Truecrypt چییە؟
پرۆگرامێکی سەرچاوەکراوەیە، لەسەر سیستەمە کارگێڕییەکانی لینوکس، ماک و ویندۆز کاردەکات. کاری ئەم پرۆگرامە دانانی وشەی نهێنیە بەشێوەیەکی زۆر تۆکمەو پارێزراوە بۆ بەشەکانی پەپکەی ڕەق harddisk جا چ دەرەکی external harddisk یان ناوەکی Internal harddsik.
چۆنیەتی دامەزراندنی لە دابەشکردنەکانی لینوکسدا
لە ماڵپەڕی [سەرەکی][١] دەتوانی پرۆگرامەکە دابگریت و لە شوێنێکی سیستەم پەڕگەکە هەڵوەشێنەوەو ئەم پەڕگەیە دەبینیت truecrypt-7.0a-setup-x86. گریمان پەڕگەکەمان دەکەوێتە ئێرەوە
/home/tekosher
ئێستا terminal بکەرەوە ئەمە بنووسە.
cd /home/tekosher
ئینجا
./truecrypt-7.0a-setup-x86
دوای جێبەجێکردنی دوایین فرمان پەنجەرەیەک دەکرێتەوە بە گوێرەی زانیارییەکان هەنگاو بە هەنگاو بڕۆ تا دامەزراندن کۆتایی دێت.
بۆ کردنەوەی TrueCrypt لە terminal بنووسە truecrypt