ڕیتشارد ستالمان (لاتینی Richard Matthew Stallman) لە ١٦/٣/١٩٥٣ لە ئەمەریکا لە نیویۆرک لە دایکبووە، کەسایەتییەکی چالاکە لە بانگەوازکردن بۆ پرۆژەکانی سەرچاوەکراوە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی سەرچاوەکراوە. ڕیتشارد ستالمان بەرنامەداڕێژەرێکی بەناوبانگە و شارەزاییەکانی لە بەرنامەداڕشتندا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی لاوێتی و کاتی خوێندنی دواناوەندی.
پرۆژەی گنو GNU
ڕیتشارد ستالمان لە سێپتەمبەری ١٩٨٣ کاری کرد بۆ پێکهێنانی پرۆژەیەک بەناوی GNU operation system کە مەبەستی دروست کردنی سیستەمێکی کارپێکردن بوو لەسەر بنچینەی سەرچاوەکراوە. بڕوانە GNU. ساڵی ١٩٨٥ یەکەم مانیفێستی لەسەر GNU بڵاوکردەوە.
بەستەری دەرەکی
- ماڵپەڕی تایبەتی ڕیتشارد ستالمان