ویکی چاوگ : گرووپێکی ئایتی کوردیین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا، دەمانەوێت پەرە و گرنگی بەو بوارە بدەین بە زمانی کوردی. ئێمە گرنگی دەدەین بە سەرچاوە کراوە، لینوکس/یونیکس بەگشتی و بە پڕۆژەی وێب، ڕاژەکار و ڕاژەخوازی وێب. هەمان کات چوونە نێو ئەودیوی سیستەمەکانی کارپێکردنی کۆمپیوتەر و پاراستن و بەرگریی و بەڕێوەبردنی ڕاژە و بەرنامەداڕێژی. دەمانەوێت ئەوە بنووسین و بکەین کە خۆمان بەدیمان نەکردبێت پێشتر. دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بگریت لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان یاخود ئیمەیڵی بەڕێوبەرەکان postmaster AT chawg DOT org یان پەڕەی پەیوەندی بەکاربەرە. لە خوارەوەش وەکو هەنگاوێکی نوێ، کەناڵێکی ڕادیۆی تۆمارکراومان هەیە، دەتوانن لە هەر شوێنێکی جیهان بن لە ڕێگەی مۆبایل و کۆمپیوتەرەوە یاخود بە شێوەی دەرهێڵ دایبگرن و گوێبیستی بن.
سەردانی یەک لەو بەستەرانەی (کەناڵانەی) دانراون بکە بۆ گوێگرتن لە نوێترین ئەڵقەی پۆدکاست و ئەو ڤیدیۆکاستانەی بڵاودەکرێنەوە. گەر سوودی هەن، ئەوە تۆش بیناسێنە. یا ڕەخنە و پێشنیازت هەیە، ئەوە لەژێر ئەڵقەکە یاخود بە نامەی تایبەتی بینێرە. لە هەردوو حاڵەتدا سوپاست دەکەین.
- نوێترین ئەڵقەی پۆدکاست لەو شوێنانەی بەرامبەر دانراوە. لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ ــەوە زیاتر گرنگی بە ناوەڕۆکی فێرکاری دەدەین، کە دەتوانن لەسەر چاوگ لە یوتوب بیاندۆزنەوە.
بڵاگی چاوگ کراوەتەوە
مەمبڵ بەرنامەیەکی دەنگە بە تەکنەلۆژی IP (VoIP) کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ بەکارهێنان لەلایەن یاریزانانەوە/گەمەکەرانەوە داڕێژراوە و هاوشێوەی بەرنامەکانی وەک TeamSpeak ــە. ڕاژەخوازی مەمبڵ، کە بە ڕوومەتی سەرەکی QT پرۆگرام کراوە. ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە ڕێگەی هەمان ڕاژەوە قسە لەگەڵ یەکتر بکەن. ڕووکارێکی کارگێڕی زۆر سادەی هەیە و تایبەتمەندی جۆرایەتی دەنگی بەرز و وەستانی کەمی هەیە. هەموو پەیوەندییەکان کلیل دەدرێن و هاش دەکرێن. بەهۆی ئەوەی دەتوانیت خۆت بەڕێوبەری دامەزراندنی بکەیت، لەسەر ڕاژەی خۆت. ئێمەش لە چاوگ سوودمان لێ وەرگرتووە و دامانمەزراندووە لەسەر ڕاژەی خۆمان و تایبەتە. بەهۆی ئەوەی لەکاتی قەیرانی نێتدا سەردەمی کۆرنا، زۆر خزمەتگوزارییەکانی تر، کە سەرچاوەی تریان هەبوو یاخود خۆڕایی بوون، کێشەی بڕینی دەنگ و دەرهێڵبوونی هەبوو. زیاتر بخوێنەوە
زۆرتر خوێندراوەکان
- وێب داڕشتن: Kurdish_latin_in_html | @font-face | Webmaster | CSS | PHP |HTML
- گنو/لینوکس:دابەشکردنى گونجاو | گنو/لینوکس | Debian | Fedora | Ubuntu | LAMP | CLI | Chmod
- پڕۆگرامسازی: زمانی پڕۆگرامسازیی فۆرتران
- نەرمەواڵە: Lighttpd | MySQL | Python | Drupal | Grep | VIM | PostgreSQL | نەرمەکاڵای_خۆڕا
- ڕەقەواڵە: MotherBoard | ڕەقەکاڵای کۆمپیوتەر
- ڕایەڵە: Network | Httpd
- مۆبایل: بادا | ميگۆ | سیمبیان | مایمۆ
- هیتر: UNICODE | FTP | Richard_Stallman