){ //eger Amanc u Cutiyar numreyan kemtrbu le 50%.
	echo"hiciyan Dernecun, bedaxewe";
} 
else {
	echo"Cutiyar u Amanc hergiz Xwendkar nebun!. pem waye Kutallfroshin"; //eme tenha nmuneye :)
}
?>

هەڵەگەری لە IF دا

هەرچەندە if () لەکردارێک دەچێت، بەڵام لەڕاستیدا وانییە. هەمیشە دەتنێرێت بۆ بڕگە یان بەشی دوای خۆی. لەم نمونەیە جوان وردبەرەوە:

<?php
if (false); // <-- temashai bike ;
    echo 'Foobar';
?>

هەرچەندە ئەگەرەکە FALSE بەڵام ئەو هەر echo دوای خۆی دەهێنێت. ئەگەر بەوردی تەماشا بکەین بزانین IF بۆ چی ئەگەر دەکات و دەیخاتە نێوان ئەگەربوونەوە. دەبینین ; دوای خۆی وەکو گریمان چاو لێ دەکات. باتۆزێک کۆدەکەی سەرەوە ڕوونتر بکەینەوە.

<?php
if (false)
    ;	// <-- temashai bike ; dubare
echo 'Foobar';
?>

کردەهێمای بەراورد [Compare operators]

کردەهێمای بەراوردی==

بۆئەوەی یەکسانیی دوو نرخ بکات == بەکاردەبرێت. کەئەرکی ئەوەیە لەهەردوولا نرخەکان بخەمڵێنێت بەرامبەر بەیەک. ئەمە دەکرێت لەنێوان دوو گۆڕاودا بێت یان لەنێوان نرخی دوو نرخی ڕاستەوخۆ. لە PHP ئەنجامەکەی لە جۆرە داتای boolan دەردەپەڕێنێت یان false یاخود true دەبێت. لەم نمونەیەدا هەوڵ بدە سەرنجەکان بخوێنەوە بەدروستی:

<?php
"sia" == "siyamend";          // encami bool(false), encamish pashekewt nakret.
$check = "sia" == $var;      // eme encamekei depishknet aya FALSE yan TRUE pashekewti dekat le $check
var_dump('sia' == 'amanc'); // encamekei bool(false)
?>
  • تێبینی زۆر گرنگ: = بەراورد نییە، بەڵکو ئاماژەیە. بەڵام == بەراوردی یەکسانبوونە.

بەراوردی تر

لەپاڵ == بەراوردی تر هەن. کەزۆر گرنگە بەدروستی و بەڕێکی مانا و ئامانج و چۆنیەتیان بزانین(هەرچەندە لەبیرکاریدا دەگەڕێتەوە بۆ خوێندنگەی بنەڕەتی و سەرەتایی). ئەم بەراوردانەش لەمانە پێکهاتوون <, <=, > ، >= لەم نمونەیەدا تەماشایان بکە:

<?php
$var = 5 < 7;       // druste
$var = 10 <= 10;   // druste
$var = 9 > 9;     // na Druste!
?>

هەروەها != بۆ پشکنینی، کەئایا دوو نرخ یەکسانن یان نا.

<?php
$var = 10 != 10;   // nadruste
$var = 0 != 1;    // druste
?>

هەنگاوێک زیاتر بڕۆین دەبین دوو شێوەی تری بەراوردمان دێتەپێشێ. ئەوەیش درێژکراوەی == بە === هەروەها != بە !==. کەلەپاڵ بەراوردکردنی نرخدا جۆریش بەراورد دەکرێت. بەواتایەکی تر ڕیزبەند String و ژمارەی تەواویش Integer بەراورد دەکرێن بۆنمونە:

<?php
$var = 5 == "5";  // druste
$var = 5 === "5"; // naDruste, chunke rizbend != jimarei tewa (integer)
$var = 'Max' == "Max";  // duste, hercende cutxall u taxalle rizbendekan
$var = 'Max' === "Max"; // eme Druste, chunke herdu naw rizbendeke yeksane.
?>

ئەم زانیاریانە لەکاتی کردەکانیشدا زۆر پێویستە. بۆ گەڕاندنەوەی ئەنجامێکی دروستی boolan کەهەڵەبێت false بەبەکارهێنانی == بۆ ژمارەیەکی تەواوی 0 کەهەمان ئاماژەیە وەکو false، بەڵام لە === ئەمە جودایەوەکو لەم نمونەیە ڕوونکراوەتەوە:

<?php
$var = false == 10; // false, çûnke nrxî Boolan false nakate 10!
$var = false ==  0; // true, herçende yekem boolane u dwem jimareî tewaw 
		    /* ### lewanekani pêşû basman kird FALSE‏ dekate 0 u TRUE dekate 1 ## */
$var = false === 10; // flase, heman hokari serewe
$var = false ===  0; // false, çûnke rîzbend nakate boolan
?>
  • چەند جارێک بەم وانانەی پێشوی بچۆرەوە، ئەگەر لەدواهەمین نمونە ئاڵۆزیت تووش بوو.

یەکسانبوون و کردەهێمای بەراورد

زۆرترین هەڵە لەکاتی داڕشتندا توشی پڕگرامنووس دەبێتەوە ئەوەیە، کەلەجیاتی بەراورد دەجێت یەکسانبوون بەکاردەبات. وەکو لەپێتر ئاماژەمان بۆ کرد، فێربوونی زمانێک پێویستی بەتێگەیشتنی بنەماکان هەیە. تەماشایەکی ئەم نمونەیە بکە:

<?php
$check = $name == 'Amanc'; //le nrxi $name le rizbendi 'Amanc' depşknêt u paşekewtî dekat( Hawtabûn )
                         
$check = $name = 'Amanc';  // Paşekewtî nrxi $name dekat le rizbendi 'Amanc' da.
?>

زۆرکات سەرلێشێواندنێک دروست دەکات لەکاتی مامەڵەکردن و دانانی ڕستەیەکی ئەگەری if دا. بەوشێوەیەی کەسەر لەپڕۆگرامۆکەکە دەشێوێت ئایا بەراورد(هاوتابوون) بکات بۆ نرخەکە یان یەکسانبوون. ئەمەش وادەکات نرخ و فرمان وەڵامەکان لەدوای خۆی بەنادروستی بداتەوە. ژیرانەترین ڕێگا ئەوەیە کەجۆن بەرگە لەم بەراورد و یەکسانبوونە بگریت و بۆ پڕۆگرامۆکەکە ڕوونی بکەیتەوە کەچیت مەبەستە.

<?php
"Amanc" == $name;
?>

لێرەدا تەواو ڕوونکراوەتەوە کەمەبەست لەڕیزبەندی Amanc تەنها بەراوردە لەگەڵ $name وە یەکسانبوون نییە. بەم شێوەش ئەو دوودڵیە بەربەست دەکەیت. وەلەئەگەری بەرامبەردا کەیەکسانبوونە هیچ بوونی نییە و ناشبێت، چونکە ناکرێت ڕیزبەندێک یەکسانبوونی نرخێکی گۆڕاوێک بێت و هەڵەیە.

<?php
$check = "Amanc" == $name; // eîpşknêt le $check [true/false] paşekewtî dekat
$check = $name = "Amanc";  // eme serçaweî hellek niye!!
$check = "Amanc" = $name;  // Yeksanbûn le rizbendêkda nakrêt HELLEYE!!
?>

گرێدانی لۆجیکی [Logical Combinations]

گرێدانی لۆجیکی مەبەست زۆرتر لەگرێدانی مەرجە جیاوەزاکانە لەپرؤگرامۆکەیەکدا. بۆ نمونە گرێدانی دوونرخ و برگەی پێشتر لەجۆرە داتایەکی Boolean دا و لەئەنجامی ئەواندا ئەنجامێک یان داخوازیەکی نوێ دەرپەڕێنیت. لەبواری تێوێریدا بۆ دوو نرخی گۆڕاو 16 جۆرە کردار هەیە کەبۆ true یان false دەگەێڕدرێنەوە و وابەستەن. لەکاری ڕۆژانەماندا تەنها 7 لەو کردار\گرێدانە دەکرێن و ئەمانیس دەگەڕێنەوە بۆ 3 دانەی سەرەکی و 4ی نیمچە هاوپێچ. زمانی PHP تەنها چوار لەوجۆرە گرێدان\کردارانە بەکاردەبات وەکو بنەچە. هەرچی ئەوانەی ترە بەدەستکرد لێرە و لەوی بەکاردەبرێن.

گرێدان بە AND ـەوە

ئەم جۆرە گرێدانە لەهەمویان لۆجیکی ترە، کاتێک نرخێک ئەنجامی true دەدات ئەگەر هەڵبژاردنەکان true بوون. بۆ نمونە ئارا کاتێک دیاری من وەردەگرێت، ئەگەر لەتاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ سەرکەوتوو بوو هەروەها دڵی جوانێک بپێکێت. ئەگەر لەو دوو مەرجە یەکێکیان نەبوو هەمان شت دیاریەکەی منیش فت :). ئێستا بائەم نمونەیە بکەین بەکۆدێکی ڕوونتر:

<?php
$var = false and false;  // encami dekate false
$var = false and true;   // encami dekate false
$var = true  and false;  // encami dekate false
$var = true  and true;   // encami dekate true
$diyari = $derchun_leexmun and $pekani_cwanek;
?>


Argument 1 (A) Argument 2 (B) Result (Q)
0 0 0
0 1 0
1 0 0
1 1 1

لەهەمان کاتدا & هەرهەمان مانایە.

گرێدان بە ORــەوە

لەم شێوە گرێدانەوە وەکو لایەنی زمانەوانی کەبەمانای یاخود یان ی کوردی دێت. بۆ نمونە ئارا دەتوانێت لەگەڵ جوانەکەدا ئاشتبێتەوە، ئەگەر دەستەگوڵێکی بۆ بنێرێت بەدیاری یاخود بەدەمی داوای لێبوردنی لێبکات. بەواتایەکی تر لایەنی بەرامبەر بەیەکێک لەو دوو ئەگەرە ڕازیە. ئەگەر هەرکامیان بێت ئامادەیە وەکو جاران ببێتەوە لەگەڵ ئارادا. ئەگەر ئارا هەردووکیان بکات ئەوا هەمان شت. لێرەدا مانای یاخود OR بۆدەردەکەوێت کەبەشێوەیەک لەشێوەکان لەگەڵ AND دا هاوتەریب نییە.

<?php
$var = false or false; // encami dekate false
$var = false or true;  // encami dekate true
$var = true  or false; // encami dekate true
$var = true  or true;  // encami dekate true

$Ashtbunewe = $chepke_gull or $qsekirdin_pekewe;
?>

وەکو لیستەکەی سەرەوە دەتوانین ئەم تێڕوانینە بخەینە خشتەکەوە ئەمجارە:


Argument 1 (A) Argument 2 (B) Result (Q)
0 0 0
0 1 1
1 0 1
1 1 1

گرێدان بە NOTــەوە

لەم شێوە گرێدانەدا تەنه یەک نرخی جۆرە داتای دەوێت نەوەکو وەکو ئەو دوانەی پێشووتر دوو نرخ. لێرەدا دەبێت جوان وردبینەوە کەبریتییە لەڕەتکردنەوەی هەمان گرێدراوی دوای خۆی. یان باشترە بڵێین کاتێک TRUE بوو دەبێتە FALSE و بەپێچەوانەشەوە هەر دروستە != کەبەشەکەنای پێشوودا باسمان کرد. ئێستا ئەگەر نمونەیەک وەربگین بۆ زۆرتر تێگەشتن:

<?php
$wishe = !$jimare;
?>
  • لێرەدا مەبەستمان ئەوەیە کە وشە یەکسان نییە یان بریتی نییە لەژمارە.

بانمونەیەکی پێشکەوتوو تر تەماشا بکەین:

<?php
$var = $x != $y;    // legell !=
$var = !($x == $y); // legell !(==) gringe kewaneke.
?>
  • لێرەدا نرخەکان بۆ سێیەم دەرەنجام ناگەڕێنەوە.
Argument 1 (A) Result (Q)
0 1
1 0

گرێدان بە NAND

لەپاڵ ئەو سێ شێوازی گرێدانەدا، شێوەگریذانی NAND هەیە کەگرێدانێکی وردترە یان پێشکەوتوو ترە. کەلەهەردووک شێوەگرێدانی NOT و AND پێکهاتووە . لەزمانی PHP دا دەتوانرێت لەپاڵیاندا ئەم شێوە گرێدانەش بەکار ببرێت. باتەماشایەکی ئەم نمونەیەوە خوارەوە بکەین:

<?php
$check = !($var1 and $var);    // AND -> NOT = NAND 
$check = !$var1 and $var;      /* Lêreda NAND niye, yekemcar  $var1 berperç dedrêtewe paşan bo AND derrwat */
?>

لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت ئەرکی بەپەرچدانەوەی ڕاستیەکە کەلەشێوەگرێدانی AND بۆمان ڕوونبۆتەوە، بۆیە زیاتر ڕوونکردنەوەی ئەم کرداری گرێدان و پاشان بەرپەرچدانەوەی گرێدانێک لەگرێدانێکدا لەم خشتەیەوە زیاتر ڕوونتر دەبێتەوە:


Argument 1 (A) Argument 2 (B) Result (Q)
0 0 1
0 1 1
1 0 1
1 1 0

ئەگەر سەرنجی یەکەم بڕگە و کۆتاییەمین بڕگە بدەیت، بۆ دەردەکەوێت کەکرۆکی ئەم بەپەرچدانەوەی گرێدانە چۆن لەکردارێکی وادا دەردەکەوێت.


گرێدان بە NOR

لێرەدا نزیکەیی هەمان پێناسەی سەرەوەیە واتا شێوگرێدانی پێشکەوتووە لە شێوەگرێدانی OR و NOT دا و بەم شێوەیەش ئەمجارە هەمان بەستن لێکتێگەشتن نییە، بەڵکو وەگەڕخەری PHP وەکو ناسین بەتەنها نایناسێت بەڵکو ئەنجامی بەشێوەگرێدانی OR و بەرپەرچدانەوەیەتی بە ! کەلەم نمونەیەی خوارەوەدا دەیبینین:

<?php
$check = !($var1 or $var);    // OR -> NOT = NOR
$check = !$var1 or $var;      /* Lêreda NOR niye, çûnke yekemcar berprçî $var1 dedrêtewe, paşan denêrdrêt bo OR u $var */
?>

ئێستا باتەماشا بکەین بەشێوەیەکی لۆجیکی و بیخەینە خشتەوە وەکو نمونەکانی سەرەوە:


Argument 1 (A) Argument 2 (B) Result (Q)
0 0 1
0 1 0
1 0 0
1 1 0

گرێدان بە XOR

شێوەیەکی تری گرێدانی پێشکەوتووە کەرسەرچاوەی لە OR گرتووە بەڵام لەمەیاندا تەنها یەک TRUE قبووڵ دەکات. بەواتایەکی تر ئەگەر هەردوو نرخەکە TRUE بوون ئەنجامەکەی FALSE دەردەپەڕێنێت. تەماشایەکی ئەم نمونەیە بکە:

<?php
$check = ($var1 and !$var2) or (!$var1 and $var2);
?>

لەبەرئەوەی کەس لەزمانی PHP لەم شێوە گرێدانە تێکەڵی یەکتری ناکات، بۆیە شێوەگرێدانی XOR مان هەیە و X بەمانای exclusive دێت.

<?php
$check = false xor false;  // false
$check = true  xor false;  // true
$check = false xor true;   // true
$check = true  xor true;   // false

$regezi_drust= $ya_nere xor $ya_meye;
?>

گرێدان بە XNOR

Switch statements

کورتەکردنەوە [Abbreviations]

ئاڵقەکان [Loops]

ڕەیزەکەکان [Arrays]

خاڵی پشکنین [Checkpoint]

پێناسەکردن [Indent]

نەگۆڕەکان [Constants]