کورتە
لەدنیای ئەمڕۆی سەر تۆڕی ئەنتەرنێتدا ئەوەندە نەرمەکاڵای خۆڕا هەیە کەبەکارهێنەر دەتوانێت و توانیویەتی دەستبەرداری هەموو ئەو نەرمەکاڵایانە بێت کە بەخۆڕایی نین و بەهایەکی زۆر یان کەمیان هەیە. لەزانستیدا خۆشبەختانە شتێک هەیە ناوی توانا و شێوەی کارە لەکۆتایدا لەهەموویان گرنگتر بەهای ئەو ئامرازەیە کەکارەکە دەکات. زۆر پێیان وایە کراک و سڕیاڵ کارێکە، جێگرەوەی خۆڕاییەکانە، کەلەڕاستیدا لەهەر شوێنێک یاسا هەبێت و بخرێتە ژێر پرسیارەوە قاچاخکردنی نەرمەکاڵاش تاوانێکە وەکو تاوانەکانی تری ترس و تۆقاندن و دزی. بەهەرحاڵ خۆت چەند لەو بیرۆکەیە تێگەشتویت، تەواو ئازادیت و شانی خۆت دواهەمین شتە کەبەرپرسیارێتی هەڵبگرێت، بەڵام ئێمە لێرە بەپێی هاوپۆل ئەو نەرمەکاڵایەنت بۆ ڕیز دەکەین کەبەبێبەرامبەرە و سەرکەوتووە.