داڕێژە:وتاری هەڵبژێردراو

لە چاوگ
لۆگۆى فەرمى ئەپاچى

ناوی ئەپاچی Apache هەڵبژێردراوه وەک ڕێز لێنانێک بو هیندییە ئەمەریکاییەکان، ئەو خێڵه ڕەسەنه ناوبانگیان هەبوو بەئازایەتیی و توند و تۆڵی ئاکاریان. بەشێوەیەکی گشتی ناوەکه جێی ڕەزامەندی بوو، ئەگەرچی لەبنەڕ‌ەتدا ناویئەپاچی لەو گورزە(پاچ patch) کۆده پشتێنییانەوە هات کە بۆ چاکسازی کردنی ڕاژەکار پەرەی پێدرا.

ئەپاچی ڕاژەکارێکی وێبه، بێ بەرامبەر بڵاوکراوەتەوە لەشێوەی ژێدەرکراوە دا open source. یەکەم دەرچوونی لە 1.12.1995 بەشێوەیەکی ئاشکرا بڵاوکرایەوە، پێش ئەو دەمە چەند مانگێک بوو لەژێرتاقیکردنەوە و کەلێن بنبڕکردندا بوو، و وەشانی تایبەتی لێ بڵاودەکرایەوه، ئەوەبوو مانگی 04.1995 دەرچونی 0.6.2 ـی گرنگیی و ڕەوتی خۆی سەلماند. ڕاژەکاری ئەپاچی (بریتیه لە A PAtCHy Server) بنچینەی لەسەر کۆدێکی ئامادەکراو دانا و زنجیرەیەک پەڕگەی پاچ patch file. لەمانگی ٢.١٩٩٥ دا ناسرواترین و بەربڵاوترین کاڵای نەرمی ڕاژەکار لەسەر وێب بریتی بوو لە httpd ـی NCSA کە لە لایەن ڕۆب ماک کوول پەرەی پێدرابوو لە زانکۆی ئیلینۆیس لە بنکەی نەتەوەیی National Center for Supercomputing Applications (NCSA) له ‌ناوەڕاستی ١٩٩٤ دا پەرەپێدانی http تاڕادەیەک وەستا بە هۆی دەست لەکارکێشانەوەی ڕۆب لە NCSA ،



وتاری سەرەکی »