چۆنێتی دامەزراندنی ڕاژەی سامبا Samba بۆ ڕاژەی یونیکس و لینوکس و FreeBSD
ئێمە لە چاوگ ڕاژەی ئۆبونتو بەکاردەبەین بۆ ئەم فێرکاریە.
تێبینی گرنگ: تکایە لەبیرت نەچێت هەموو ناوە گۆڕاوەکانی وەکو chawg, xom, zryan, user1 لە کوێدا بەرچاوت کەوت بیگۆرە بە ناوەکانی خۆت دروستت کردووە.. |
- بۆ دامەزراندنی پاکەتی سامبا لە تێرمینال ئەم فەرمانە بنووسە.
sudo apt-get install samba samba-common
- پاشان ئەم فەرمانە لە تێرمیناڵ بنووسە بۆ ئەوەی بزانیت چی وەشانێکی سامبا دابەزیوە..
smbd --version
- هەروەها پێشنیار دەکەین ئەم پاکەتەش بۆ ڕاژەی سامبا زیاد کەیت
sudo apt-get install python-glade2 system-config-samba
- پاشان لە سیستمێکی ویندۆزەوە لە (command prompt) ئەم فەرمانە بەکار بێنە بۆ پیشاندانی ناوی گروپی ڕایەڵەکە (Work group)
net config workstation
- ئەنجامێکی لەم شێوەیەت بۆ دەردەچێت.
- پاڵشتی و پاراستنی پەڕگەی (smb.conf) وە بۆ ئەوەی هەر کاتێک بتوانین بیگەڕێنینەوە دۆخی بنەڕەت، وە هەروەها هەموو زانیاریەکان ئەسڕینەوە و خۆمان سازکاری ئەکەین.
sudo cp /etc/samba/smb.conf /etc/samba/smb.conf.bak sudo rm /etc/samba/smb.conf sudo touch /etc/samba/smb.conf sudo nano /etc/samba/smb.conf
- پاشان ئەمە زیاد بکە بۆ پەڕگەی smb.conf یاخود بەپێی ئەو پێویستیانەی خۆت.
#======================= Global Settings ===================================== [global] workgroup = WORKGROUP server string = Samba Server %v netbios name = xom security = user map to guest = bad user dns proxy = no #============================ Share Definitions ============================== [MyShare] path = /home/xom browsable =yes writable = yes guest ok = yes read only = no
- دواتر پاشەکەوتی بکە و دایخە و (سامبا) بەگەڕبخەرەوە.
sudo service smbd restart
- بڕۆرە ناو ئەو بوخچەیەی کە (share) بەشتکردووە لە ویندۆزەوە بە پێی ئەو ناوەی کە کە خۆت داتناوە بۆ ڕاژەکە.
- ئێستا بە سەرکەوتوویی دەتوانین بچینە ناو ئەو Folder بوخچەیەی کە share بەشمان کردبوو.
- ئێستا هەوڵبدە پەڕگەیەک دروست بکە لە ناو بوخچەی بەشکردنەکەت share folder.
- هەڵە پیشان دەدات کە تۆ ڕێت پێنەدراوە ئەو کارە بکەیت لە ناو ئەو بوخچەیە.
- تەماشای ڕێپێدانەکان بکە لە بەشکردنی سامبا.
cd /home/ ls -l
- ئەتوانین گۆڕانکاری بکەین کە ڕێگە بدەین بە هەموو کەسێک بتوانێت نووسین و خوێندنەوە read and write بکات لەو بوخچەیەی کە بەشتکردووە بەم فەرمانە.
sudo chmod -R 0777 xom ls -l
- ئەم جارە هەوڵبدەرەوە کە شتێک دروست کەیت لە بوخچەی بەشکردنەکە دەبینیت کە ئەمجارە دەتوانیت.
- ئەو پەڕگە نوێیە تەماشا بکە کە دروستت کرد لە بوخچەی بەشکردنەکە.
cd /home/xom/ ls -l
بەشی دووەم
زیادکردنی بەکاربەر و کۆمەڵە users and groups و بەڕێوەبردنیان.
گرنگیەکەی ئەوەیە ئەتوانین لە ناو کۆمەڵێک بەکارهێنەر دەسەڵات بدەین بەو بەکارهێنەرەی کە خۆمان دەمانەوێت.
- زیادکردنی کۆمەڵە group بۆ ڕاژەی ئۆبونتو (من خۆم گروپی چاوگ)م دروست کردووە.
sudo addgroup chawg
- بەشکردنێکی نوێ دروست ئەکەین و دەسەڵات دەدەین بە بەشکردنەکەمان و بەکارهێنەرێکی نوێ زیاد دەکەین بۆ ئەو کۆمەڵەیەی کە دروستمان کردووە هەروەها لەگەڵ تێپەڕەووشە.
cd /home/xom/ sudo chown -R xom:chawg parezraw/ ls -l sudo chmod -R 0770 parezraw/ ls -l sudo adduser xom chawg sudo smbpasswd -a xom
- پاشان لە پەڕگەی smb.conf سازکاری بۆ بوخچەی parezraw دەکەین.
[parezraw] path = /home/xom/parezraw valid users = @chawg guest ok = no writable = yes browsable = yes
- پاشان سامبا بخەرەوە گەڕ restart و testparm بکە بۆ دۆزینەوەی ئەرگەر هەڵەیەک هەبێت.
sudo service smbd restart sudo testparm
- تاقیبکەرەوە لە ویندۆزەوە دەبینیت تەنها بەو ناو و تێپەڕە وشەیە دەچیتە ناوەوە کە لە گروپی چاوگ دایە.