(كارتی گرافیك graphic card) له كۆمپیۆته‌ردا (یه‌كه unit)یه‌كه كه بڕیار ده‌دات شته‌كان له مۆنیتۆره‌كه‌وه ده‌ركه‌ون. كارتی گرافیكێكی ئاسایی هه‌موو وێنه و (ده‌ق text) و پرۆگرامێكی ویندۆز له‌سه‌ر مۆنیتۆره‌كه پیشان ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بته‌وێ یاریی 3D بكه‌ی ئه‌و كاته ده‌بێ كارتی گرافیكه‌كه‌ت (فره‌وانی capacity)ی 3Dی تێدا هه‌بێ. له كارتی گرافیكی 3Dدا (چاره‌سه‌ركه‌ر processor)ێكی گرافیكی زێده و (فره‌وانی capacity)ی (بیرگه memory) هه‌یه و خێراییی ئه‌وانه بڕیار ده‌ده‌ن كه چه‌نده باش یاریی 3D پیشان بدرێت.
بۆ نووسینگه‌یه‌كی ئاسایی كارتی گرافیكێكی ئاسایی به‌س و تێروته‌سه‌له، به‌ڵام كۆمپیۆته‌ری یاری پێویستی به كارتێكی گرافیكی 64 میگابایتی بۆ سه‌ره‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر بته‌وێ دوو مۆنیتۆر به‌كار بێنی ده‌بێ كارتی گرافیكێكت هه‌بێ كه پشتیوانیی dual display ی هه‌بێ. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت به ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه پێوه‌ند بده‌ی، ده‌بێ كارتێكی گرافیكت هه‌بێ كه (ده‌رۆچكه output)ی ته‌له‌ڤزیۆنی هه‌بێ.
زانستپەروەرانی کورد، (ڕێنوێنی کڕینی کۆمپیوتەر - بەشی سێیەم)، دیاکۆ هاشمی