نەرمەکاڵایەکە بۆ گواستنەوەی پەرگەکان بەکاردێت لە نێوان و ڕاژە و ڕاژەخوازەکاندا. تایبەتمەندی ئەم کە لە SCP جودا دەکاتەوە، ئەوەیە ئەم دەتوانێت پەڕگە دووبارەکان بهێڵتەوە و تەنها گۆڕانکارییە نویکان بگوازێتەوە. بۆیە یەکێکە لە تووڵە/پڕۆگرامە گرنگەکان لە دروستکردنی پاڵپشت Backup لەسەر ڕاژەکان. ئەم پڕۆگرامە سوود لە Checksum searching وەردەگرێ بۆ ناسینەوە و بارکردنی پەڕگەکان لە هەموو ئەگەرەکاندا.
بەکارهێنانی
ڕووکاری سەرەکی فرمانەکانی لەم ڕەگەوە دێن، کە:
# rsync FLAGS/OPTIONS SRC DEST
زۆر گرنگە لە هەموو فرمانەکاندا -a دابنێی، چونکە سەلامەتی گواستنەوەی دەسەڵاتەکانی پەرگە و بوخچە بۆ خاوەنەکانیان دەهێڵێتەوە. ئەمەش بۆ بەڕێوبەر و پڕۆگرامەکانی ڕاژە و سیستەم زۆر بایەخدارە.
هەندێک لە فرمانەکان
- -r بوخچەکان ڕوونووس دەکات
- -l بەستەرە پەڕگە ڕوونووس دەکات
- -p مافەکانی پەڕگەی سەرچاوە دەهێڵێتەوە
- -t کاتەکانی پەرگەی سەرچاوە دەهێڵێتەوە
- -g مافەکانی گرووپ بۆ پەرگەی سەرچاوە دەپارێزێ
- -o مافەکانی خاوەنێتی پەڕگەی سەرچاوە دەهێڵێتەوە (root)
- -D زانیاری ئامێرەکانی سەرچاوەکە دەپارێزێ (root)
کاتێک پەڕگەیەک دەگوازێتەوە بۆ ئەو هەژمارەی دەسەڵات و مافی هەیە لەو پەڕەیە:
rsync -a /boot/grub /bo/buxche
یاخود پەڕگەکان بکاتە شێوە پەڕگەی پەسطێنراوە TAR و لە شوێنێکدا هەڵی بگرێت:
# rsync -zvh pallpisht.tar /tmp/backups/
یان گواستنەوەی گورزەیەک پەڕگە بۆ شوێنێکی دیاریکراو لەسەر ڕاژە بە:
# rsync -avz bo/gurze/ root@192.168.1.124:/home/sia
یان کاتێک پەڕگەکان لەسەر ڕاژەیە و دەتەوێت بیخەیتە نێو ئامێری بەردەستت و بوخچەیەکەی تایبەت هەمان شت:
# rsync -avzh root@192.168.1.124:/home/sia/mallper /tmp/gurzekan