پڕۆگرامى Synergy بەکاردێت بۆ بەکارهێنانى یەک مشک و یەک تەختەکلیل بۆ دوو کۆمپیوتەر یان زۆرتر لە ڕێگەی بەکارهێنانى ڕایەڵەوە، ئەگەر کۆمپیوتەرەکان یەکێک لە سیستەمەکانى کارپێکردنى لینوکس، ویندۆز، و یان ماک بێت ئەتوانى ئەم کارە جێبەجێ بکەیت، ئەو کۆمپیوتەرى کە مشکەکە یان تەختەکلیلەکەى پێوە دەبێت بە ڕاژەکار (server) یان خانەخوێ (host)، کۆمپیوتەرەکەى تر دەبێت بە client ئەم پڕۆگرامە ئیش دەکات لە هەر سیستەمێک پاڵپشتى TCP-IP بکات. :) بەڵام هەندێک ڕێکخستنى دەوێت، لە خوارەوە باسى ڕێکخستنى ئەم پڕۆگرامە دەکەین لە سیستەمى کارپێکردنى ئوبونتو.
ڕێبەرییەکی خێرا
ئەم ئامرازە Synergy چالاکە لە دانراوەکان بە ئاسانى ڕێک دەخرێت، هەروەها ئیش دەکات لەسەر ڕاژەکار server و لەگەڵ ڕاژەخواز client، کۆمپیوتەرەکەت بانگى QuickSynergy دەکات، ئەگەر ئیشى نەکرد ئەوە لە تێرمیناڵ بانگى بکە بۆ بەجێهێان.
لە ڕاژەخواز - Client
ئەمە هەندێک هەنگاوە جێبەجێ بکە لە کۆمپیوتەرەکەت بۆ ئەوەى کۆنترۆڵى مشک و تەختەکلیلەکە بکەیت،
- داگرتنى QuickSynergy دواى دامەزراندن بڕۆ بۆ
(Applications > Accessories)
- کرتە بکە لەسەر تاپى 'Use' ناوى hostname یان IP address هین کۆمپیوتەرەکەت بنوسە لە خانەى IP،
- کرتە بکە لەسەر Execute،
لە ڕاژەکار - Server
ئەم هەنگاوە جێبەجێ بکە لە کۆمپیوتەر ڕاژەکار،
- داگرتنى QuickSynergy دواى دامەزراندن بڕۆ بۆ
(Applications > Accessories)
- کرتە بکە لەسەر 'Share' ناوى hostname یان IP address هین کۆمپیوتەرى ڕاژەخواز بنوسە لە یەکێک لە ئاراستەکراوەکانى سندووق،
- کرتە بکە لەسەر Execute،
ڕێبەری شێوەپێدان - Manual Configuration
ئەمە هەندێک هەنگاوە بۆ ڕێکخستنى synergy بۆ کۆمپیوتەر ڕاژەکار ناوى دەنەیین myserver هەروەها بۆ کۆمپیوتەرى ڕاژەخواز ناوى دەنەیین myclient
لە ڕاژەکار - Server
بۆ شێوەپێدانى synergy بانگى بوخچەى .synergy.conf
بکە یان لێرە بیکەرەوە /etc/synergy.conf
ئەمە نموونەیەکە لە شێوەپێدان کە لە %٩٥ بەکارهێنەرەکان پێویستیان پێ هەیە:
section: screens
myserver:
myclient:
end
section: links
myserver:
right = myclient
myclient:
left = myserver
end
myserver ناوى هۆستى کۆمپیوتەرى ئیشپێکردنى synergy (مشک و تەختە کلیلەکەیە)،myclient ناوى هۆستى کۆمپیوتەرى ئیشپێکردنى synergy (بەکارهێنانى مشک و تەختە کلیل لەلاین myserver ) نوسینى section: screens بەکاردێت بۆ بەکارهێنانى لەلاین کێیەوە،
ئیشپێکردنى Synergy
بۆ ئیشپێکردنى Synergy لە ڕاژەکار ئەم فرمانە بنوسە لە تێرمیناڵ:
synergys
ئیشپێکردن لەلاین ڕاژەخوازەوە،ئەم فەرمانە بنوسە لە تێرمیناڵ،
synergyc <SERVER HOSTNAME>
ئەمە <SERVER HOSTNAME>
بگۆڕە بۆ ناوى هۆستى (myclient) یان ناونیشانى myclient،
ئیشپێکردنى خۆکار Synergy لەدواى چوونەژوورەوە (GNOME)
لە ڕاژەکار - Server
ئەم هەنگاوە جێبەجێ بکە کاتێک دەچیتەژوورەوە یەکسەر synergy ئیش بکات لە GNOME،
System Menu > Preferences > Startup Applications
دواتر کرتە بکە لەسەر "Add" ئینجا ئەمە بنوسە،
synergys
کرتە بکە لەسەر OK لەگەڵ Close،
لە ڕاژەخواز - Client
ئەن هەنگاوە جێبەجێ بکە کاتێک دەچیتەژوورەوە یەکسەر synergy ئیش بکات لە GNOME،
System Menu > Preferences > Startup Applications
دواتر کرتە بکە لەسەر "Add" ئینجا ئەمە بنوسە،
synergyc <SERVER HOSTNAME>
<SERVER HOSTNAME>
بیگۆرە بۆ ناوى هۆستى (myclient) یان ناونیشانی ئایپی myclient،
کرتە بکە لەسەر OK لەگەڵ Close،
ئیشپێکردنى خۆکار Synergy لە پێش چوونەژوورەوە (GDM)
تێبینى:بۆ ئیشپێکردنى Synergy بە شێوەێکى خودکار پێویست دەکات هەمیشە ڕایەڵە چالاک بێت لە هەموو کاتێک،نەوەکو دواى چوونەژوورەوە پەیوەندى لەگەڵ ڕایەڵە بگریت،دەبێت چالاک بێت پەیوەندى ڕایەڵە بۆ هەموو بەکارهێنەرەکان،بۆ ئەوەى هەموو کات چالاک بێت ئەم هەنگاوە جێبەجێ بکە،
System->Preference->Network Connections
دواتر کرتە بکە لەسەر ناوى ڕاپەڵە دواى ئەوە کرتە بکە لەسەر Edit ئینجا "Available to all users" دیارى بکە دواتر کرتە بکە لەسەر "Apply"،ئیستا هەموو کاتێک پەیوەندى دەگریت بە ڕایەڵەوە
لە ڕاژەکار - Server
لە کۆتایی ئەم پەڕگەیە /etc/gdm/Init/Default
تەنیا لە پێش دێڕى says exit 0
ئەمە زۆر بکە،
/usr/bin/killall synergys
while [ $(pgrep -x synergys) ]; do sleep 0.1; done
/usr/bin/synergys
ئەمە زۆر بکە لە کۆتایی /etc/gdm/PostLogin/Default
/usr/bin/killall synergys
while [ $(pgrep -x synergys) ]; do sleep 0.1; done
بۆ ئەوەى دڵنیا بیت لەوەى کە دروست کراوە ئەم فەرمانە بنوسە لە تێرمیناڵ،
sudo chmod +x /etc/gdm/PostLogin/Default
بۆ دروستکردنى پەڕگەى session ئەم پەڕگەیە بکەرەوە /etc/X11/Xsession.d/85synergys
ئەمە زۆر بکە،
/usr/bin/killall synergys
while [ $(pgrep -x synergys) ]; do sleep 0.1; done
/usr/bin/synergys
بۆ ئەوەى دڵنیا بیت ئەم فەرمانە بنوسە لە تێرمیناڵ،
sudo chmod +x /etc/X11/Xsession.d/85synergys
لە ڕاژەخواز - Client
لە کۆتایی /etc/gdm/Init/Default
تەنیا لە پێش دێڕى says exit 0 ئەمە زۆر بکە،
/usr/bin/killall synergyc
while [ $(pgrep -x synergyc) ]; do sleep 0.1; done
/usr/bin/synergyc <SERVER HOSTNAME>
ئەمە <SERVER HOSTNAME> بگۆرە بۆ ناونیشانى ئاى پى یان ناوى هۆستى ئەو کۆمپیوتەرەى کە synergys ئیش دەکات،
ئەمە زۆر بکە لە کۆتایی /etc/gdm/PostLogin/Default
/usr/bin/killall synergyc
while [ $(pgrep -x synergyc) ]; do sleep 0.1; done
بۆ ئەوەى بزانى کە دروستکراوە ئەم فەرمانە بنوسە،
sudo chmod +x /etc/gdm/PostLogin/Default
بۆ دروستکردنى session ئەم پەڕگەیە بکەرەوە /etc/X11/Xsession.d/85synergyc
ئەمە زۆر بکە،
/usr/bin/killall synergyc
while [ $(pgrep -x synergyc) ]; do sleep 0.1; done
/usr/bin/synergyc <SERVER HOSTNAME>
ئەمە <SERVER HOSTNAME> بگۆرە بۆ ناو نیشانى ئاى پى یان ناوى هۆستى ئەو کۆمپیوتەرى کە synergy ئیش دەکات،بۆ ئەوەى دڵنیا بێت ئەم فەرمانە بنوسە،
sudo chmod +x /etc/X11/Xsession.d/85synergyc
ئیشپێکردنى خۆکار Synergy لە پێش چوونەژوورەوە (KDM)
لە ڕاژەخواز - Client
ئەم هەنگاوانەى خوارەوە جێبەجێ بکە،بۆ ئیشپێکردنى synergy لە ڕاژەخواز لە کاتى چوونەژوورەوە بۆ KDM،
ئەمە زۆر بکە لە کۆتایی /etc/kde3/kdm/Xsetup
/usr/bin/killall synergyc
sleep 1
/usr/bin/synergyc <SERVER HOSTNAME>
ئەمە <SERVER HOSTNAME> بگۆرە بۆ ناونیشانى ئاى پى یان ناوى هۆستى ئەو کۆمپیوتەرەى کە synergy ئیش دەکات،بۆ ڕاژەخواز پێویستە دەستکارى Xstartup بکەیت،ئیشپێکردنى root پێش ئەوەى بەکارهێنەر ئیش بە Xsession بکات،بۆ زۆرکردنى ئەم پەڕگەیە بکەرەوە لە کۆتایی /etc/kde3/kdm/Xstartup
،سەێرى ئەمەى خوارەوە بکە،
# Xstartup - run as root before session starts
PATH="$PATH:/usr/bin/X11"
if [ -e /etc/nologin ]; then
# always display the nologin message, if possible
if [ -s /etc/nologin ] && which xmessage > /dev/null 2>&1; then
xmessage -file /etc/nologin -geometry 640x480
fi
if [ "$(id -u)" != "0" ] && \
! grep -qs '^ignore-nologin' /etc/kde3/kdm/kdm.options; then
exit 1
fi
fi
# synergyc process, running as root, ends here. This is the last script in the gdm login sequence before things start running as user.
/usr/bin/killall synergyc
sleep 1
if grep -qs '^use-sessreg' /etc/kde3/kdm/kdm.options && \
which sessreg > /dev/null 2>&1; then
exec sessreg -a -l "$DISPLAY" -u /var/run/utmp \
-h "`echo $DISPLAY | cut -d: -f1`" "$USER"
# NOTREACHED
fi