Lighttpd ڕاژەکارێکی سووکەڵەی وێبە لەلایەن Jan Kneschke بۆ یەکەمینجار داهێنراوە و داڕێژراوە پاشان وەکو پڕۆژەیەک لەژێر مافی لەبەرگرتنەوەی BSD دا پەرەی سەندووە. لەزۆر شوێندا یان لەلایەن زۆرەوە بەئەلتەرناتیڤێکی بەهێزی Apache دانراوە (وەکو لە LAMP باسکراوە). دیارە لێرەدا مەبەستمان هەڵسەنگندن نییە بەو یان بەوانەی تر بەڵکو کارکردنێتی لەگەڵ وێبدا بەتایبەت PHP و FastCGI کەیەکێکە لەهەرە بەرزترین ئاستەکانی پاراستن بۆ ڕاژە. هەرچەندە سیستەم ئەو کاتە پارێزراوە کەکوژاوەتەوە و دەرهێڵە :).
دامەزراندن و ڕێکخستن
لێرەدا نامانەوێت کردارە دووبارەکراوەکان هەمیشە بڵێینەوە. ئایا کام دابەشکرنی لینوکس کامە ئامراز بەکاردەبات یان کامە شێوە گورزە. تەنها ئێمە وەکو باوە ڕاژەیەکی خێزانی دێبیان وەردەگرین کەنمونەیەکی تێروتەسەلە بۆ هەموو ئەوانی دیش.
دامەزراندنی Lighttpd
پێش هەمووی دەبێت گورزەی دابمەزرێنین.
# apt-get install lighttpd
دامەزراندنی MySQL
لێرەدا پێویستت بەدوو گورزە هەیە کەوەکو ڕاژە و ڕاژەخواز دابمەزرێنین.
# apt-get install mysql-server mysql-client
دامەزراندنی PHP-CGI
لەبابەتی تردا وەکو LAMP ئاماژە بەگورزەی بنەڕەتی PHP کراوە بۆ دامەزراندن لەگەڵ mod_php کەدەتوانین بڵێین خراپترین و مەترسیدارترین دۆخی بنەڕەتی ڕاژەیە (بەم هۆیە زۆر ڕاژە بوون بەخۆراکی ڕۆژانەی DDos Attack و PHPSHELL ). بەڵام لێرەدا گورزە دەگۆڕێت و دەبێت ئەمە دابمەزرێنین(تاوەکو FastCGI) بەگەڕبخەین:
# apt-get install php5-cgi
تێبینی گرنگ: ئەوە لەبارچاوە بگرە کەئیتر پەڕەی PHP.ini دەپەڕێت بۆ /etc/php5/cgi/php.ini ، تکایە ئاگاداری ئەوەبە! هەروەها بەدامەزراندنی ئەم گورزەیەس ئیتر جادەکەی پان نییە و پشتی لێمەدەرەوە و لێخوڕیت. هەروەها تێبینی ئەوە بکە لەخێزانی دێبیاندا ئەم دەستکارییە بکە لەپەڕەی /etc/php5/cgi/php.ini ئەم ذێرە کەناچالاکە بیگۆڕە بۆ cgi.fix_pathinfo = 1 تاوەکو چالاک بێت.
|
چالاککردنی fastcgi
ئەمەش بەم شێوەیە دەکرێت:
# lighttpd-enable-mod fastcgi
تێبینی گرنگ: ئەمە لەڕاژە و دابەشکرنی تردا ئەکرێت شێوەی تری هەبێت |
نمونەیەک کاتێک بەدەستکرد چالاکی بکەین لە lighttpd.conf
بەم شێوەیە: