له ساڵی 1997ـه‌وه سیسته‌می په‌یوه‌ندی "بنه‌مای-كۆمپیوته‌ر"ـه‌كه‌ی من سپۆنسه‌ر و دابین كرا له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئینتێڵه‌وه، تابڵێت-كۆمپیوته‌رێك جێگیركرابوو له‌سه‌ر ده‌سته‌كانی كورسییه-پێچكداره‌كه‌م، كه پاوه‌ری له پیلی كورسییه پێچكداره‌كه‌مه‌وه وه‌رده‌گرت. هه‌روه‌ها پیلی ناوه‌كی تابڵێته‌كه وایده‌كرد كه كۆمپیوته‌ره‌كه له‌كاركردن به‌رده‌وام بێت له‌كاتی پێویستدا.
ڕووكاری په‌یوه‌ندی(interface) سه‌ره‌كی من له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ره‌كه‌م له‌ڕێی پرۆگرامێكهوهبوو به‌ناوی (EZ Keys)، كه نووسرابوویه‌وه له‌لایه‌ن (Word Plus Inc.)ـه‌وه. ئه‌م به‌رنامه‌یه كیبۆردێكی نهرمهكاڵایی دابین ده‌كات له‌سه‌ر شاشه‌كه. كارسهرێك(مؤشر- cursor)كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی به‌سه‌ر كیبۆرده‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت به‌پێی ڕیز یان ستوون(row or column). من ده‌توانم كاراكته‌رێك هه‌ڵبژێرم به جووڵانی گۆنام بۆ وه‌ستانی كارسهرهكه. جووڵه‌ی گۆنام ده‌ستنیشان ده‌كرێت له‌لایه‌ن سویچێكی-ئینفراڕێدهوه(تیشكی ژێرسوور) كه جێگیركراوه له‌سه‌ر چاویلكه‌كه‌م. ئه‌م سویچه ته‌نها په‌یوه‌ندی منه به كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه. (EZ Keys) به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌لگۆریثمی پێشنیاره-ووشه‌ی(word prediction) تێدایه، له‌سه‌ر من ته‌نها پێویسته كه له پێشدا یه‌كه‌مین دوو پیتی كاراكته‌ره‌كه بنووسم، دواتر ده‌توانم كۆی ووشهكه هه‌ڵبژێرم، هه‌ركات ڕسته‌یه‌ك پێكه‌وه ده‌نێم، دواتر ده‌توانم بینێرم بۆ ئامێری (speech synthesizer)ـه‌كه. وه ڕه‌قه‌كاڵا (synthesizer)ی جیایش به‌كارده‌هێنم كه دروستكراوه له‌لایه‌ن (+Speech)ـه‌وه. ئه‌مه باشترین شتێكه كه من بیستوومه، هه‌روه‌ها ئه‌مه لههجهیهكم پێده‌دات كه بهجۆراوجۆر وه‌سف ده‌كرێت، وه‌كو ئه‌سكه‌نده‌ناڤی، ئه‌مریكی، یان سكۆتله‌ندی.
له ڕیگه‌ی (EZ Keys)ـه‌وه من ده‌توانم كه كۆنتڕۆڵی ماوسیش بكه‌م له ویندۆزدا. ئه‌مه ڕێگه‌م ده‌داتێ كه كاربكه‌م له‌هه‌موو كۆمپیوته‌ره‌كه‌مدا. ده‌توانم چێكی ئیمه‌یڵ بكه‌م له‌ڕێگه‌ی كلاینت ئیمهیلی (Eudora)ـه‌وه. وه‌گه‌ڕان بكه‌م له ئینته‌رنێتدا به‌به‌كارهێنانی فایه‌رفۆكس، وهلێكچهریش بنووسمه‌وه به‌هۆی نۆت-پادهوه. دواهه‌مین كۆمپیوته‌ری من له‌لایه‌ن ئینتێڵه‌وه بونیادنرا له‌سه‌ر پرۆسێسه‌ری (Core i7)، وه په‌پكه‌ی ڕه‌قی (SSD 520 Series). هه‌روه‌ها وێبكامێكی تێدایه كه به‌هۆیه‌وه سكایپ به‌كارده‌هێنم بۆ ئه‌وه‌ی له‌په‌یوه‌ندیدا بم له‌گه‌ڵ هاوڕێكانمدا. من ده‌توانم كۆمه‌ڵێكی زۆر ده‌ربڕینم هه‌بێت له‌ڕێگه‌ی زمانی جه‌سته‌وه(ڕووخسار)، بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ده‌مناسن به باشی.
هه‌روه‌ها ده‌توانم موحازه‌ره بده‌مه‌وه. پێشتر لێكچه‌ره‌كان ده‌نوسمه‌وه، وه خه‌زنی ده‌كه‌م له‌ناو هارددیسكهكهدا، دواتر ده‌ینێرم بۆ (speech synthesizer) له‌یه‌ك كاتدا یه‌ك ڕسته به به‌كارهێنانی نه‌رمه‌كاڵای (Equalizer) كه نووسراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن (Word Plus)ـه‌وه. ئه‌مه به ته‌واوی و به‌باشی كارده‌كات، وه ده‌توانم لێكچه‌ره‌كان تاقیبكه‌مه‌وه و جوانكاری تێدابكه‌م، به‌رله‌وه‌ی پێشكه‌شی بكه‌م. من چاوده‌گێرم بۆ ته‌كنه‌لۆژیا یارمه‌تیده‌ره نوێیه‌كان، له ئێستادا ئینتێڵ سپۆنسه‌ری تیمێك ده‌كات له ئه‌ندازیاره‌كانی بۆ دیزاینكردنی سیسته‌مێكی نوێ بۆ ناسینه‌وه‌ی ڕووخسار، به‌ئارمانجی په‌ره‌پێدان و خێراكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی من. هه‌روه‌ها هه‌ندێك ئایدیای تازه‌یان هه‌یه سه‌باره‌ت به نه‌رمه‌كاڵای په‌یوه‌ندی من، وه بینی ئه‌نجامی ئه‌مه دڵخۆشكه‌ره. واده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ته‌واوی په‌یماندراوه، هه‌روه‌ها من ئه‌زموونم هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕووكاری كۆنتڕۆڵكردنی مێشكدا بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ره‌كه‌مدا هه‌رچه‌نده ئه‌مانه به‌ته‌واوی كارناكه‌ن وه‌ك كرداری سویچی گۆنام.
سەرچاوە
دەقی پەڕە.[١]
نوسینی: ستیڤن هۆوكینگ
و. له ئینگلیزییه‌وه: هاوار به‌رزنجی
- ↑ The Computer, The Computer.