دەربارەی چاوگ
ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەوبوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت.
پڕۆژەمان چییە؟
پڕۆژەمان لەکاتی ئێستادا بریتییە لە مەکۆکان و ئێرە دیارە ئێرەش وەکو یەکەم ویکی ئایتی کوردی دەمانوێت بابەت و زانیاریەکان بەزمانی کوردی پەخش بکەین. لێرەدا بەتایبەت دەمانەوێت سنوور نەبێت لەنێوان کەسی بەخشەر و خوێنەردا و بەرگی هیچ خاوەنێتیەک نەکرێت بەزانیاریەکاندا. تەنها و تەنها بۆ بەرەوپێشچوونی زانست بن.
مەکۆکان
- لینوکس
- سەرەتا و دامەزراندن: بۆ لینوکس؟ دەمەوێت دایمەزرێنم، کامە دابەشکردن بۆم شیاوە؟ چین و ئەو پێداویستیانەی کەهەمبێت پێش دامەزراندنی؟ کێشەکانی کاتی دامەزراندن.
- لەسیستەمەکەدا: نەرمەکاڵاکان، کارەکانیان، دامەزراندنیان و دەستکاری و هەڵبژاردنەکانیان لەسەر ڕوومێز و ڕاژەی لینوکس بەگشتی. ڕاپەڕاندن و باشترین و دروسترین ڕێگە.
- کۆمپیویتەر و ئینتەرنێت بە گشتیی
- نەرمەکاڵا: هەموو ئەو نەرمەکاڵایەی بەبەستنەوەیان بەهێڵی ئەنتەرنێتەوە کارا دەبن و نەرمەکاڵای تری سەر کۆمپیوتەر، کێشەکانیان و ڕێکخسنەکانیان. مەبەست لەو نەرمەکاڵایانەیە کەلەژێر سەرچاوەی و کراوە و مافی بڵاوکردنەوەی خۆڕادا پەخش دەکرێن.
- ڕەقەکاڵای کۆمپیوتر: کێشەکانیان چین؟ جۆرایەتیان تاچەندە و بۆ کام کار دەشێن؟ ڕایەڵە و بەستنەوەی پارچەکان.. ئامۆژگاریەکان دەربارەی جۆرایەتی ڕەقەکاڵایەک لەگەڵ نەرمەکاڵادا و چۆنیەتی کارکردنیان. هەروەها کۆکردنەوەی زانیاری پێش دابینکردن.
- وێب و ماڵپەڕ
باوەڕمان بەچییە؟
باوەڕبوون بەفەلسەفەی بەخشینی بێبەرامبەر و ماندووبون لەپێناوی ئامانجێکی مرۆیدا وامان لێدەکات لەهەمان کاتدا هاوڕاو و تەریب بین لەگەڵ بنەماکانی OSL دا ئەمەش بەڕوونی لەخواری ئێرەوە ئاماژەی بۆ کراوە. کرۆکی باسکردنێکی کوردی دەتوانن GNU چییە؟ بیخوێننەوە.
لۆگۆکەمان
لۆگۆکەمان بریتییە لە چاوگ و تەنها سێخاڵی ژێر پیتی چـ گۆڕدراوە بەپارچەیەک لەلۆگۆی سەرچاوەی کراوە.