دەربارەی چاوگ
ئێمە گرووپێکی ئایتی کوردین لەبواری سەرچاوەی کراوەدا دەمانەوێت پەرە بەوبوارە بدەین. قەوارەی ئێمە لەئاستێکی نەگۆڕدا نییە و هەر ئێمە بین، بەڵکو هەرکەسێک کەدەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لەگرووپەکەدا ئەندام بێت و هەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت. هیچ شێوەک بازرگانی کردن بەرامبەر بەو زانیاریایەی لێرەوە دەبەخشرێت و بەرامبەر بەئەندامبوونی لەم گرووپە قەدەغەیە و باسێکی نابەجێیە. ئەتوانرێت لەدەرەوەی کاری چاوگ کەس ئارەزوومەندانە ڕەفتاری بەخودی تواناکانی خۆیەوە بکات، بەڵام وەکو چاوگ هەر لەویکی و لەمەکۆکانیش ڕێگەنادرێت لۆگۆی بازرگانی یان هەڕاجی بازاڕی کەس یان بەڕێوەبەران بکرێت.
پڕۆژەمان چییە؟
پڕۆژەمان لەکاتی ئێستادا بریتییە لە مەکۆکان و ئێرە دیارە ئێرەش وەکو یەکەم ویکی ئایتی کوردی دەمانوێت بابەت و زانیاریەکان بەزمانی کوردی پەخش بکەین. لێرەدا بەتایبەت دەمانەوێت سنوور نەبێت لەنێوان کەسی بەخشەر و خوێنەردا و بەرگی هیچ خاوەنێتیەک نەکرێت بەزانیاریەکاندا. تەنها و تەنها بۆ بەرەوپێشچوونی زانست بن.
مەکۆکان
لینوکس
سەرەتا و دامەزراندن
بۆ لینوکس؟ دەمەوێت دایمەزرێنم، کامە دابەشکردن بۆم شیاوە؟ چین و ئەو پێداویستیانەی کەهەمبێت پێش دامەزراندنی؟ کێشەکانی کاتی دامەزراندن.
لەسیستەمەکەدا
نەرمەکاڵاکان، کارەکانیان، دامەزراندنیان و دەستکاری و هەڵبژاردنەکانیان لەسەر ڕوومێز و ڕاژەی لینوکس بەگشتی. ڕاپەڕاندن و باشترین و دروسترین ڕێگە.
کۆمپیویتەر و ئینتەرنێت بە گشتیی
نەرمەکاڵا
هەموو ئەو نەرمەکاڵایەی بەبەستنەوەیان بەهێڵی ئەنتەرنێتەوە کارا دەبن و نەرمەکاڵای تری سەر کۆمپیوتەر، کێشەکانیان و ڕێکخسنەکانیان. مەبەست لەو نەرمەکاڵایانەیە کەلەژێر سەرچاوەی و کراوە و مافی بڵاوکردنەوەی خۆڕادا پەخش دەکرێن.
ڕەقەکاڵای کۆمپیوتر
کێشەکانیان چین؟ جۆرایەتیان تاچەندە و بۆ کام کار دەشێن؟ ڕایەڵە و بەستنەوەی پارچەکان.. ئامۆژگاریەکان دەربارەی جۆرایەتی ڕەقەکاڵایەک لەگەڵ نەرمەکاڵادا و چۆنیەتی کارکردنیان. هەروەها کۆکردنەوەی زانیاری پێش دابینکردن.
وێب و ماڵپەڕ
زمانە جێگیرەکان
مەبەست لە (Xhtml & CSS). ئەم دوو زمانە بنەڕەتی دانەوەی کۆدن بەوێبگەڕ و نیشاندانی. کێشەکانیان و چۆنیەتی ویستی داڕێژەر بۆ نیشاندانی و بنەبڕکردنی هەموو کەمترخەمیەکانی لەوێبگەڕدا.
زمانە بزۆکەکان
مەبەست لە (PHP,Javascipt,Perl,Pyhton,Ruby) و زۆری ترە. هەموو کێشەکانی ئەم زمانە بزۆکانە و پێداویستیان و چۆنیەتی پێکەوە بەستن و ڕێکخستنیان لەگەڵ بنکەی دراوە و ڕاژەدا.
ڕاژە و خانەخوێ
پڕۆژەیەک یان بیرۆکەیەکم لایە، دەمەوێت پێش دابینکردنی ڕاژە و خانەخوێ وردەکاری پێداویستیەکان و جۆرایەتیان بزانم. دەمەوێت ئاستی زانیاریەکانم پتەوتر بکەم لەبارەی وردەکاریانەوە.
گەڕان لەپڕۆگرامۆکە
پڕۆگرامەیەکم دەوێت ئەم کارانە بکات، کامە پڕپێستە؟ کامەیان دەتوانێت ئەم داوایانەم جێبەجێ بکات؟ ئایا بەکارهێنان و کێشەکانی و بەڕێوەبردنی چۆنە، کاتێک بەکارم هێنا؟ هەموو ئەم شتانە و زیات لەم مەکۆیانە باس دەکرێن.
پڕۆگرامۆکەی ڕاپەڕاندن و بەڕێوەبردن
تێکڕا هەموو پڕۆگرامۆکەکانی بەڕێوەبردن و ڕاپەڕاندن کەلێرەوە دەتوانین پشتگیری کوردی بۆ بکەین و بەردەوامبین لەپەڕەپێدانی.
- phpBB
خاوەن گورەترین ئەزموون و مێژووی دامەزراندنی مەکۆیە و زۆرترین پڕۆگرامۆکەکان لەسەر بنەمای ئەم دامەزراون. بەبەهێزی بەڕێوەردن و زۆری هەڵبژاردن و گەورەی لەکاردا ناسراوە. کێشەکان و وردەکاریەکانی داڕشتنی لێرە باس دەکرێن.
WordPress
بەناوبانگترین و بڵاوترین نەرمەکاڵای بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ و بڵاگە. بەکوردیکردن و دامەزراندن و پێشختن و ڕێکخستینی هەموو پرسیارەکان لێرە جێگەیان دەبێتەوە.
CuteNewsRu
پڕۆگرامۆکەیەکی بەهێزی سووکەڵە و ئاسانی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕە بەتایبەت هەواڵی و گتفوگۆی بابەتی. چۆنیەتی و دامەزراندن و کێشەکانیان هەمووی لەم مەکۆیە باس دەکرێن.
NucleusCMS
پڕۆگرامۆکەیەکی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ و ویبڵاگە، بەئاسانی بەکارهێنان و بەهێزی لەڕووی پاراستنەوە ناسراوە. کێشەکانی و ڕێکخستنی و داڕشتنی وردەکاریەکانی لێرە باس دەکرێن.
باوەڕمان بەچییە؟
باوەڕبوون بەفەلسەفەی بەخشینی بێبەرامبەر و ماندووبون لەپێناوی ئامانجێکی مرۆیدا وامان لێدەکات لەهەمان کاتدا هاوڕاو و تەریب بین لەگەڵ بنەماکانی OSL دا ئەمەش بەڕوونی لەخواری ئێرەوە ئاماژەی بۆ کراوە. کرۆکی باسکردنێکی کوردی دەتوانن GNU چییە؟ بیخوێننەوە.
لۆگۆکەمان
لۆگۆکەمان بریتییە لە چاوگ و تەنها سێخاڵی ژێر پیتی چـ گۆڕدراوە بەپارچەیەک لەلۆگۆی سەرچاوەی کراوە.