نەرمەکاڵایەکی سەرچاوەکراوەی وێبە بۆ بەڕێوەبردنی بنکەدراوی MySQL. بەزمانی PHP نوسراوە. یەکێکە لە باوترین کەرەستەکان کە بەکارهێنەر و بەڕێوبەری ڕاژە بەکاری دەبەن. دیارە بۆ مەبەستی سووکەڵەکردن و زیاتر ئاسانترکردنی بەشەکان زمانی جێگیر و بزۆکی تریش لێرەولەوێ بەکارهاتوون وەکو HTML CSS وە JavaScript لە پەڕەکانی بەڕێوبەرایەتی. وەکو گورزە بۆ دامەزراندن بە نزیکەیی لە هەموو جۆرە سیستەم و دابەشکردنەکاندا هەیە.
چۆنیەتی دامەزراندنی
دامەزراندنی لەسەر هەموو سیستەمەکان، تەنها لە ئامرازەکانی سیستەمەکە دەگۆڕدرێن. ئەگینا ناوی بوخچەکە و ڕاژەکە هەر وەکو خۆیەتی. لێرەدا لەسەر بڵاوترین و باوترین دایکە دابەشکردنی لینوکس دێبیان باس دەکەین، کە زۆرترین ڕاژەی ئەمڕۆشی لەسەرە. ئەم وردەکاریانە لە وەشاندنی نوێکاندا زۆر گرنگی پاراستن/ئاسایشی هەیە.
دامەزراندن
بۆ دامەزراندن
# apt-get install phpmyadmin
ئێستا سەردانی YOUR IP/phpmyadmin بکە لە وێبگەڕەکەت. ئەوە بزانە کە بە هەمان ناو و تێپەڕەوشەی MySQL دەتوانی بچیتە ژوورەوە. کە ئەویش root و تێپەڕەوشەش ئەوەی کە کاتی دامەزراندنی MySQLـــە. ئێستا بۆ دڵنیاکردنەوە و جیاکردنەوەی