پێشەکی
ئەم زنجیرە وانانەی لێرەوە بەزمانی کوردی دەنوسرێن، زادەی بیری تاکەکەسی خۆمان یان کەسێکی چــــاوگ نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای دەق بەدەقی ئەو وانە زانستی و دروستانەیە کەلەسەرچاوی فەرمی فێربوونی PHP/Manual ڕاژە دەکرێت. ئەم وانانە لە یەکەم هەنگاوە تاوەکو دواهەمین هەنگاو لەفێربوونی ئەم زمانە بەردەوام دەبێت. تەنها وەکو خوێنەر ئاگاداری ئەوەبە کەئەم بابەتانە نوێدەکرێتەوە و پێویستی بەچاکردنەوە و زۆرکردنی بەردەوام هەیە. هەروەکو ئێمە دەنوسین جەنابیشت دەتوانیت دەستکاری بکەیت و چاکیان بکەیتەوە یان دەرکردن و زۆرکردنی تێدابکەیت. لەکۆتایی ئەم وانانەدا دەیکەین بەپەرتووکێکی ئەلیکترۆنی تاوەکو زیاتر سوودمەندبن.
پێداویستی
- بۆ ئەوەی بتوانیت ئەم زمانە فێربیت، دەبێت زمانی HTML بەدروستی بزانیت، ئەگەر لەیەکێک لەزمانە گەورەکانی وەکو C و JAVA شارەزاییت هەبێت. زۆر پێشینەیەکی باشت بڕیوە و ئاسانتر ڕوونترە لەلات. بۆ فێربوونی HTML چاو لێرە بکە.
- پاشان پێویستە کەدەستکاریکەرێکی/نوسەرێکی باشت هەبێت بۆ ئەم کارە، لەکاتی ئێستادا دەستکاریکەری خۆڕایی زۆرن و کارەکان بەسەرکەوتوویی بێخەوش ڕادەپەڕێنن، لەوانە:
تێبینی: هەموو نوسەرەکانی WYSIWYG ئامۆژگاری نەکراوە بۆ نوسینی کۆدەکان و شارەزایی لێیان بەڵگەی شارەزایی نییە لەهیچ زمانێک، نوسەری WYSIWYG وەکو FrontPage & Dreaweaver
دەستکاریکەرێک بۆ نوسینی کۆدەکان
- لەکۆتاییدا تۆ پێویستت بەوەیە ڕاژەیەک هەبێت کۆدەکانی PHP لەسەر وەگەڕبخەیت، ڕاژەخواز زۆرن، لێرەدا بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز ئامۆژگاری دەکەین بە XAMPP :
بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز
XAMPP هەرچەندە ڕاژەخوازی تر زۆرن بۆ ئەم کارە بەڵام بەگشتی ئەوە بەبنەڕەت دەزانین.
بۆ بەکارهێنەرانی لینوکس
گورزەی Mysql-Server و Phpmyadmin و php دابمەزرێنە. ئەم سەرەتا و پێداویستیانە بناغەی وانەکانی داهاتووە، دەبێت بەدروستی و بەبێ هیچ کێشەیەک کارەکان ئەنجام بدەیت و لەبچوکترین کێشە بەدوای چارەسەر بگەڕێی و لەمەکۆکان بینوسیت.
- لەئوبونتو و دێبیان
# apt-get install apache2 apache2-doc php5 php5-mysql mysql-server phpmyadmin
- فیدۆرا
# yum install apache2 apache2-doc php5 php5-mysql mysql-server phpmyadmin
پشکنینی ڕاژە
بۆئەوەی زانیاری لەسەر دامەزراندن و جۆری هەڵبژاردنەکانی PHP بزانیت لەسەر ئەو ڕاژەیە وەکو گۆڕاوەکان و بەستەری سەرەکی و GD Lib کەلەم ڕۆژەدا گرنگی تایبەتی هەیە دامەزراندنی لەسەر ڕاژە و زۆری تر وەکو نرخی بارکردن و بیرۆکە. لەپەڕەیەکی نوێدا ئەم کۆدە دابنێ:
<?php
phpinfo();
?>
بۆ نمونە ناوی بنێ phpinfo.php و باربکە بوخچەی سەرەکی و بانگی بکە لەوێبگەڕ:
http://localhost/phpinfo.php
دەبێت زانیاریەکان نیشان بدات.
دروستکردنی پەڕەیەکی PHP
کۆدەکانی php هەموو کات لەنێو کۆدەکانی html بنیات بنرێت، بۆچوونە ناو مۆدولی PHP ــیەوە دەبێت بە <?php دەستپێدەکات و کۆتاییهێنان بەم مۆدە بە ?> دەبێت. ئەم جۆرە شێوەپێدانە باوترین و گونجاترینە و بەخانەخوێکە دەڵێت کەلەنێو ئەم دوو هێمایەدا کۆدی php هەیە و ڕاژەکارەکە بەوپێی هەڵبژاردنە و ڕێکخستنانە مامەڵەی لەگەڵ دەکات. وە مەرجە هەمووکات پەڕەکان بە .php کۆتایی بێت. ئەمەش بەشێوەیەکی بنەڕەت ئێستا باوە، هەرچەندە لەلایەن بەڕێوبەری سیستەمەکەوە دەتوانرێت بگۆڕدرێت. نمونەیەکی ئاسایی:
<?php
echo "Nmunei kodêkî PHP\n";
?>
وەکو ئاماژەمان پێداوە پێشتر، مۆدی php دەتوانرێت تەنها لەو شوێنە بانگ بکرێت کەدەتەوێت، بۆ نمونە:
<?xml version="1.0" encoding="utf-8"?>
<!DOCTYPE html PUBLIC "-//W3C//DTD XHTML 1.0 Strict//EN"
"http://www.w3.org/TR/xhtml1/DTD/xhtml1-strict.dtd">
<html xml:lang="en" lang="en">
<head>
<title>Sillaw</title>
</head>
<body>
<?php
echo "<p>Lêre kodekanî PHP bnûse</p>\n";
?>
</body>
</html>
بەم نمونەیە دەمانەوێت بڵێین ئەو کۆدەی لەنێو مۆدەکەدا نەنوسراوە وەکو php مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت و دەدرێتەوە بەوێبگەڕ بۆخوێندنەوەی وەکو خۆی بەبێ ئەوەی بچێتەوە ڕاژەکەوە لەوێ بەئامێری php وەگەڕبخرێت و ئەنجا بدرێتەوە بەوێبگەڕ. ئەم ڕۆیستن و خوێندنەوەی لەلایەن ڕاژەکار و ڕاژەخواز و پاشان دانەوەی بەوێبگەڕ گرنگترین بنەمایە لەمەدوا بۆ تێگەشتن لەزیندویی و خۆکاری ئەم زمانە. ئەگەر سەرنجی بدەیت دەبینیت لەسەرەتای کۆدەکاندا ئەم دێڕە هەیە:
<?xml version="1.0" encoding="utf-8"?>
ئەمە بریتییە لەheader وە بوونی ئەمە بەو واتایەیە کەچیتر پێویستت بە setcookie و Header نابێت بۆ ڕێکخستنی.