بۆ لینوکس باشترە ؟

لە چاوگ

ئازادی

وێنەیەک بۆ دەربڕینی توانای لینوکس

لینوکس و نەرماکاڵا سەرچاوە کراوەکان " ئازادن " . ئەمەش واتە مۆڵەتیان پێدراوە ، دیارترینیان بریتیە لە GPL . ئەم ڕێپێدراوە ڕێگە دەدات کە نەرمەکاڵاکان رۆنووس بکەیتەوە ، کۆدی سەرچاوە ببینی ، دەستکاری بکەی ، وە هەروەها دووبارە دابەش کردنەوەی تا ئەو کاتەی لە ژێر GPL ـدا ڕێگە پێدراوە .

ئێستا تۆ چؤن گرنگی بە و ئازادییە دەدەی ؟ وا دابنێ مایکرۆسۆفت بەیانی کاراسەتێکی بەسەر دێت ( هەر چەندە ئەمە بە دڵمان نیە ڕووبدات ، بەڵام دووای ۵ ،۱۰ چی ڕوودەدات؟) . یان وادابنێ ڕۆژێ لە ڕۆژان نرخی ویندۆز و ئۆفیسە ڕێپێدراوەکانی زۆر گران بن !. ئەگەر زۆر پەیوەست بیت بە ویندۆزەوە ، ئەوا ئەو کاتە ناتوانی هیچ شتێک بکەیت یان (ئیشەکەت) کار بەو سیستەمە دەکەن ئەوا ئەو کاتە تۆ ناتوانی هیچ شتێک بکەیت بێ سیستەمی کارگێڕی ، ئایە ئەوە کێشەیەکی سەرەکی نیە تووشی بیت؟ تۆ بە تەنها پشت بەو کۆمپانیایە دەبەستی ، ئەی ئەگەر هاتوو مایکرۆسۆفت ۱۰۰۰ دۆلاری زیاد کرد بۆ وەشانی داهاتووی ویندۆز ؟ ، لە کاتەدا تۆ هیچ چارەسەرێکت بە دەستەوە نیە بیکەی (جگە لەوەی بچیتە سەر لینوکس ، بە دڵنیاییەوە) . ئەگەر ویندۆز کێشەیەکی تووش بێت بەتوانی چارەسەری بکات بۆت ، ئەو کات ناتوانی هیچ بکەیت ( هەر چەندە ناردنی بوگ هەیە کە ئەمەش ئاسان نیە ، ئەتوانی سێری ڕاپۆرتی بوگ بکەیت ).

ئایە سیستمەکەت ناجێگیرە؟

ئایە هیچ کاتێک هەبووە کۆمەڵێ پەڕگە و بابەتی گرنگ لە دەست بدەیت بە هۆی تێکچوونی ویندۆزەکەتەوە؟ ئایە تۆ یەکسەر کۆمپیوتەرەکەت دەکوژێنیتەوە لەو کاتەندا کە تێک دەچێت ویندۆزەکەت؟ ،یان هەنێ کات بووە تۆ کوژانوتەوە لەبەر ئەوەی ویندۆزکەت بەرەو شێت بوون چووە و نەتتوانیووە هیچ کارێک بکەی ؟ ، ئایە تۆ تووشی ئەوە نەبویتە کە کاتێ ویندۆزەکەت پەیامێکی هەڵەت نیشان دەدات کە دەڵێت دەبێت کۆمپیوتەرەکەت بکوژێنیتەوە لەبەر هەر هۆیەک بێت ؟ لە دووا وەشانە نوێیەکانی ویندۆزدا هەندێ لەو کێشە هونەرییانە چارەسەر کراوە واتە جێگیر تر کراوە لە پێشتر ، بەڵام هێشتا هەر هەندێ لەو کێشانە دێنەوە ڕێت .

بە دڵنیایەوە هیچ سیستەمێکی کارگێڕی تۆکمە نیە بێ بوونی هیچ کێشەیەک ، هەر کاتێک کەسێکت بینی ووتی فڵان سیستەمی من هیچ کاتێک تووشی کێشە نابێت ؟ لەوە دڵ نیابە کە درۆ دەکاتن . لەگەڵ ئەمەش ، هەندێک سیستەمی کارگێڕی هەن کە جێگیرن واتە کێشەیان زۆر کەمترە لەوانی تر ، وە دووای چەند ساڵیش وەک خۆی دەمێنێتەوە . ئەم قسەیە بۆ لینوکس ڕاستە . وە ڕێگەیەکی باش هەیە بۆ بینی ئەوەی کە کاتێ سیستەمێک تووشێ کێشەیەک دەبێت ، ئەوە پێویستی بەوەیە دووبارە پێبکرێتەوە . لەبەر ئەمە ، ئەگەر هاتوو کۆمپیوتەرەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ کارت پێکرد و مایەوە ئیتر گرنگ نیە کاری لەسەر ئەکەیت یان نا ئەوا بەم سیستەمە دەتوانی بڵێی جێگیر . لینوکس دەتوانێ بۆ چەند ساڵێک کار بکات بێ دووبارە پێکردنەوە (زۆر لە سێرڤەرەکانی ئینتەرنێت بەکاری دێنن کە ئەم سێرڤەرانە ڕێستارت نەکرێنەوە ) . ئەمەش بۆ یستەمەکانی تر قورسە کە هەر دەبێت کۆمپیوتەرەکەت پێ بکەیتەوە ، بەڵآم ئەگەر لینوکست دامەزراند و تایبەتمەندی بە دڵ خۆتت بەکار برد ، وە ئەتوانی کۆمپیوتەرەکت بۆ چەند ساڵێک بەکار بەری بێ ئەوەی تووشی هیچ کێشەیەک بێت .



رێگە بدە کۆمپیوتەرە کۆنەکەت دووبارە بژێتەوە

ویندۆز داواکاری رەقەکاڵای بەهێز دەکات بۆ کارپێکردنی سیستەمەکە کە ئەمەش لە دووا وەشانەکانیدا زیادی کردووە داواکاریەکان وەک وەشانەکانی (۹٥ ، ۹۸ ، ۲۰۰۰ ، ME , XP , ...هتد ) . وە ئەگەر ئەتەوێ هەر بەردەوام بیت لەسەر ویندۆز ، ئەوا پێویستە رەقەکاڵای نوێ بکڕیت . بەڵام من هیچ هۆیەک نابینم بۆ ئەم گەشە سەندنە خێرایە . بە دڵنیاییەوە ، بەڵآم هەنێ خەڵک پێویستیان بە رەقەکاڵآی نوێ و تەکنۆلۆجی نوێ کە ئەمانە یارمەتی دەدەن . بەڵام بۆ زۆربەی بەکارهێنەرەکان ئەوانەی کە سەردانی وێب ، خوێندنەوە و نووسینی پۆست ، نووسینی ووتار و دانانی سلاید دەکەن . گرنگی چیە لەوەی کە ۲,۳,یان ٤ ساڵ جارێک کۆمپیوتەرێکی نوێ بکڕن ؟ لەسەر ئەوەی کە ئەمە سوودی دەبێت بۆ فرۆشیارانی کۆمپیوتەر ، ئایە کۆمپیوتەرەک ئیشی زیاتر دەکات لەوەی کە پێش ٥ ساڵ دەیکرد؟. لینوکس زۆر بە باشی کار دەکات لەسەر رەقەکاڵآی کۆن ، لەوانەی ویندۆزی XP رەتی دەکەنەوە دابمەزرێن ، یان دووای ۲۰ چرکە وەڵامی کرتەکانت بداتەوە . بە دڵنیایەوە لینوکس لەو کۆمپیوتەرانەی کە تەمەنیان ۱۲ سال دەبێت بە هەمان خێرای کار بکات بەڵکوو دەتوانێت بەشێوەیەکی باش کار بکات ، واتە دەتوانی پۆستی ئەلکترۆنی بنووسی یان بیخوێنیتەوە و بە ماڵپەڕوکاندا بگەڕێی ، جگە لەوەی ئەگەر هێڵێ ئەنتەرنێتەکەت خێرا نەبێتن.

سیستەمەکەت نوێ بکەرەوە بە یەک کرتە

Update Manager

ویندۆز ئامێرێکی گرنگ و سەرکەوتووی هەیە کە پێی دەوترێت " Windows update " کە ئەمەش ڕێگەت دەدات سیستەمەکەت نوێ دەکەیتەوە لەگەڵ بوونی هەر گورزەیەکی نوێدا . بەڵام چی دەکەی ئەگەر ئەو نەرمەکاڵانەیە بەرهەمی مایکرۆسۆفت نەبوون؟ داوانامەکانی Adobe ؟ پەستێنەری ZIP ؟ داوانامەی سوتاندن ؟ یان وێبگەڕەکان ، چەندێکی تریش ؟دەبێت هەموویان دانە بە دانە نوێ بکەیتەوە . ئەمەش کاتێکی زۆر دەبات ، لەو کاتەی کە هەموو داوانامەکان گورزەی خۆکاری نوێکردنەوەیان تێدا بێت .

لینوکس شوێنێکی تێدایە پێی دەڵێن "Package manager" وەشانە نوێیەکانیش "Update manager" ، کە ئاگاداری هەموو ئەو داوانامانە دەکات کە لە سیستەمەکەت دابەزیووە ، بۆیە ئەگەر بتەوی هەموو شتێک بەردەوامم نوێ بێت ، ئەوا کرتە لەسەر دوگمەی "Install Updates" بکە بۆ دابەزاندنیان .

MSN , ICQ , YAHOO , JABBER , AIM ..هتد بەکار بەرە بە تەنها یەک نەرمەکاڵا

تۆ لەوانەیە چەند نەرمەکاڵایەکی جیاوازت هەبێت بۆ هەر یەکێک لە MSN, Yahoo, ICQ, Jabber, AIM ...هتد ئەگەر بەکارهێنەری ویندۆز یان ماکنتۆش بیت ، تۆ لە هەموو کاتێکدا پێویستت بە یەک نەرمەکاڵایە بۆ کردنەوەی هەموو جۆرانە . لە لینوکسدا دەتوانی Pidgin یان Empathy بەکار بهێنیت کە هەموو ئەکاونتەکانت دەتوانی بکەیتەوە وە بە یەکەوە بیان بینی نەک هەر ئەکاونت و نەرمەکاڵایەکی تایبەتی خۆی وەک ئەوەی لە سیستەمەکانی تردا باوە (هەر چەندە لەم دووایەدا چاوی لێکراوە ویندۆزبەکاری ئەهێنێت ، وە ماکیش نەمەکاڵایەکی هەیە بە ناوی "Adium" کە هەمان کار دەدکەن)

ئەو هۆکارانەی کە دەیسەلمێنن لینوکس باشترە لە ویندۆز

خۆگونجاندن

سیستەمی لینوکس توانای ئەوەی هەیە کە لەگەڵ لاوازترین جۆری کۆمپیوتەر کاربکات. کە ئەمەش پێچەوانەی ویندۆزە کە هەمیشە بەوە دەناسرێتەوە کە لەگەڵ هەر وەشانێکی نوێی ویندۆز دەبێت کۆمپیوتەرێکی تازەی بۆ بکڕیت.

هەڵبژاردن

لە لینوکس ئازادی ئەوەت هەیە کە چ ڕوومێزێک هەڵبژێریت. بەناوبانگترینیان kde و gnome یە هەر یەکێک لەمانە جوانکاری تایبەت بەخۆی هەیە وە بەکارهێنەر دەتوانێت بەو شێوەیەی ئارەزوو بکات روومێزەکەی رێکبخات کە ئەمەش لە ویندۆز کارێکی مەحاڵە.

وێنەیەک بۆ پیشاندانی ڕوومێزی kde
وێنەیەک بۆ پیشاندانی ڕوومێزی gnome


دێفراگمێنت(پەڕگە رێکخستن)

لە لینوکس پەڕگەکان بەشێوەیەکی وا ڕێکوپێک ڕێکدەخرێن کە وادەکات بەکارهێنەر پێویستی بە ئامڕازی تر نەبێت بۆ ئەوەی ڕێکیان بخات بەڵام لە ویندۆز بەم شێوەیە نییە بەڵکو دەبێت دوای ماوەیەک هەموو بەکارهێنەرێکی ویندۆز ئامڕازی دێفراگمێنت بەکاربهێنەت. کە بێگومان ئەمەش شیاوی لەبیرچوونە. وە کاتێکیش شوێنی بەتاڵت لە سەدا 15 کەمتربێت لەسەر دیسکەکە ئەوا دیسان ویندۆز ئەوکارە جێبەجێ ناکات. لەکاتی جێبەجێ نەکردنی ئەو کردارەش دیارە دەبێتە هۆی ئەوەی پەڕگەکان لەسەر پەپکەی ڕەق بە پەرشوبڵاوی بمێنن کە ئەمەش کار دەکاتە سەر ڕاپەڕاندنی کردارەکان لەسەر سیستەمەکە.



پاراستن

هەموو ئەو ڤایرۆس و جڕوجانەوەرانەی تر کە لە ویندۆز کاری خۆیان دەکەن و زیانی زۆر گەورە لە سیستەمەکە دەدەن ئەوا لە لینۆکس هیچ کاریگەریەکیان نییە کە ئەمەش وا دەکات لە ڕووی ئابووریەوە پارەیەکی باش بگەرێتەوە بۆ بەکارهێنەر بەهۆی ئەوەی پێویست بەوەناکات ئەو دژە ڤایرۆسە نرخگرانانە بکڕێت. جگە لەوەش بەکارهێنەر ناچارنابێت دووبارە سیستەمەکەی دامەزرێنێتەوە. بێگومان دامەزراندنەوەی سیستەم سەرلەنوێ کارێکی وەڕسکەرەو کاتێکی زۆریش دەخایەنێت.

دووبارە هەڵگیرساندنەوە(reboot)

لەگەڵ دامەزراندنی زۆربەی پرۆگرامەکان لەسەر ویندۆز ئەوا بەکارهێنەر ناچاردەکرێک کە کۆمپیوتەرەکە دووبارە داگیرسێنێتەوە بۆ ئەوەی گۆرانکاریە نوێیەکان ببینێت. بەڵام لە لینۆکس بە بەراورد لەگەڵ ویندۆز زۆر کەمتر بەکارهێنەر ناچاردەبێت reboot بکات.