داڕێژە:وتاری هەڵبژێردراو

لە چاوگ

thumb|left|100px|لۆگۆی سەرەکی دێبیان جۆرێکی تری سیستەمی کارگێڕی کۆمپیوتەرە یەکێکە لە دابەشکردنەکانە گونجاوەکانی لینوکس ، کە لە داوانامەی خۆڕا و سەرچاوە کراوە لە ژێر گنو/لینوکس و هەندێک داوانامەی خۆڕا . شێوازی سەرەکی دێبیان (گنو/لینوکس) LINUX-KERNEL و ئامرازی سیستەمی گنو بەکاردەبات، وە لەگەڵ بڵاوکردنەوەیدا هەزارەها داوانامەی لەگەڵدایە بۆ بەکارهێنان ئامادەن ، دێبیان بەوە ناسراوە کە زۆر بەستراوە بە سیستەمی یونێکس وە هەروەها دێبیان دەتوانرێت بەکاربهێنرێت وەک ڕوومێز یان سیستەمی سێرڤەر .

دێبیان بەڕێوەدەبرێت بە پێی دەستوور کە ئەمەش بڕیار دەدات کە شێوازی بەڕێوەبردنی پرۆژەکە چۆن بێت و بە نووسین دەری دەخات کە ئامانج لە پرۆژەکە بریتیە لە گەشەپێکردن بە سیستەمی کارپێکردنی سەربەخۆ . دێبیان دامەزرا لە لایەن هەزارەها کەسی خۆبەخش لە هەموو وڵاتانی جیهان ، پشتیوانی دەکرێت لە لایەن چەند کۆمپانیایەک (بی قازانج)لە هەموو جیهان . گرنگی ئەم داوانامایانە ئەوەیە بۆ ئامانجی گشتی بەکاردێت . وە هەروەها ، پرۆژەی دێبیان زۆر سەربەخۆیە ، وە پشتیوانی ناکرێت لە لایەن کۆمپانیانیەکەوە وەک دابەشکردنەکانی تری لینوکس وەک UbUntU ، Opensuse,mandriva ،فێدورا. بڕی تێچووی دێبیان ی ٤.٠ (٢٨٣ ملیۆن هێڵ کۆد)ـی لە خۆ دەگرت بە نزیکەیی ١٣ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی تێچوو، بە بەکارهێنانی مۆدێلی کۆکۆمۆ ، وە لە ٢ ی ئەپریڵی ٢٠٠٩ (٤٥ ملیۆن هێڵ کۆد)ـی بەرهەم هێنا کە ئەمیش هەر مۆدێلی کۆکۆمۆ ی بەکارهێنا کە ئەمیش ٨١٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێچوو بۆ گەشەپێکردنی .


وتاری سەرەکی »