لە ئوبونتووی وەشانی ١٠.٠٤ ەوە دوگمەکانی پەنجەرە؛ داخستن، گەورەکردن و بچوککردنەوە گواستراوەتەوە لای چەپ. گەر ئەو شێوەیەت بەدڵ نییە بەم هەنگاوانە بیهێنەوە لای ڕاست:
- دەست بنێ بە Alt + F2
- بڕۆ بۆ: apps/metacity/general
- لەلای ڕاست لە خانەی button_layout کرتە بکە و ئەمە بنووسە لە جێگەی
:close,maximize,minimize
ئێستا ئەبینیت دوگمەکان گەڕاونتەوە لای ڕاست.