چۆنێتی دامەزراندنی ڕاژەی سامبا Samba بۆ ڕاژەی یونیکس و لینوکس و FreeBSD
ئێمە لە چاوگ ڕاژەی ئۆبونتو بەکاردەبەین بۆ ئەم فێرکاریە.
تێبینی گرنگ: تکایە لەبیرت نەچێت هەموو ناوە گۆڕاوەکانی وەکو chawg, xom, zryan, user1 لە کوێدا بەرچاوت کەوت بیگۆرە بە ناوەکانی خۆت دروستت کردووە.. |
بۆ دامەزراندنی پاکەتی سامبا لە تێرمینال ئەم فەرمانە بنووسە.
sudo apt-get install samba samba-common
پاشان ئەم فەرمانە لە تێرمیناڵ بنووسە بۆ ئەوەی بزانیت چی وەشانێکی سامبا دابەزیوە..
smbd --version
هەروەها پێشنیار دەکەین ئەم پاکەتەش بۆ ڕاژەی سامبا زیاد کەیت
sudo apt-get install python-glade2 system-config-samba
پاشان لە سیستمێکی ویندۆزەوە لە (command prompt) ئەم فەرمانە بەکار بێنە بۆ پیشاندانی ناوی گروپی ڕایەڵەکە (Work group)
net config workstation
ئەنجامێکی لەم شێوەیەت بۆ دەردەچێت.
پاڵشتی و پاراستنی پەڕگەی (smb.conf) وە بۆ ئەوەی هەر کاتێک بتوانین بیگەڕێنینەوە دۆخی بنەڕەت، وە هەروەها هەموو زانیاریەکان ئەسڕینەوە و خۆمان سازکاری ئەکەین.
sudo cp /etc/samba/smb.conf /etc/samba/smb.conf.bak sudo rm /etc/samba/smb.conf sudo touch /etc/samba/smb.conf sudo nano /etc/samba/smb.conf
پاشان ئەمە زیاد بکە بۆ پەڕگەی smb.conf یاخود بەپێی ئەو پێویستیانەی خۆت.
#======================= Global Settings ===================================== [global] workgroup = WORKGROUP server string = Samba Server %v netbios name = xom security = user map to guest = bad user dns proxy = no #============================ Share Definitions ============================== [MyShare] path = /home/xom browsable =yes writable = yes guest ok = yes read only = no
دواتر پاشەکەوتی بکە و دایخە و (سامبا) بەگەڕبخەرەوە.
sudo service smbd restart
بڕۆرە ناو ئەو بوخچەیەی کە (share) بەشتکردووە لە ویندۆزەوە بە پێی ئەو ناوەی کە کە خۆت داتناوە بۆ ڕاژەکە.
ئێستا بە سەرکەوتوویی دەتوانین بچینە ناو ئەو Folder بوخچەیەی کە share بەشمان کردبوو.
ئێستا هەوڵبدە پەڕگەیەک دروست بکە لە ناو بوخچەی بەشکردنەکەت share folder.
هەڵە پیشان دەدات کە تۆ ڕێت پێنەدراوە ئەو کارە بکەیت لە ناو ئەو بوخچەیە.
تەماشای ڕێپێدانەکان بکە لە بەشکردنی سامبا.
cd /home/ ls -l
ئەتوانین گۆڕانکاری بکەین کە ڕێگە بدەین بە هەموو کەسێک بتوانێت نووسین و خوێندنەوە read and write بکات لەو بوخچەیەی کە بەشتکردووە بەم فەرمانە.
sudo chmod -R 0777 xom ls -l
ئەم جارە هەوڵبدەرەوە کە شتێک دروست کەیت لە بوخچەی بەشکردنەکە دەبینیت کە ئەمجارە دەتوانیت.
ئەو پەڕگە نوێیە تەماشا بکە کە دروستت کرد لە بوخچەی بەشکردنەکە.
cd /home/xom/ ls -l
بەشی دووەم زیادکردنی بەکاربەر و کۆمەڵە users and groups و بەڕێوەبردنیان. گرنگیەکەی ئەوەیە ئەتوانین لە ناو کۆمەڵێک بەکارهێنەر دەسەڵات بدەین بەو بەکارهێنەرەی کە خۆمان دەمانەوێت. زیادکردنی کۆمەڵە group بۆ ڕاژەی ئۆبونتو (من خۆم گروپی چاوگ)م دروست کردووە.
sudo addgroup chawg
بەشکردنێکی نوێ دروست ئەکەین و دەسەڵات دەدەین بە بەشکردنەکەمان و بەکارهێنەرێکی نوێ زیاد دەکەین بۆ ئەو کۆمەڵەیەی کە دروستمان کردووە هەروەها لەگەڵ تێپەڕەووشە.
cd /home/xom/ sudo chown -R xom:chawg parezraw/ ls -l sudo chmod -R 0770 parezraw/ ls -l sudo adduser xom chawg sudo smbpasswd -a xom
پاشان لە پەڕگەی smb.conf سازکاری بۆ بوخچەی parezraw دەکەین.
[parezraw] path = /home/xom/parezraw valid users = @chawg guest ok = no writable = yes browsable = yes
پاشان سامبا بخەرەوە گەڕ restart و testparm بکە بۆ دۆزینەوەی ئەرگەر هەڵەیەک هەبێت.
sudo service smbd restart sudo testparm
تاقیبکەرەوە لە ویندۆزەوە دەبینیت تەنها بەو ناو و تێپەڕە وشەیە دەچیتە ناوەوە کە لە گروپی چاوگ دایە.